ده‌شێ ئه‌م پرسیاره به پرسیارێكی ڕه‌وا و ئاوه‌زمه‌ندانه بزانین كه ئایا كورد به‌هۆی پێكهاته‌ی نیوه‌مۆدێڕن و په‌رته‌وازه و خێڵ_حزبه‌وه، نه‌یتوانیوه ناوه‌ندێكی به‌هێزی سیاسی به‌ناوی ده‌وڵه‌ت دروست بكات یان به پێچه‌وانه‌وه، واته نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت هۆكارێكه بۆ ئه‌م په‌رته‌وازه‌ییه و پێشنه‌كه‌وتن و ناكامی سیاسی یان دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ؟
پێم وایه ڕه‌نگه له هه‌ندێ هاوكێشه‌دا و به‌پێی باسوخواسی جیاواز، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه جیاواز بشكێنه‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت، واته هه‌بوونی پێكهاته‌یه‌كی په‌رته‌وازه و یه‌كنه‌گرتوو و نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی یه‌كانگیر بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به ناوی ده‌وڵه‌ت، كه گوزارشتێكی ڕاسته‌قینه و واقیعی بێت له خواست و ئاره‌زووی ناسیۆنالیستی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ئه‌م پێكهاته په‌رته‌وازه و نه‌شكاو و نه‌گۆڕه، وایكردووه ئێمه‌ی كورد له قۆناغه چاره‌نووسسازه‌كاندا بكه‌وینه داوی كایه‌ی بچووكتر و گره‌و له‌سه‌ر بژارده‌یه‌ك بكه‌ین كه چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بخاته مه‌ترسیی ڕژده‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌م ڕاز و داینه‌مۆیه تێبگه‌ین، ده‌بێت له‌سه‌ر پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه و دواتر ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئیراده سیاسییه‌ی كه له به‌ستێنی ئه‌م پێكهاته‌دا خۆی وه‌ده‌رده‌خات، ورد ببینه‌وه. ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه هه‌ندێ ڕووداو و چركه‌ساتی مێژوویی هه‌یه كه ئاراسته‌ی جووڵه و سووڕانی مێژوو ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه، وه‌ك ئیراده‌ی سروشتی و خۆڕسكی كوردی ڕۆژهه‌ڵات له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی "ژ، ك"، یان شۆڕشی ئه‌یلوول یان ڕاپه‌ڕین و كۆڕه‌وی باشووری كوردستان، دواتر دیاریكردنی هێڵێكی دیاریكراوی ناوچه‌ی دژه‌فڕین یاخۆ ئازادبوونی به‌شێك له ڕۆژئاوای كوردستان له پاش شه‌ڕی داعش له سووریا و...
ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه ئێمه‌یان له قۆناغێكی پێشنه‌كه‌وتوو و داگیركراودا جووڵاندووه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێ به پێكهاتێكی مه‌یله‌و مۆدێرن، به‌ڵام ئه‌و پێكهاته پێشینه‌یی و نه‌ریتییه‌ی ناو ده‌روون و سایكۆلۆجیی ئێمه، زۆری ماوه تا له هه‌واری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدێرن و نوێباودا بگیرسێته‌وه و ئیراده‌ی سیاسیشیمان به هه‌مان ئاراسته لێیه‌وه هه‌ڵخێزێت، مانیفێستی ڕۆحیی ناسیۆنالیستی خۆمان به ئه‌وڕۆییترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانه‌وه بكه‌ین.
پێش هه‌ر شتێك، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش وه‌ك زۆر كۆمه‌ڵگه‌ی تری ڕۆژهه‌ڵات له پێكهاتێكی دوو جه‌مسه‌ریی كۆندا ده‌ژی (ئه‌گه‌رچی ئیراده‌یه‌ك خراوه‌ته ڕوو بۆ تێپه‌ڕاندن و ئێسته‌یش له هه‌وڵدایه) كه هێشتا به پێوه‌رگه‌لی ڕه‌ش و سپی/ چاك و خراپ/ به‌رز و نزم و... ڕووبه‌ڕووی دنیا و دیارده‌كانی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ڕووداوانه‌ی وه‌ك ڕووداو و چركه‌ساتی مێژوویی دیار و چاره‌نووسساز وه‌ك نموونه تیشكم خسته سه‌ری، ئاماژه‌ن بۆ هه‌وڵێك و هۆكارگه‌لێك به مه‌به‌ستی ده‌رچوون له‌و قاوغه و شكاندنی توێكڵی ئه‌و هێلكه هه‌ڵنه‌هاتووه. به‌ڵام خوو و مۆدی ده‌روونی و نۆرمی ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵی ئێمه، هه‌ر له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌دایه، بۆیه ئیراده‌ی سیاسیی نوێباوی كوردی، له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زیاتر ده‌ركه‌وتنێكی دوو جه‌مسه‌ری و دوو هێزه‌كی بووه.
بۆ نموونه. پارتی/یه‌كێتی له باشوور كه دواتر حزبه‌كانی تر هه‌موویان یان له ژێر هه‌ژموونی ئه‌م دوو لایه‌نه توانه‌وه، یان هێنده كز و لاواز بوون كه هیچ كاریگه‌رییه‌كان له ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵ و موتابه‌عه‌كردنی ئامانج و خواسته سیاسییه‌كانی كورددا نه‌ماوه! تا له دواجاردا یه‌كێتی به‌هۆی لادان و ناپاكییه‌كانی نموونه‌ی هه‌ره دیار 16ی ئۆكتۆبه‌ر، تووشی شكستی پێكهاته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حزبی گه‌وره بووه‌وه.
ئه‌م زاڵبوونه‌ی هه‌ژموونی دووجه‌مسه‌ریی بۆ هێزه چه‌په‌كانیش، یان باشتر وایه بڵێین ئه‌و هێزانه‌ی له ژێر ناوی ڕێباز و خه‌باتی سوسیالیستی و چه‌پدا بوون، هه‌ر ڕاسته. واته زاڵبوونی دۆخ و هێزی دووجه‌مسه‌ری كه له‌و پێكهاته نه‌ریتییه كۆنباوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ساڵانی ساڵه كوردیش وه‌ك زۆربه‌ی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گیرۆده‌یه‌تی.
له زۆربه‌ی هاوكێشه‌كاندا باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به‌هۆی نزیكایه‌تیی زمان و زاراوه و كوتووریی هاوشێوه‌تر (به نیسبه‌ت ڕۆژئاوا و باكور) زیاتر له دانوستان و پێوه‌ندیدا بوون، جگه له‌وه‌ی له ڕووی سیاسیشه‌وه هه‌موو شۆڕش و سه‌ركرده‌كانی شۆڕش و شۆڕشگێڕانی باشوور و رۆژهه‌ڵات، له كاتی ته‌نگانه‌ی شۆڕش و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا له‌گه‌ڵ داگیركه‌ر، یان به‌ره‌و ئه‌مدیو هاتوون یان ئه‌ودیو. بۆیه ڕۆژهه‌ڵات و باشوور له ڕووی زه‌وینه‌ی جووڵه و جمشت بۆ گۆڕانكاری له پێكهاتدا و ده‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی سیاسیی هه‌ڵخێزراو له‌م پێكهاته هاوبه‌شییان زۆره.
ده‌بێ له‌م ڕه‌وت و پرۆسه لۆجیكییه‌ی شیكاریماندا مێژوو و ده‌ركه‌وته‌ی ئیراده‌ی سیاسیی هه‌ردوو لامان له پێش چاو بێت، بێگومان له‌ناو گوتار و دیسكۆرسیاندا مانا ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه، له پرۆسه‌ی دوور و درێژی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به‌ده‌ر له‌و پێكه‌وه‌سازان و تاكتیك و ڕێككه‌وتنانه به‌داخه‌وه تا به‌ر له 2003 دۆخێكی لاواز و نزم له پێوه‌ندی و دانوستانیان هه‌بووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشه‌وه تا ئه‌م قۆناغه، ئه‌كت و هه‌ڵوێستی هه‌ردوولا له پانتایی حزبایه‌تیدا به نیسبه‌ت و له هه‌مبه‌ر یه‌كتردا دیاری كراوه.
مێژووی ئێمه كه بێگومان به‌شێكی له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌م دوو هێزه‌دا خۆی مانیفێست ده‌كات، مێژوویه‌ك بووه هه‌م شه‌ڕ و ئاشتی و هه‌م جوامێری و هه‌م ساتگه‌لی كورتی دره‌وشاوه‌ی یه‌كگرتوویی تێدابوو (به‌ره‌ی یه‌كگرتوو دژی به‌عس له 1991)، به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه‌یشدا نه‌ك ته‌نیا باشووری كوردستان، به‌ڵكو ڕۆژهه‌ڵات و باكور و ڕۆژئاوایش به‌رده‌وام گوتاریان به‌رهه‌مهێنه‌ری وشه و چه‌مك و زاراوه‌یه‌ك بووه به‌ناوی "خیانه‌ت".
خیانه‌ت نه‌ك له مێژووی كورد، به‌ڵكو له مێژووی خه‌باتی سیاسی و ڕزگاریی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كاندا و ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ش له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقدا، زاراوه‌یه‌كی ئاماده و مشتومڕهه‌ڵگر بووه و هه‌یه. ساڵی 2007 كه ئیراده‌ی سیاسیی كورد له قه‌واره‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا خۆی به‌یان كرد، تا كورد ببات به‌ره‌و قۆناغێكی جیاوازی مێژوویی و به ده‌نگی به‌ڵێی زیاتر له 90%ی خه‌ڵكی باشووری كوردستان، له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه به ده‌نگی به‌ڵێی زۆرینه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها باكور، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌ركه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌ی بێ وێنه‌ی به‌خۆوه بینی، ناتوانین حاشا له‌وه بكه‌ین كه له باشووری كوردستان دوای "ڕێككه‌وتنی 11ی ئادار"، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی سیاسی و یاسایی بووه، به‌ڵام له ڕووی كرده‌كییه‌وه ئه‌م ئیراده‌یه به‌هۆی ئه‌و پێكهاته دووجه‌مسه‌رییه و كایه‌ی حزبییه‌وه سه‌ری نه‌گرت و 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاته ئاراوه. له‌ملاوه كاك كۆسره‌ت سه‌ركرده‌ی دیاری كورد ئه‌وكات گوتی، ئه‌مه ئیشی "كۆمه‌ڵێك كاڵفام" بووه كه ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری دروست كردووه، هه‌رچی له‌ولاشه‌وه له‌لایه‌ن پارتی و ئه‌وانه‌ی ڕێبازی كوردایه‌تیی به سه‌ركردایه‌تیی پارتی قبووڵه، وه‌ك خیانه‌ت ناوی ده‌نێن و خوازیاری دادگاییكردنی ئه‌نجامده‌رانین.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه زیاتر له‌ناو گوتاری كوردستانیدا بیچم ده‌گرێت و له گوتارێكی كوردستانی و نیشتمانی چالاك و ده‌ره‌حزبیدا چه‌مكه‌كانی نیشتمانپه‌رستی، خیانه‌ت، كورد، ئه‌نفال و ئه‌خلاق و واقیعی سیاسیی كورد و... ده‌لاله‌ت و میسداقه‌كانی دیارن. هیچ كوردێكی نیشتمانپه‌رست له‌سه‌ر گۆی زه‌وی نابینینه‌وه به ڕووداوی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌حه‌په‌سابێت و خه‌م داینه‌گرتبێت و ته‌نانه‌ت چه‌ند دڵۆپ فرمێسكی به بینینی ئه‌و هه‌موو گریانه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی و مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه بۆ نیشتمان هه‌ڵنه‌ڕشتبێت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه به‌هۆی ئه‌و گوتاره دووجه‌مسه‌رییه و ئه‌و پێكهاته دووجه‌مسه‌رییه‌وه، هه‌ر جۆره تیۆریزه‌كردنێكی ئه‌و ڕووداوه و ده‌ستنیشانكردنی زه‌وینه و بكه‌رانی، ئێمه ده‌خاته ناو كایه‌یه‌كه‌وه كه له گوتاری نیشتمانی دوورمان ده‌خاته‌وه، بۆیه ئه‌ركی ئێمه په‌ره‌دان و بره‌ودان به وه‌ها گوتارێكه كه جه‌مسه‌ره‌كانی فره‌وان و ڕه‌هه‌نده‌كانی قووڵ و نیشتمانی بن، تا بتوانین دادوه‌ری و قه‌زاوه‌تێكی بوێرانه و به‌ڵگه‌مه‌ندمان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی كۆی مێژووی خۆمان و هه‌روه‌ها هه‌ر ڕه‌وت و گه‌ڕیانێكی سیاسی كوردی هه‌بێت كه واقیعی دنیای ئێمه دیاری ده‌كه‌ن و مێژوو له قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ی و كوردانه‌دا بخوێنینه‌وه و بنووسینه‌وه، نه‌ك له ئاستی حزب یان شارێكدا. حزبێك كه خۆڵ ده‌كاته چاوی شارێك و خیانه‌ت به قاره‌مانێتی ده‌گێڕێته‌وه.