له سه‌رده‌می ئێسته و كۆمه‌ڵگه مۆدێرن و هاوچه‌رخه‌كاندا، هه‌ڵبژاردن به تاكه ڕێی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت، چ له رێی دیاریكردنی نوێنه‌ر بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، چ دیاریكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان یان دیاریكردنی سه‌رۆكی وڵات. بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له هه‌ڵبژاردن، هه‌وڵ ده‌دین پێناسه‌یه‌كی گشتگیر بۆ هه‌ڵبژاردن بكه‌ین.
ئه‌نسكلۆپیدیای ئه‌كادیمی ئه‌مه‌ریكی به‌م جۆره پێناسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كردووه: هه‌ڵبژاردن بریتییه له ڕێیه‌ك بۆ دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌كان یان بڕیاردان له ڕێی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه. به‌ڵام فه‌رهه‌نگی نوێ بۆ شیكاریی سیاسی به‌م جۆره پێناسه هه‌ڵبژاردن ده‌كات، هه‌ڵبژاردن بریتییه له پرۆسه‌ی دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پله‌وپایه‌یه‌كی دیاریكراو وه‌رده‌گرن له ڕێی هه‌ڵبژاردنی ده‌نگده‌رانه‌وه، واته ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن به‌پێی ڕێسا و ڕێوشوێنه‌كانی سیستمی هه‌ڵبژاردن. به‌گشتی هه‌ڵبژاردن بریتییه له پرۆسه‌ی دیاریكردنی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ماوه‌یه‌كی یاسایی دیاریكراودا، ئه‌مه‌ش به‌پێی سروشتی سیستمه سیاسییه‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، واتا له هه‌ندێك سیستم بۆ چوار ساڵه و له هه‌ندێكی تر پێنج بۆ شه‌ش ساڵه.
گرنگیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بۆ پێكهاته‌ی كورد له كه‌ركووك. به‌گشتی كه‌ركووك به درێژایی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، پێگه و سه‌نگێكی گرنگی هه‌بووه و شوێنێكی ستراتیجی گرنگه بۆ كورد، به جۆرێك ده‌توانین بڵێین ته‌واوی شۆڕشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له باشووری كوردستان، له پێناو شاری كه‌ركووك بووه، به‌ڵام له دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧، ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌ره‌بی شۆڤینیزم به‌سه‌ر كه‌ركووكدا سه‌پێنراوه، بۆیه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه بڕیاره ١٨ مانگی ئه‌نجام بدرێت، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ كورد، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ كورد تا له ڕێی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌ڵات و مافه زه‌وتكراوه‌كانی خۆی وه‌ربگرێته‌وه، بۆیه زۆر گرنگه كورد به‌بێ جیاوازی و به ته‌واوی ڕه‌نگ و ئایدیۆلۆجیا جیاوازه‌كانه‌وه به‌شدار بن له‌م پرۆسه‌یه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه سێ بۆچوون هه‌یه، لایه‌نگرانی بۆچوونی یه‌كه‌م پێیان وایه هه‌ڵبژاردن مافه، مافی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه به‌شداربن.
به‌ڵام لایه‌نگرانی بۆچوونی دووه‌م پێیان وایه هه‌ڵبژاردن ئه‌ركه، واتا ئه‌ركی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه به‌شداربن له‌م پرۆسه‌یه‌دا، به‌ڵام لایه‌نگرانی بۆچوونی سێیه‌م پێیان وایه، هه‌ڵبژاردن هه‌م ئه‌ركه هه‌م مافه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌رك و مافه له هه‌مان كاتدا به‌یه‌كه‌وه نابن، به‌ڵكو به دوای یه‌كه‌وه دێن، واتا كاتێك تاكه‌كانی مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ناوی خۆیان له تۆماری لیستی ده‌نگده‌ران تۆمار بكه‌ن، ئه‌وكات هه‌ڵبژاردن ده‌بێته ئه‌رك.
به‌ڵام به‌گشتی هه‌ڵبژاردن له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌ركه، بۆ نموونه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠، هه‌ڵبژاردن ده‌بێته ئه‌ركێكی نیشتمانی و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌ی كورد به هه‌موو چین و توێژه‌كانیانه‌وه، به‌م ئه‌ركه نیشتمانییه‌ی خۆیان هه‌ستن، به‌شداربن له‌م پرۆسه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی خۆیان بگێڕنه‌وه، كۆتایی به‌م ته‌عریبكردن، یان به‌م به‌عه‌ره‌بكردنه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بهێنن.
پێویستی ده‌كرد ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كانی كورد له كه‌ركووك به لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداریی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان بكردایه، كه‌چی به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه نه‌كرا، ئێسته كاته زێڕینه‌كه ماوه كه له‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌كانی كورده، ریسكی پێوه نه‌كه‌ن و له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به زوویی فراكسیۆنێكی نیشتمانی دروست بكه‌ن له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، به ڕێككه‌وتنێكی كوردانه پارێزگارێك هه‌ڵبژێرن كه نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان بكات نه‌ك حزب و ده‌مارگیری، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تی ته‌واوی شاره‌كه و پێكهاته جیاوازه‌كانی بكات و ئه‌و باره سه‌پێنراوانه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی كه‌ركووك، حه‌كیمانه راست بكاته‌وه، ئه‌زموون له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوویش وه‌ربگیرێت و به ته‌واوی خزمه‌ت بكات بۆ ئامانجێكی گه‌وره‌تر، ئه‌ویش ڕاكێشانی سۆزی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت بۆ حوكمی كوردی.