به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی دنیا به‌خۆیه‌وه بینیوه كه دنیای به‌هاوشێوه‌ی گوندێك وێنا كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری وڵاتانی دنیا هه‌نگاو بنێن به دیجیتاڵیكردنی حكوومه‌ته‌كانیان، به‌تایبه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی له سه‌رشانی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها ساڵانه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یۆنامی) ڕاپرسێك ده‌كات له چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی و سوودمه‌ندبوونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له حكوومه‌تی دیجیتاڵی.
بۆیه ئه‌وه لێره‌دا گرنگه ناساندنێك بۆ چه‌مكی حكوومه‌تی دیجیتاڵی بكه‌ین.
پێشان ده‌دات كه چۆن حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بریتییه له به‌ستنه‌وه‌ی كاروبار و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان به ئامێره‌كانی (كۆمپیوته‌ر و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت)، بۆ ئه‌وه‌ی به پێشكه‌وتووترین شێواز و جۆر، خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان پێشكه‌ش به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی به‌یه‌كێك له بنه‌ماكانی حوكمڕانیی باش هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه بووه‌ته جێی بایه‌خی وڵاتانی دنیا، چونكه به‌ستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی حكوومه‌ت و فه‌رمانگه‌كانی، ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ باشتركردنی پرۆسه و ڕێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له پرۆسه‌ی حوكمڕانیدا، به جۆرێك كوالێتیی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ره‌وپێش ده‌بات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاكته‌رێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كۆ بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ باشتركردنی پرۆسه‌ی بڕیاردان له هه‌ر سیستمێكی سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ كارئاسانی له نێوان فه‌رمانگه جیاوازه‌كانی حكومه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و پێوه‌ندییه‌كان بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێكی باشتر بۆ به‌ده‌ستخستن و جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزارییه حكومییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ و سه‌رده‌میانه.
ئه‌م سیستمه خۆی ده‌بینێته‌وه له گۆڕانی جۆره‌كانی گه‌یاندنی له میتۆدێك له بیرۆكراتی و جۆریه‌تی و ئاڵۆزی و جه‌نجاڵیی ڕێوشوێنه‌كان دیاری ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش خۆی ده‌دۆزێته‌وه له كاركردن به ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و پێوه‌ندی ده‌به‌ستێت بۆ باشتركردنی ئه‌دای خزمه‌تگوزاری له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و سیستمێكی حوكمڕانی له دنیادا، بۆیه ئێسته به‌شێكی زۆری وڵاتان هه‌وڵی به دیجیتاڵیكردنی (ئه‌لیكترۆنیكردن)ی ته‌واوی دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت وڵاتانی دنیای سێیه‌م بۆ خۆڕزگاركردن له بارگرانی و جه‌نجاڵییه‌كان له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كان، ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆر بۆ دامه‌زراوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، ده‌بێته هۆی كارئاسانی بۆ تاكه‌كان له ڕاییكردنی كار و مامه‌ڵه‌كانیان له داوده‌زگاكانی حكوومه‌تدا.
خۆشبه‌ختانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، هه‌وڵی به دیجیتاڵیكردنی دامه‌زراوه‌كانی داوه، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌ركردایه‌تیی مه‌سروور بارزانی كه به‌پێی كارنامه و پلانی حكوومه‌تی هه‌رێم، كار له‌سه‌ر به دیجیتاڵیكردنی داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌پێی ئه‌و پلان و ستراتیجه كه له به‌رده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمدایه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و دڵخۆشییه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گوتارێكی له ١٩ /١٠/ ٢٠٢٢ دووپاتی كرده‌وه له به دیجاتاڵیكردنی حكوومه‌ت، گرنگییه‌كی زۆری ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا خاوه‌نی حكوومه‌تی دیجیتاڵی بێت. به‌پێی پیلان و كارنامه‌ی حكوومه‌ت له كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠٢٥، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی حكوومه‌تێكی دیجیتاڵی، بۆیه ئه‌مه‌ش گرنگی و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌م جۆره حكوومه‌ته، ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
گرنگی و كارئاسانیی حكوومه‌تی دیجیتاڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان، خۆی له چه‌ند خاڵێك ده‌دۆزێته‌وه:
١- كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی زانیارییه‌كانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه بۆ بوونی شه‌فافییه‌ت له ناو داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت.
٢- ده‌سته‌به‌ركردنی خێرایی هاوئاهه‌نگی و ده‌ستكه‌وت له ناو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
٣- هه‌ستێكی ئاسایشی له هه‌مبه‌ر حكوومه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنێت به ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كان، به‌م جۆره‌ش ده‌بێته هۆی گێڕانه‌وه‌ی متمانه له نێوان حكوومه‌ت و تاكه‌كان.
٤- ده‌بێته هۆی پارێزگاریكردن له ته‌واوی زانیاری و پێویستییه‌كانی خزمه‌تگوزاریی تاكه‌كان .
٥- ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی له كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به كاغه‌ز له ڕاییكردنی كاره‌كانی حكوومه‌ت و تاكه‌كان له ناو داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت.
٦- ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی له نه‌رمی نواندن له نێوان تاكه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت.
٧- ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی له نه‌هێشتنی جه‌نجاڵی له ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت.
٨- ده‌بێته هۆكارێك بۆ نه‌مانی ئاسته‌نگه جیۆگرافییه‌كانی نێوان تاكه‌كان و حكوومه‌ت.