هه‌ڵبژاردن وه‌ك چه‌مكێكی دێرین و به‌شێكی گرنگ له زانستی سیاسه‌ت داده‌نرێت، خاوه‌نی مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده، له سه‌رده‌مانێكی زووه‌وه تاكه‌كان ئه‌زموونیان كردووه، وه‌ك ئامرازێكی گرنگ و رێچاره‌یه‌كی گونجاو به‌كاریان هێناوه، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفت و كێشانه و به‌ربه‌ستانه‌ی هاتووه‌ته پێشیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه.
مێژووی هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی یۆنان وه‌ك ئه‌سپارتا و ئه‌سینا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی دنیا و زۆربوونی ژماره‌ی مرۆڤ، شێوازه‌كانی هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام به‌گشتی تا ئێسته نه‌توانراوه پێناسه‌یه‌كی گشتگیری بۆ بكرێت، بۆیه هه‌ر توێژه‌ر و نووسه‌رێكی زانسته سیاسییه‌كان، له دید و ڕوانینی جیاوازه‌وه پێناسه‌ی ده‌كه‌ن، به‌گشتی هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به كرۆك و جه‌وهه‌ری دیموكراسی هه‌ژمار ده‌كرێت، تاكه‌كان له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه نوێنه‌ره‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرن، بۆ په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیی وڵات.
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌دین به‌شێوه‌یه‌كی كورت به‌شێك له پێناسه و دیدی توێژه‌ران و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بخه‌ینه ڕوو:
له ڕوانگه‌ی ئینسكلۆپیدیای ئه‌كادیمی ئه‌مه‌ریكاییه‌وه، هه‌ڵبژاردن بریتییه له‌و ڕێیه‌ی بۆ دیاریكردنی سه‌ركرده‌كان، یاخۆ به‌شداریی گه‌ل له بڕیاردان له ڕێی به‌شدارییان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه.
به‌ڵام د. نووری له‌تیف پێی وایه، هه‌ڵبژاردن بریتییه له كۆمه‌ڵێك ڕێسا و میكانیزم بۆ دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه له پێكهێنانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌ت و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ده‌نگدان و په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كان.
به‌گشتی، هه‌ڵبژاردن بریتییه له پرۆسه‌یه‌كی گرنگ له هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی‌دا كه تێیدا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له رێی ده‌نگدانه‌وه، به‌شدار ده‌بن له پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی كۆمه‌ڵگه‌دا.
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تادا چه‌ند پێناسه و دیدگه‌یه‌كمان خسته ڕوو بۆ ناساندنی چه‌مك و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئێسته ده‌مانه‌وێ گرنگیی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له چه‌ند خاڵێكدا بخه‌ینه ڕوو:
1-هه‌ڵبژاردن خاڵی جیاوازی نێوان سیستمی دیكتاتۆری و دیموكراسییه.
2-هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا به‌رز بێت، ده‌رخه‌ری ئاستبه‌رزی و رۆشنبیری خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی.
3-به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن هه‌م ماف و هه‌م ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئاكارییه له‌سه‌رشانی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه، بۆیه گرنگه هه‌موو تاكه‌كان له سه‌رووی 18 ساڵ به‌شداربن له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
4-به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی تاك له ڕێی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه به‌شداربن له ره‌نگڕێژكردنی سیاسه‌تی گشتی و پرسه چاره‌نووسسازه‌كان.
5- به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ ئاڵوگۆركردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه.
6-له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه تاكه‌كان نوێنه‌ری خۆیان بۆ حوكمڕانیی وڵات دیاری ده‌كه‌ن.
7-ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ متمانه به سیستمی سیاسی له ئاستی ده‌ره‌كی و ناوخۆدا.
8-ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ به‌هێزیی سیستمی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی.
9-ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی.