ئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بابه‌تێكی نوێی نییه، ئه‌و گرووپه به‌كرێگیراوه ساڵانێكی زۆره به‌فه‌رمانی ناحه‌زان، هه‌رجاره و به پیلان و كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و قێزه‌ون، زیان به گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن له ماوه‌ی 32 ساڵی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان، په‌كه‌كه وه‌ك هێزێكی قورمیشكراو و به‌كرێگیراو و كۆیله‌ی ناحه‌زان، كاری تێكده‌رانه نه‌ماوه دژی به‌م ئه‌زموون و ئه‌م گه‌له سته‌ملێكراوه ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
په‌كه‌كه له ناو خاكی باشووری كوردستان كه خاوه‌ن ئه‌زموون و حوكمڕانیی خۆیه‌تی و به‌خوێن و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه هاتووه‌ته به‌رهه‌م، هه‌رجاره و په‌لاماری حزب و لایه‌نێك ده‌دات، به‌تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان، په‌لامار و هێرشی تێكده‌رانه و شه‌ڕانگێزی نه‌ماوه به خه‌ڵكی كوردستان نه‌فرۆشێت، شه‌هیدكردنی پیشمه‌رگه و هێزه ته‌ناهییه‌كان، دانانی مین و بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر ڕێی گوندنیشینان و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و ئینجا په‌لكێشكردنی سوپای داگیركه‌ر بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، دواترینیان كاری تیرۆریستی و تێكده‌رانه‌ی ئاگربه‌ردان بوو له قه‌یسه‌ری و شوێنه بازرگانییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و چه‌ند شوێنێكی تر.
په‌كه‌كه چیی ده‌وێ؟
به‌و پێیه‌ی كه په‌كه‌كه گرووپێكی میلیشیا و چه‌كداری نایاسایی و به‌كرێگیراوی وڵاتانی هه‌رێمییه، له هه‌موو بنه‌ماكانی خه‌بات له پێناو رزگاری خاكی باكوری كوردستان لای داوه و باوه‌ڕیشی پێ نییه، ئێسته هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی له پێناو تێكدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورده له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، له‌و پێناوه‌دا زیاتر له چوار ده‌یه ته‌نیا كاریان به‌كوشتدانی كوڕ و كچی ئه‌م كوردستانه بووه، ته‌نیا بستێك له خاكی باكوری كوردستانیان رزگار نه‌كردووه، له رۆژئاوا و باكور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژی بزاڤی كوردایه‌تی له‌لایه‌ن ناحه‌زانی كوردستانه، ئێسته‌ش له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر قه‌ندیله‌وه تا شنگال له خزمه‌ت ناحه‌زان و داگیركه‌ران كار ده‌كات كه ئامانجیان تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیرییه له هه‌رێمی كوردستان. په‌كه‌كه سنوورێكی زۆری داگیر كردووه كه خه‌ونه‌كانیان روون و ئاشكرایه، ئه‌ویش هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بۆ زیانگه‌یاندن به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه .
كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه له رابردوو و ئێسته‌یش هه‌ر تێكده‌رانه‌یه، ئه‌مانه گرووپێكی مافیایی به‌كرێگیراون كه كار بۆ دوژمنانی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وان له كوردایه‌تی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، په‌كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ خه‌بات بۆ كوردایه‌تی بكات، با خاكی هه‌رێمی كوردستان چۆڵ بكه‌ن و بچنه ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه ته‌نیا یه‌ك گوندیشیان لێ رزگار نه‌كردووه، له جیاتی بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی، خه‌رێكی به‌كرێگیراوی و كاری مافیایی و بارزگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ره، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه په‌كه‌كه هێزێكی مه‌ترسیدار و به‌كرێگیراون و كار بۆ وڵاتان ده‌كه‌ن.
په‌كه‌كه رۆڵی هێزێكی دوژمن له ناوچه‌كه ده‌بینێت به‌رانبه‌ر دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كرده‌وه‌كانی له ناوچه سنوورییه‌كان و له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له كاری تێكده‌رانه و تیرۆر و سووتاندن و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئیداری له هه‌ندێك ناوچه، ئاماژه‌یه‌كی روونی به‌كرێگیراویی په‌كه‌كه‌یه كه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی كوردن، به پیلان نه‌خشه‌كانیان دژی به كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی بچووكترین خزمه‌تیان به دۆزی كورد و كوردستان كردبێت.
په‌كه‌كه بۆ كێ كار ده‌كات؟
كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه له چه‌ند ساڵی رابردوو و ده‌ستبه‌رداربوونیان له دروشمه گه‌وره و بریقه‌داره‌كانی، ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه بۆ ئه‌وه دروست بووه تا نۆكه‌ری وڵاتان بێت، هه‌رگیز خاوه‌نی خۆیان نه‌بوونه و نابن، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن قه‌واره و حكوومه‌تی خۆیه‌تی، بۆیه پێویستی به هیچ هێزێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه كه ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانی بكات، په‌كه‌كه جێبه‌جێكاری پیلانی ناحه‌زانی كوردستانه، هه‌رجاره و به تاكتیك و شێوازێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، جارێك به بۆمب و جارێك تیرۆر و جارێك به سووتاندن و شوێنه ئابووری و گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له ناوچه سنوورییه‌كان، هه‌ر له قه‌ندیله‌وه تا ده‌گاته پێنجوێن و شارباژێڕ، به كاری ڕێگریكردن و قاچاخ و مافیایی و سه‌رانه‌وه‌رگرتن و هێرش و په‌لاماردان، خه‌ونی زیانگه‌یاندن و دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بینن، ئه‌وه‌ش وایكردووه ده‌یان گوند له به‌ر بوونی په‌كه‌كه چۆڵ و وێران بكرێن و ڕێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌شیان نه‌درێت، كاتی ئه‌وه هاتووه به په‌كه‌كه بڵێین ستۆپ .