دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێش 77 ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا بارزانی سیمبولی خه‌بات و كوردایه‌تی، قۆناغ به قۆناغ و به‌پێی هه‌لومه‌رجه سیاسی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌وتییه‌كان و به ڕه‌چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كورد و كوردستان، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هاویشتووه و پلان و دروشم و ستراتیجیی خۆی جێبه‌جێ كردووه، هه‌رگیز به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه و لۆجیكانه ده‌ستی بۆ كار و پلان و دروشمێك نه‌بردووه تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبێت، یانیش به‌بێ ئه‌نجام بووبێت، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه ژیرانه‌ی بارزانی و پارتی وه‌ك قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی بوو كه توانی له ماوه‌ی كه‌متر له 10 ساڵ، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی مێژوویی كه ئه‌ویش ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 بوو به‌ده‌ست بێنێ، ڕژێمی دڕنده و پڕچه‌كی عێراقی ناچار كرد ددان به مافه ره‌واكانی كوردستاندا بنێت .
خه‌ونی دوژمنان و داگیركه‌ران به پیلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه‌كی له دژی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول، به هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی پێشكه‌وتنخوازی 26ی گوڵان له گۆڕ نرا، دواتر چه‌ندان داستانی مێژوویی له ماوه‌ی 14 ساڵ دژی به داگیركه‌ران و ڕژێمی به‌عسی رووخا‌و ئه‌نجام درا، ئه‌نجامه‌كه‌ی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 و هه‌ڵبژاردن و ئینجا په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فیدراڵی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه. پارتی دیموكراتی كوردستان به رێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له ماوه‌ی 31 ساڵی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان، پێشه‌نگ و هه‌وێن و دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌كیی حكوومه‌تی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش هه‌رده‌م یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ر بووه، له رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئاستی پێوه‌ندییه‌كانی، سه‌ركه‌وتووانه توانیویه‌تی مامه‌ڵه بكات له پێناو به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی كوردستان له رووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ساڵ به ساڵ هه‌رێمی كوردستان له گشت بواره‌كاندا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت .
هه‌روه‌ها له‌ڕووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و به‌رگریكردندا، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو ده‌زگه‌ی ته‌ناهی و پێشمه‌رگه و دژی تیرۆری كوردستانی به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه له پێناو فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیریی ئه‌م قه‌واره و گه‌له، له پێناو پارێزگاریكردن له دیپلۆماتكاران و كۆمپانیا بیانییه‌كان و گه‌شتیاران و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، خستووه‌ته خزمه‌ت ئه‌م حكوومه‌ت و ئه‌زموونه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه زۆر له قۆناغه‌كانی به‌رگری و په‌لاماردانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی بكه‌وێته ئه‌ستۆ له پێناو كوردستانێكی به‌هێزتر و ئاسووده‌تر.
پارتی خاوه‌ن ڕێبه‌ر و سه‌رۆكێكه كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م قوتابخانه‌یه پێشمه‌رگه بووه، خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی به‌هێز و ژیر له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ربازی، دیپلۆماسی و سیاسی، خاوه‌نی هه‌ڵوێست له رووی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كه هه‌وێنی به‌هێزی و پته‌ویی ئه‌م قوتابخانه‌یه، كه ڕاشكاوی و خاكه‌ڕێی و كوردپه‌وه‌ری و خۆشه‌ویستیی نیشتمان، به‌رهه‌می پارتی و بارزانییه، به كرده‌وه باوه‌ڕی به دروشمی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسییه، به‌رانبه‌ر هیچ دوژمن و داگیركه‌رێك خۆی نه‌چه‌ماندووه‌ته‌وه .
پارتی هه‌ڵقوڵاوی جه‌ماوه‌رێكی دڵسۆز و خۆڕاگر و نیشتمانپه‌وه‌ره، هه‌روه‌ها ئه‌م قوتابخانه‌یه خاوه‌ن پێڕه‌و و پرۆگرامێكی پته‌و و مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و شانازییه كه هه‌موو پارتییه‌ك و كوردێك شانازیی پێوه ه‌كات، چونكه خه‌باتی پارتی وه‌ك حزبێك نه‌بووه له ناو جیۆگرافیایه‌كی دیاریكراو، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد جێی متمانه و ئومێده، پارتی پاشخانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و دیپلۆماسی هه‌یه كه وایكردووه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی ژیر و هوشیاری هه‌بێت، هه‌رگیز به بیری ته‌سكی حزبی مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو پارتی وه‌ك قوتابخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، پێڕه‌وانی په‌روه‌رده كردووه، له سه‌ختترین باردۆخه‌كاندا هه‌رگیز له سه‌ركه‌وتن مه‌غروور نه‌بووه و له شكستیش بێ ئومێد نه‌بووه، هه‌موو كات ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه سه‌خته‌كانی له ئه‌ستۆ گرتووه .
پارتی خاوه‌ن سه‌تان داستان و مێژووی پڕ شانازی و سه‌روه‌ری و هه‌زاران شه‌هیده، درێژه‌پێده‌ر و زنجیره‌ی گڕێدراوی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورده، هه‌ر له شۆڕشی یه‌كه‌م و دووه‌می بارزان، تا كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و شێخ مه‌حموود و شێخ سه‌عیدی پیران و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵانی پێشكه‌وتنخواز، شۆڕشی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و داستانی به‌رگریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رانبه‌ر دڕنده‌ترین رێكخراوه تیرۆریستی و میلیشیاكان و ئێسته‌یش پارێزه‌ری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه، كه رۆژ به‌رۆژ لایه‌نگر و پێڕه‌وانی به‌رفراوانتر و به‌هێزتر ده‌بن، ئه‌وانه‌ی به‌درێژایی ژیانیان، خه‌ونی نه‌مانی پارتییان ده‌بینی، ئه‌وا پووكانه‌وه و لاوازیی خۆیان بینی .