سه‌ره‌تا پێویسته له‌مه‌ڕ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ركووك ئه‌وه‌مان له پێش چاو بێت، پارتی دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دروستبوونی ناپاكی و پیلانی ناوخۆیی و هه‌رێمی و میلیشیایی عێراقی، وه‌ك باره‌گا و شوێنی فه‌رمی ئه‌وێی جێهێشت كه ئه‌مه‌ش له سه‌رووی هه‌موو شتێك وه‌ك تاكتیك و كارتێكی سیاسیی به‌كاری هێناوه، پارتی له‌م ڕێیه‌وه ویستی بڵێت ته‌نیا كاتێك ددان به ئاماده‌یی هێزه‌كانی تر له كه‌ركووكدا ده‌نێم، كه ددان بنێن به ڕێبازی كوردستانی و ڕزگاریخوازانه‌یه‌ك كه ئامانجی له مێژینه و له پێشینه‌ی ئه‌م پارته‌یه.
له پاڵ ئه‌مه‌شدا نه‌بوونی باره‌گای فه‌رمیی پارتی له كه‌ركووك،، هیچ كات وای نه‌كرد پارتی دیموكراتی كوردستان به نیسبه‌ت ماف و داوا و خواسته ڕه‌واكانی پارێزگای كه‌ركووك به هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانیه‌وه، بێده‌نگ و بێ جووڵه بێت و هه‌م له ئاستی گوتاری كوردانه‌ی هه‌ولێر و كوردستان و هه‌میش له چوارچێوه‌ی په‌رله‌مانی پیلانگێڕی میلیشیاكانی عێراق، هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته گه‌ڕ تا كه‌ركووك شوناسی كوردستانی و هاوكات چه‌ند پێكهاته‌یی پارێزراو بێت و حورمه‌ت و كه‌رامه‌ت و شكۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ كورد، نموونه‌ی ئه‌م به‌ته‌نگه‌وه‌بوونه‌ی پارتی له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراقدا، له په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا سه‌لماوه و ئێسته‌ش بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری گوتاری كوردستانی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت.
ده‌بێت به بیری خۆماندا بهێنینه‌وه كه له مانگی سێی ئه‌مساڵدا، له په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و شارۆكه‌كان، به هه‌وڵ و ماندووبوونی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م ده‌سكه‌وته چه‌سپێنرا كه كه‌ركووك، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و گه‌ره‌نتیكراو بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی نیشتمان و ئه‌و چه‌واشه‌كاری و ڕێگری و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی هه‌بوون له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دروست، له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتووانی ڕه‌سه‌ن و زۆرینه‌ی كه‌ركووك واته كورد هه‌ڵگیران.
ڕۆژی 17/3/2023 فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، هه‌موو ئه‌و ڕێگرییانه‌ی هه‌بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، هه‌ڵگیران و بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رژمێری ساڵی 1957 ده‌كرێته بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به‌مه‌ش گره‌نتیی مافی ده‌نگده‌ران و دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه وه‌ك چه‌مچه‌ماڵ و كفری و كه‌لار و خورماتوو و هه‌موو ناوچه‌كانی تر ده‌بێت، كه به‌هۆی سیاسه‌تی گۆڕینی دیموگرافیی و ته‌عریب له ناوچه‌كه گوازرابوونه‌وه و دابڕێنرابوون، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه له سه‌رژمێریی ساڵی 1957 كه تازه پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماریی عێراق بنیات ده‌نرا و پاشایه‌تی له گۆڕ نرابوو، كورد زۆرینه بووه و ئه‌مه‌ش وه‌ك واقیعێكی مێژوویی و دیار، عه‌ره‌ب له‌و سه‌رده‌مه‌دا ددانی پێدا ناوه و ئێسته به‌پێی یاساكه، ده‌بێت بابه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركووك له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانیی 32% هه‌ڵبگیرێ.
جگه له‌وه‌ش ده‌نگی ده‌نگده‌ران له سنووری شارۆكه‌ی سه‌رگه‌ڕان گه‌ره‌نتی كرا له ڕێی به‌ده‌ركردن و هاوێركردنی ئه‌م شارۆكه‌یه له سه‌رژمێریی ساڵی 1957دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی كه به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌عریب له كه‌ركووك ڕاگوێزرابوون به‌پێی ماده‌ی 140، دیسان مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ماده‌ی 35ی یاسای ژماره 12ی ساڵی 2018 و ماده‌ی 12 له یاسای ژماره 37ی ساڵی 2019 هه‌ڵگیران كه هه‌موویان ڕێگر بوون له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ هاووڵاتییانی كورد و كوردستان و گوتاری ڕزگاكاریخوازانه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگارێكی شه‌رعی بۆ ئه‌و شاره هه‌ڵبژێرن. جیاواز له‌مه‌ش گه‌ره‌نتیی ده‌نگی ئاواره‌كانی كه‌ركووك و شنگال كراوه كه له‌و ناوچانه‌ی وا نیشته‌جێن ده‌نگی خۆیان بۆ شاره‌كه‌یان بده‌ن.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كه‌ركووك به‌تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان و دۆزی كورد به‌گشتی، كه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناپاكی و لادانانه‌ی كه له‌لایه‌ن پێمله‌كانی ناوخۆوه لێی كرا و باره‌گای ئاگری تێ به‌ردرا، سه‌رپشك و دڵسۆز بووه بۆ خۆشكردنی زه‌وینه‌یه‌كی پته‌وی یاسایی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و تیماری ئه‌و برینه‌ی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كوردستان و هه‌رێمی كوردستان كه‌وت، ڕه‌نگه به‌م شێوه‌یه ورده ورده ژانه‌كه‌ی كاڵ بێته‌وه ئه‌گه‌رچی له بیر ناچێت! به‌ڵام ده‌بێ ئاگادار بین كه 16ی ئۆكتۆبه‌رییه‌كان هێشتا وازیان نه‌هێناوه و هه‌ر به‌پێی سوێندی ملكه‌چانه‌یان له دژایه‌تیی كوردستان و دۆزی كورد ده‌جووڵێنه‌وه، بۆیه كاتێك به كاریگه‌ری و به‌رنامه‌ی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق یاساكه په‌سند بوو، هه‌ر ئه‌وكات ده‌ستیان كرد به دژایه‌تی و كرده‌وه و خیتابی چه‌واشه‌كارانه له دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ كه‌ركووك خراونه‌ته گه‌ڕ، چونكه وا مه‌زه‌نده‌یان كردووه هه‌ندێ یاسا له به‌رژه‌وه‌ندییان نابێت.
ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان ئاگاداری ئه‌وه بن ئه‌گه‌رچی هێزێكی نیشتمانیی بێ ڕكابه‌ری وه‌ك پارتی، شێلگیرانه له ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داوا ڕه‌واكانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشتا كاڵفامه‌كانی ناوخۆ و 16ی ئۆكتۆبه‌رییه‌كان هه‌ر له بۆسه‌ی سه‌ركه‌وتن و خه‌ون و ڕزگاریی كوردستاندان، ئه‌م ڕووداوه كه له‌و چوارچێوه یاساییه و به هه‌وڵه‌كانی پارتی دیموكرات سه‌ری گرتووه، خاڵێكی زێڕینی تره له خه‌باتی بێوچانی ڕزگاریی گه‌له‌كه‌مان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌تێكی هه‌ڕاجكراو و مافێكی پێشێلكراوه بۆ خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
پاش ئه‌و هه‌موو ڕووداوه دوور و نزیكه تاڵانه، گوتاری كوردایه‌تی و خزمه‌تگوزاری و پێكه‌وه‌ژیان، پارتی هاونه‌وایی و پشتگیریی پته‌و و ڕاسته‌قینه‌ی خۆی دووباره مانیفێست كرده‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندانه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ڕزگاری نیشان له جمهووری كوردایه‌تیخواز و گوتاری هاونه‌وای پارتییه له‌گه‌ڵ ڕزگاری، هاوكات تێكدانی هاوكێشه‌ی كۆلۆنیالیستی و داگیركه‌رانه و سته‌مكارانه‌ی زاڵ له‌وێ و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خه‌ون و هیواكانه.