ئەم ڕۆژانە لاپه‌ڕه‌یه‌کی تر له هه‌وڵ و ماندووبوونه‌کانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانمان له به بڕاندکردن و هه‌نارده‌کردنی هه‌نگوینی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه و وڵاتی قه‌ته‌ر بینی، بێگومان ئه‌مه هه‌مان ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ته باڵاکانی کابینه‌ی نۆیه‌مە له سه‌ربه‌خۆکردنی کوردستان له ڕووی ئابووری و هاوکات شوناسبه‌خشیی به که‌رتی ئابووریی نانه‌وتییه، گوشاره‌کانی عێراقی ئیحتیلال ئه‌گه‌رچی تا ئاستێك خه‌ساری به کوردستان گەیاندووە و بوو به‌هۆی گوشارکه‌وتنه سه‌ر خه‌ڵک، به‌ڵام ئه‌م وانه‌یه‌شی به ئێمه وت که ته‌نیا چاره‌سه‌ر خۆمان و پلانه‌کانمانن بۆ داهاتوو، خۆمان و سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی و ڕێکخستنی سیستمێکی ئابووریی خۆبژێو و سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌گینا هەرگیز چ پێش سه‌ربه‌خۆیی و چ پاش سه‌ربه‌خۆیی، له‌ناو ته‌ڵه و ته‌ڵزمی داگیرکه‌رانی ئێستە و دراوسێکانی داهاتوودا، ده‌مێنینه‌وه.
سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر وڵاتێک به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئێستە و پارادایمی سیاسیی زاڵدا، به‌بێ گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی که‌رتی ئابووری ته‌نیا له ئاستی حه‌ز و خه‌ونێکی ڕۆمانسیدا ده‌مێنێته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر بڵێین گرێی ئاڵۆزی ڕزگاریی کورد له بازنه‌ی که‌رتی ئابووریدا خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌ڵه‌مان نه‌کردبێت. له بنه‌مادا یه‌که‌م شت كە داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌میشه کردوویانه‌ته ئامانج و زۆر جاریش به دروستی پێکاویانه، که‌رتی ئابووری و سه‌رمایه و سه‌رچاوه‌کانی سه‌رمان له کوردستاندا. بۆ ئه‌مه‌یش ڕێگەی زۆریان گرتووه‌ته به‌ر، گرینگ‌ترین و دیارترینیان به ئه‌منیکردنی جیۆگرافیای کوردستان بووه.
واته نه‌ک ته‌نیا له باشوور، به‌ڵکوو له کۆی ئه‌و جیۆگرافیایه‌ی سنووره ده‌ستکرده‌کان چوار پارچه‌ی کوردستانیان لێک دابڕیون، به ئه‌منیکردنی کوردستان و سه‌پاندنی شه‌ڕ و گێره‌شێوێنی پێکه‌وه گرێدراون، کوردستان له میانه‌ی خه‌باته‌کانی بۆ ڕزگاری و مافخوازی، لەلایه‌ن ڕژێمه جۆراوجۆره‌کانه‌وه گوشاری ئابووری خراوه‌ته سه‌ر و ئه‌گه‌ر به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیش له‌لایه‌ن ڕژێمێکه‌وه دژی ڕژێمێکی تر هاوکاریی ئابووریی کراوه، ئه‌وا ئه‌و هاوکارییه سنووردار بووه و وه‌ک جۆگه‌له‌ئاوێکی باریک، له کاتێکدا که به پێویستیان زانیوه ئاڕاسته‌که‌یان گۆڕیوە و دیسان کوردیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه خاڵێکی مه‌ترسیدار.
دۆخێکی ئاوا به‌و مانایه نه‌بووه کورد توانای تێگه‌یشتن له ئابووری و پلاندانی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن نه‌بووه، به‌ڵکوو به‌و واتایه‌یه که دۆخی جه‌نگ به ڕاده‌یه‌ک به‌سه‌ر کورددا سه‌پاوه، نه‌ک دەرفەتی بیرکردنه‌وه‌ی له‌و که‌رته پێ نه‌دراوه، به‌ڵکوو بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بواری کرده‌یشی بۆ گه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م که‌رته و هه‌وڵدان بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌م هیوایه قه‌ت بۆ نه‌ڕه‌خسێ.
له بیرمان نه‌چێت یه‌کێک له جومگه هه‌ره گرینگه‌کان و ماده به‌نرخه‌کانی که‌رتی ئابووری، نه‌وته و ده‌کرێت وه‌ک جومگه‌یه‌کی جێگیر و ئاماده له ئابووری هه‌موو دنیادا بیبینینه‌وه، له پاش دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و شکڵگیریی ئابووریی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌وت و فۆکۆسی ته‌واوی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان له‌سه‌ر نه‌وت، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆشیان، تا ئاستێك به‌هۆی ئه‌م ماده تازه‌یه که به زێڕی ڕه‌ش له جیهاندا ناسراوه، ده‌رگای جه‌نگه گه‌وره‌کان کرانه‌وه و ده‌یان وڵاتی وابه‌سته و ده‌ستنیشانکراو له ڕۆژهه‌ڵات که ملکه‌چی سیاسه‌ته‌کانی ئاغا ڕۆژئاواییه‌کان بوون، دروست کران.
دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ئه‌گه‌رچی شۆڕشێک بوو له ژیانی مرۆڤدا و هه‌موو بوونی له ڕووی ته‌کنه‌لۆجی و خۆشگوزەرانی و ئاسانکارییه‌وه گۆڕی، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌شدا جۆره گرێدراوێتی و وابه‌سته‌ییه‌کی دروست کرد، به تایبه‌تی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی که کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی ئابووریی کلاسیک و کۆنی ورده ورده له‌بیر کرد و پشتگوێی خست، ئابووری کلاسیک له‌سه‌ر بنه‌مای کشتوکاڵ و جووتیاری بوو، ده‌یان ئیمپراتۆریەتی جیهانی که‌ونارا ده‌سه‌ڵاتدارێتی و حوکمڕانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئابوورییه به‌ڕێوه بردووه و بەشی خۆیشیان گوزه‌رانی باش و فراوانیان بۆ خه‌ڵکه‌که‌یان مسۆگه‌ر کردووه.
بۆیه لێره‌دا ده‌شێت بگوترێت دۆز و دۆخی کورد به‌ده‌ر له‌وه‌ی دۆخێکی جیۆپۆڵه‌تیکببه، دۆخێکیشه له‌ناو ئابووری سیاسی‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. ڕاسته نه‌وت کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی ئابووری وڵاتان و که‌رتی پیشه‌سازیی هه‌موو دنیا بەڕێ،ە ده‌بات، به‌ڵام ئه‌و ئابوورییانه‌ی ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌وت بەڕێوە دەچن، به ئابووری تاکبه‌رهه‌م ده‌ناسرێن و له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ر به‌ندن. واته ته‌نیا وه‌ک مه‌سره‌فگه‌رایه‌ک له‌سه‌ر نه‌وتی وڵاته‌که‌یان دەژین. لایه‌نی دیکه‌ی که‌رتی ئابووری، به‌شه نانه‌وتییه‌کانه که هیچ سنوورێکی بۆ دیاری ناکرێت و ده‌توانێت له‌خۆگری داهێنانێکی ئه‌ندازیاریی بێت، یان کاری ده‌ستی یان سێکته‌ری کشتوکاڵ و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵداری و جلوبه‌رگ و....
ئابووریی هه‌ر وڵاتێک ده‌شێت گه‌شه‌سه‌ندنێکی هاوته‌ریب و هاوئاهه‌نگی هه‌بێت، ئه‌گینا نابێت به‌و کۆڵه‌که پته‌وه که وڵاتێکی له‌سه‌ر به‌ڕێوه بچێت و ببێته هۆی ئاسووده‌یی زیاتری هاووڵاتییان و خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌ی زیاتر. گه‌شه‌پێدانی که‌رتی نه‌وت له پاڵ که‌رت و سێکته‌ره‌کانی تر‌دا، بینایه‌کی پته‌و و سەقامگیری ئابووریی ڕۆ ده‌نێت، هه‌نگاونانه له ئابوورییه‌کی مه‌سره‌فگەرا و به‌رخۆرانەوە به‌ره‌و ئابوورییه‌کی داهێنه‌رانه و به‌رهه‌مهێن. خۆشبه‌ختانه ئه‌م تێڕوانینه بۆ ئابووری یه‌کێک له پێڕه‌و و پرۆگرامه‌کانی کابینه‌ی نۆیه‌م بووه، به ئاڕاسته‌ی بنیاتنانی ئابوورییه‌کی به‌رهه‌مهێن و چه‌ند به‌رهه‌م و دوور له پشتبه‌ستن ته‌نیا به نه‌وت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌نارده‌کردنی هه‌ناری کوردستان بۆ وڵاتانی که‌نداو به‌تایبه‌تی ئیمارات و دواتر پلان بۆ هه‌نارده‌کردنی لە بازاڕه‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپادا و ئێسته‌یش هه‌نگوینی کوردستان، هەرخۆی سه‌رکێشییه‌کی گه‌وره‌یه له شکاندنی ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی که ئابووری کوردستان له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌سه‌ری ڕاهاتووه. ئه‌م ڕێچکه تازه‌یه ته‌نیا کاتێک به ئامانجی خۆی واته سه‌ربه‌خۆییه‌کی ڕێژه‌یی ئابووریی و بووژانه‌وه‌ی کوردستان و که‌رته جیاوازه‌کانی ده‌گات، که به‌رده‌وام بێت. ئابووری وه‌ک وتم ڕیتمێکی هاوئاهه‌نگ و هاوته‌ریبی هه‌موو که‌رت و سێکته‌ره‌کانه به نه‌وتیشه‌وه، له ئاڕاسته‌یه‌کی زه‌مه‌نی درێژخایه‌ندا.
کوردستان هه‌م وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و هه‌میش سه‌رمایه‌ی مرۆیی باش و ده‌ر‌وه‌ستی هه‌یه، به تایبه‌تی جووتیار و ئاژه‌ڵدارانی کورد، که له کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌کانی ئابووری پێش مۆدێرن و ئێستەیشمانن.
تێڕوانینی کابینه‌ی نۆیه‌م و ئاوڕدانه‌وه‌ی له توانا و پوتانسێله‌کانی ئابووریی هاووڵاتیانی کوردستان، مزگێنیی ئاسۆیه‌کی گه‌ش بە هه‌موو کوردستان ده‌دات. خاڵی جێ سه‌رنج ئه‌وه‌یه، ئه‌م گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانه ئابوورییه له ڕێگه‌ی هه‌وڵ و توانا دیپلۆماسییه‌کانی کابینه‌ی نۆیه‌مەوە بووه، ئه‌مه‌یش خاڵێکی گرینگی ترە که سیاسه‌ت و ئابووری به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و هه‌م ئیعنیبارێكی سیاسیی-ئابووری زیاتریشه بۆ حکوومه‌تی کوردستان و هه‌میش سه‌رکه‌وتن و هه‌نگاونانه بۆ بووژانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی کوردستان و دڵخۆشکردنی جووتیار و کشتووکاڵکاران. بۆیه له‌م ڕۆژنه‌دا ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران دووباره ئومێدێکی تر‌ی بۆ ئیمه دروست کرد.