یه‌كێتیی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی راستیی له كه‌ركووك له ده‌ست داوه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك ڕێی ناڕێك و دوور له بنه‌ماكانی پرۆسه‌ی دیموكراسی، ئه‌نجامه‌كانی به‌ده‌ست هاتن، به‌هه‌رحاڵ ئه‌نجامه‌كان هه‌رچۆنێك بن، جێی گومانی ناوخۆیی و جیهانی بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌نجامه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بوونه جێی بایه‌خی نوێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و وڵاتانی تری دنیا، چونكه ڕوون و ئاشكرا دیار بوو ده‌ستكاری كرابوو.
تۆمه‌ته‌كانی یه‌كێتی
یه‌كێتی له كه‌ركووك له دانوستاندن و گفتوگۆ شكستی هێناوه، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به كه‌ركووكی كردبێت، خراپه و چه‌واشه‌كاریی بوو، تێكدانی بارودۆخی شار و گه‌یاندنی كه‌ركووك بوو به‌م دۆخه‌ی ئێسته. ئه‌وه‌ی سه‌یره، یه‌كێتی كه‌وتووه‌ته ته‌خوین و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه و بانگه‌شه‌ی ناڕاست له‌باره‌ی ڕێڕه‌وه‌كانی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك. گرفتی ئه‌و حزبه له كه‌ركووك ئه‌وه‌یه نازانێ سیاسه‌ت بكات، سیاسه‌تێكی پۆپۆلیزیمانه‌ی قێزه‌ون پێڕه‌و ده‌كات كه دژی بنه‌ماكانی سازان و لێكتێگه‌یشتنه، وه‌ك ده‌گوترێت؛ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له خۆیدا هه‌یه، ئاراسته‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
بۆ نموونه؛ یه‌كێتی نازانێ دانوستاندن بكات، چونكه باوه‌ڕی به ڕێككه‌وتن نییه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی، به‌ڵكو باوه‌ڕی به راده‌ستكردن و به‌ده‌وه‌ستدانی هه‌موو شتێك هه‌یه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا، هه‌ر ئه‌وه‌ش شاری كه‌ركووكی گه‌یانده ئه‌م دۆخه‌ی كه پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێی شاره‌كه ئه‌سته‌م بێت.
جگه له‌وه‌ش یه‌كێتی له نه‌ینه‌وا كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ناتوانێ سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌بێت له‌مو ناوچانه، سازان و هاوبه‌شیی پشتگوێ خست و چووه ناو ڕێككه‌وتنێك كه له بنچینه‌دا به‌تاڵه، به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی ده‌یكات به ده‌نگ و مافی خۆی نییه، به‌ڵكو به پاڵپشتیی ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسییانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ دۆخی نه‌ینه‌وا و ده‌شتی نه‌ینه‌وا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كار بهێنن، یه‌كێتی له‌وێشدا تووشی سه‌رلێشێواوی بوو.
یه‌كێتی هۆكاری سه‌ره‌كیی خراپی دۆخی كه‌ركووكه
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك ڕووی داوه، سڕینه‌وه‌ی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و سازان و هاوبه‌شی بووه، یه‌كێتی به‌رپرسیاره له گۆڕانی دیمۆگرافیای شاره‌كه، پارتی مه‌به‌ستیه‌تی داهاتووی كه‌ركووك، ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری و گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی پێوه دیار بێت، شاره‌كه له‌ڕووی ته‌ناهییه‌وه ئارام بێت، داگیركاری و ته‌عریب نه‌مێنێت كه ئه‌مه‌ش ڕێك پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتییه له كه‌ركووك.
هه‌ر ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی كه بوونه هۆی شێواندنی دۆخی شاری كه‌ركووك و شاره‌كه‌یان تووشی داگیـركاری و ناسه‌قامگیری كرد، ئێسته به به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناڕاست ده‌رهه‌ق به كه‌ركووكییه‌كان، ده‌یانه‌وێ ڕووی ناشیرینی خۆیان سپی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كان دیارن و گه‌لی كوردستان و پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووك، شاهیدی تێگه‌یشتن و سیاسه‌تی ڕوونی پارتین.
تۆمه‌ته ناڕه‌واكان پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه
له ماوه‌ی هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركووك، چه‌ندان تۆمه‌تی ناڕه‌وا و بێ بنه‌ما، ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كراون، له‌باره‌ی دانانه‌وه‌ی پارێزگاری سه‌پێنراوی ئێسته‌ی كه‌ركووك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه، هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركووك، پارتی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووه كه پارێزگارێكی كوردی نیشمانپه‌روه‌ر و قبووڵكراو له‌لای پێكهاته‌كانی كه‌ركووك دابنرێت، كه به‌وپه‌ڕی تێگه‌یشتن سیاسه‌ت بكات.
كۆبه‌ند
ئه‌نجامی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان بگه‌نه هه‌ر ئاستێك و ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌رچۆنێك بن، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی له مێژینه‌ی خۆی بۆ ئاینده‌ی كه‌ركووك، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێیه‌كی یاسایی و شه‌رعی یه‌كگر، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بنه‌ما نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان له كه‌ركووكیش. ڕه‌نگه هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك ئه‌گه‌ر بیكات، بۆ لایه‌نه‌كانی به‌رانبه‌ری قورس بێت، چونكه پارتی داخوازییه‌كانی به‌لای به‌رانبه‌ره‌كانی ئاسان نین، پارتی ده‌یه‌وێت مافی هه‌موو پێكهاته‌كان له كه‌ركووك پارێزراو بن، پارسه‌نگی هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك بێت.
بۆ مێژوو؛ پارتی هه‌رگیز ناچێته ناو ڕێككه‌وتنێكه‌وه كه به ده‌سته‌وه‌دانی خاكی باب و باپیری له مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت، به‌ڵكو گره‌نتیی سه‌قامگیری و پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد و كه‌ركووكییه ره‌سه‌نه‌كانی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.