قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌كه‌كه ئاڵنگاریی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌و مانایه‌ی تا قسه‌ت له‌سه‌ری كورد ئه‌وانه‌ی كه له ناو بازنه‌ی گوتاری ئه‌و هێزه‌دا زه‌ینیان قاڵ بووه، تاوانبار ده‌كرێیت، قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌كه‌كه ته‌نیا دوو ئاراسته‌ی هه‌یه، یان ده‌بێت ستایشكه‌رێكی كوێر و كه‌ڕی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی بی، یان ئیتر تۆ خیانه‌تكاریت! خیانه‌تكاریش له‌م گوتاره‌دا ده‌كرێت سه‌ربه هه‌ر هێزێك بێت، له یه‌كێتی و پارتییه‌وه بگره تا ئیسرائیل و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری یان هه‌ر لایه‌نێكی تر.
واته ئه‌و دوو ئاراسته‌یه‌ی له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م هێزه باسم كرد، خۆی له جه‌وهه‌ردا یه‌ك ئاراسته‌یه، ئه‌ویش ستایش و په‌رستسی ئامانج و سه‌رۆك و ڕیبازه‌كه‌یان! به‌ڵام ئه‌م قۆناغه ئێسته به‌سه‌ر چووه و ئه‌و هێزه ده‌بێت له خه‌و ڕاچڵه‌كێت و بزانێت له چ هاوكێشه‌یه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی نوێ‌دا ده‌ژی، ئایا ئه‌و هێزه بیر له‌وه ناكاته‌وه كه هه‌رچییه‌ك كه خۆی له‌م ساڵانه‌دا كردوویه‌تی، بچووكترین كاریگه‌ریی نه‌ك له سه‌ر پێگه‌ی توركیا له دنیای ده‌ره‌وه و ناوخۆ و ناتۆدا نه‌بووه، به‌ڵكو بیانوو و ڕێچكه‌شی پێ داوه تا ئه‌و پارچه‌ی ئازاده‌ی باشوور بكاته پانتای ته‌راتێن و فڕینی درۆنه‌كانی، بۆیه پێویسته له‌م قۆناگه و به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنی توركیا و هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دووباره‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كورد گۆڕانكاریی به‌سه‌ر تێڕوانینی سیاسی و ستراتیجێك بێنێت كه چه‌ندااان ساڵه پێڕه‌وی ده‌كات و ئاكامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
به‌داخه‌وه كه‌شێكی سیاسی كه په‌كه‌كه له باكور و پارچه‌كانی تردا زاڵی كردووه، ورده‌ورده خه‌سار و زیانه كوشنده‌كانی بۆ هه‌مووان ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌و هێزه ته‌نیا خۆی قبووڵه! ته‌نیا بڕیارده‌ر و هێز ده‌بێت خۆی و گوتاره چه‌په شۆڕشگێڕانه مردووه‌كه‌ی بێت. په‌كه‌كه وه‌ك خوویه‌كی مێژوویی چاره‌نووسی خۆی له گه‌له‌كه‌ی به‌لاوه گرنگتره و ئاماده‌یه بۆ سه‌لماندنی ئایدۆلۆجیاكه‌ی خۆی، ده‌یانی وه‌ك ده‌میرتاش و عوسمان بایده‌میر و ئه‌حمه‌د تورك و... له باكور بكاته قوربانی، ده‌یان ڕۆڵه‌ی پێشمه‌رگه و دلێریش له سلێمانی بكاته ئامانج بۆ درۆنه‌كانی توركیا. ئاماده‌یه له شنگال له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی ڕێك بكه‌وێت، به‌ڵام ڕیز له قه‌واره و سیاسه‌ت و ئیراده‌ی سیاسیی كورد و گه‌لی كورد له باشوور نه‌گرێت، له حاڵێكدا به ئاسانترین شێوه ده‌یتوانی شێوه‌ی خه‌باته‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی توركیا و ئیتر هه‌ر فۆرم و جۆرێكی بۆ دیاری ده‌كات كه‌یفی خۆیه‌تی.
به‌داخه‌وه ئه‌م هێزه هه‌ر ڕۆڵه‌كانی كورد به كوشت ده‌دات، به‌ڵام ئه‌نجام و ئاكامه‌كه‌ی تا ئێسته بۆ كورد نه‌دیار و نه‌زانراوه و شه‌ڕیش به پارچه‌كانی تر ده‌فرۆشێت، ڕه‌نگه ئه‌م هێزه له ڕووی تاكتیكه‌وه ده‌یان جار گۆڕانیی به‌سه‌ردا هاتبێت و كاژی خستبێت، به‌ڵام له ماهییه‌ت و ستراتیجدا هه‌ر ئه‌و هێزه‌یه كه له ناو حه‌ماسه‌ت و ڤیدیۆ كلیپی ڕه‌نگاڵه‌یی و ئاژه‌ڵانی سروشتدا خۆی مانیفێست ده‌كات و ده‌سكه‌وته سیاسییه‌كانی هه‌ر نادیارن. ئه‌مه‌ش خووی ئه‌و هێزه‌یه، یان باشتره بڵێم بووه به جۆر و سه‌رنموونه‌ی ئه‌كت و جووڵانه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌و هێزه، كه ده‌یه‌وێت بڵێت له هه‌ر حاڵه‌تێكدا من هێزێكی جیاواز و به حه‌ماسه‌ت و كاریزمیم، به‌ڵام نه‌زمی نوێ و گۆڕانكارییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی دنیا و ناوچه‌كه، ئه‌م دۆگماتیزم و كه‌له‌ڕه‌قییه ده‌پووكێننه‌وه و هیچ قورساییه‌كی بۆ دانانرێت. هیچ زلهێزێك ناتوانێ پشتیوانیی هێزێك بكات كه له ئاسته جیاجیاكانی چالاكیی خۆیدا وه‌ك هێزێكی تیرۆریست ناسێنراوه و خه‌سارێكی گه‌وره‌ی له سیمای بزووتنه‌وه‌ی كوردی له دنیادا داوه.
په‌كه‌كه وه‌ك هه‌ر هێزێك هه‌ندێ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له ئاسته كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یدا هه‌بووه، به‌ڵام زیانه‌كانی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه ئێمه وێنای ده‌كه‌ین. ئێمه له مێژوو و له زاری سیاسییه‌كانه‌وه ده‌خوێنینه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌وانشاد مام جه‌لال چه‌ندان جار هه‌وڵی دروستكردنی ئاشته‌وایی له نێوان په‌كه‌كه و توركیا داوه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش له زۆر قۆناغدا هێرشیان كردووه سه‌ری و مام جه‌لال لێیان عاجز و دڵمه‌ند بوو، هه‌روه‌ها له زاری هۆمه‌ر شێخ مووس وه‌ك سیاسی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌رێكی كورد ده‌بیستین:
ده‌توانم لایه‌نه زیانبه‌خشه‌كانی په‌كه‌كه له‌م خاڵانه‌دا كۆ بكه‌مه‌وه:
1. توندكردنی ناكۆكی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ره‌زۆری هێز و لایه‌نه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی تر له كوردستانی توركیادا، زیانی گه‌وره‌ی له بزووتنه‌وه‌كه دا و ڕێی هاوكاریی ئاینده‌ی له نێوانیاندا زۆر ئاڵۆز و قورس كرد. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی بۆچوونی كێخوایه‌تی په‌كه‌كه بوو بۆ مۆنۆپۆڵكردنی كاری سیاسی و عه‌سكه‌ری له كوردستاندا كه گوایه ته‌نیا ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیی گه‌ل ده‌كه‌ن و هیچ كه‌سێكی تر مافی نییه بۆ گه‌لی كورد خه‌بات بكات، یان داوای مافی گه‌لی كورد بكات یان به ناوی گه‌لی كورده‌وه قسه بكات.
2. په‌كه‌كه ڕێكخراوێكی توتالیتێر و ستالینیسته و ڕێ به هیچ جۆره بیروبۆچوونێكی جیاواز یان ئۆپۆزیسیۆن له ناو ڕیزه‌كانی خۆیدا نادات، ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات له ناویان به‌رێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به حیساب له ڕێبازی گشتی چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
3. شه‌خسپه‌رستی له ناو په‌كه‌كه‌دا گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه له هی ستالین و ماوتسی تونگ و كیم ئیل سونگ زۆر خراپتره.
4. ڕێباز و ئایدۆلۆجی په‌كه‌كه جێگیر نییه و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه. ڕۆژێك ماركسییه، ڕۆژێك شتێكی تر، ڕۆژێك داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات، ڕۆژێكی تر ته‌نیا داوای زمان و فه‌رهه‌نگ ده‌كات. ڕۆژێك ده‌وڵه‌تی كه‌ماڵ ئه‌تاتورك به ده‌وڵه‌تێكی فاشیستی ده‌زانێت، ڕۆژێكی تر به ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتنخوازی ده‌زانێت. ڕۆژێك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به باش ده‌زانێت، ڕۆژێكی تر به نوێنه‌ری فیوداڵ و دواكه‌وتوویی كوردستانی ده‌زانێت و ده‌ڵێت پێویسته له‌ناو ببرێت و...
5. بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ناوبانگی باشی په‌یدا كردبوو، ئه‌ویش له‌به‌ر په‌نانه‌بردنه به‌ر كاری تیرۆریستی، به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌و ناوبانگه باشه‌ی ناشیرین كرد، له‌به‌ر به‌كارهێنانی میتۆدی تیرۆریستی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا. ئه‌مه ڕه‌وشی هه‌موو بزووتنه‌وه‌كانی گه‌لی كوردی تێكدا به‌تایبه‌تیش به‌رانبه‌ر به ڕای گشتی له دنیادا.
به‌داخه‌وه ئه‌م ڕاستییانه كه ئه‌م سیاسه‌تمه‌دار و چالاكه سه‌ربه‌خۆ و به‌ئه‌زموونه له كتێبی ((پشكۆیه‌ك له خۆڵه‌مێش))دا ده‌یڵێت، وای لێ هاتووه بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وتووه و جگه له‌وه‌ی كه به لۆجیك و ڕاست و ڕه‌وای بزانین، نه‌توانین زیاده‌ی تری بخه‌ینه سه‌ر، ئه‌و له درێژه‌دا و له باسی سكرتێری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌دا ده‌ڵێت:
سه‌باره‌ت به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له كاتی گرتنه‌كه‌یدا ده‌یتوانی به قاره‌مانێكی بێ وێنه له مێژووی گه‌لی كورددا خۆی بنواندایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وا ده‌رنه‌چوو. به‌ڕای من ئێسته ده‌توانێت گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به گه‌لی كورد بكات، وه‌ك نیلسۆن ماندێلا بكات له كاتی گرتنه‌كه‌یدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه واز له بزووتنه‌وه‌كه چ له شاخ و چ له توركیا و ده‌ره‌وه بهێنێت، با خۆیان ڕێبازی خه‌باتی خۆیان دیاری بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر ڕۆژه و به ڕێی پارێزه‌ره‌كانی په‌یامی جیاواز و جۆراوجۆریان بۆ بنێرێت.
به‌داخه‌وه ئه‌م قسانه كه 12 ساڵ پێش ئێسته كراون، هه‌ر ڕاست و ته‌واو پشتڕاستی ئه‌و دۆخه ده‌كه‌نه‌وه كه په‌كه‌كه و سكرتێره‌كه‌ی، ڕۆڵه‌كانی كورد قوربانی بۆ شتێك ده‌ده‌ن كه نادیاره و هیچ ده‌سكه‌وتێكیش به‌دی ناكه‌ن بۆ كورد، توركیا بۆ له ناوبردنی په‌كه‌كه نه‌فه‌سدرێژه و هه‌رگیز واز له‌و بابه‌ته ناهێنێت، به‌ڵام په‌كه‌كه ناتوانێت ململانێی ده‌وڵه‌تێكی پڕ چه‌ك و خاوه‌ن سه‌تان كۆریدۆر و ڕێڕه‌وی سیاسی و دیپلۆماسی بكات، ئه‌و له ئۆپراسیۆنێكدا چوار سه‌ربازی تورك ده‌كوژێت و 12ی خۆیشی ده‌كوژرێن، دواتر دێت ده‌ڵێت چۆن ڕووبه‌ڕووی دووه‌م هێزی ناتۆ بووینه‌ته‌وه. ئه‌مه حه‌ماسه‌ت و قاره‌مانێتییه، به‌ڵام وه‌ك گوتم ئه‌مه وه‌هم و خه‌یاڵپڵاوییه كه له ده‌روازه‌ی حه‌ماسه‌تبینی و خۆ به‌قاره‌مانزانینه‌وه دێنه ژووره‌وه و ده‌توانن چاره‌نووسی ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدان بكه‌ن به هیچ. كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م هێزه ڕابردووی خۆی دوور له حه‌ماسه‌ت و كاریزمای وه‌همییه‌وه بخوێنێته‌وه، ئه‌و چاویلكه جوانكیله‌یه‌ی كه هه‌موو دنیا له هه‌موو ساته‌كاندا به سه‌وز و دره‌وشاوه و به‌هاری ده‌بینێت، لاببات و بزانێ ئاسۆ چه‌ند دوور و خوێنینه!