گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن مێژوو و جیۆگرافیا، زۆر له مێژه خه‌بات ده‌كات و هه‌وڵی داوه له پێناو مافه ره‌واكانی تا به ئاشتی و دوور له به‌كارهێنانی چه‌ك، به‌ده‌ست بێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌دوای چه‌ندان شۆڕش و راپه‌ڕین بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ته‌بایی و یه‌كڕیزی یان دژایه‌تی و وڵاتانی داگیركه‌ر و ناوچه‌كه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به ئاگر و ئاسن، وایكرد هه‌موو هه‌وڵه‌كان شكست بێنن، به‌تایبه‌تی له دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، تێگه‌یشتنی زیاتری گه‌لانی ژێرده‌ست و بۆ به‌دیهێنانه‌وه‌ی مافه‌كانیان، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له ناوچه‌كه زیاتر بوو. له دوای رووخانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی گه‌لی كورد، دوژمنان باوه‌ڕیان نه‌كرد كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو خه‌ونه‌كانیان پێچه‌وانه بێته‌وه .
به پێداچوونه‌وه به لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌و قۆناغه سه‌خت و ههستیارهكانیدا، داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان باوه‌ڕیان وابوو كه جارێكی تر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خه‌بات و به‌رخودان له شوناس و خاك و نه‌ته‌وه ئه‌سته‌مه، خه‌ونی بێ ئومێدكردنی تاكی كوردیان ده‌بینی، له‌و كاته سه‌خت و تاریكانه‌دا دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی، نه‌ك هه‌ر خه‌ونی ناحه‌زانی له گۆڕ نا، به‌ڵكو بووه چڕا و مه‌شخه‌ڵێك له پێناو هیوا و ڕێنشانده‌ر و درێژه‌پێده‌ری هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ی كه شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خاك و نه‌ته‌وه بوو .
پارتی و بارزانی له 16ی ئابی 1946دا وه‌ك دوو چرا هه‌ڵاتن، چونكه هه‌ردووكیان له پێناو ڕاماڵینی تاریكی و شه‌وه‌زه‌نگی داگیركه‌رانی كوردستان و نه‌یارانی دۆزی ڕه‌وای كورد به‌سه‌ر كورد و كوردستاندا هێنابوو، له پێناو ڕزگاركردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له بنده‌ستی سته‌مكاران و دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی كوردستان، شێوازی خه‌باتیان به فۆرمێكی وا گۆڕی كه بتوانن دۆزی كورد و كوردستان ناسنامه‌كه‌ی له ناوچوون بپارێزن. هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه و هه‌روه‌ها وانه‌وه‌رگرتن له شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی رابردوو، بووه هۆی دانانی بناغه‌یه‌كی پته‌و له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی ره‌وای كورد، تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌موو كوردستانیان له ژێر چه‌تری پارتی و بارزانیدا كۆببنه‌وه، واته چاره‌نووسی هه‌موو كوردستانیان بۆ یه‌ك چاره‌نووس و پارێزگاركردن بوو له كوردستان و هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه له‌سه‌ر خاكی كوردستان ده‌ژیان .
پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌باتی چه‌كداری و سیاسی و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق ده‌ست پێ كرد، به دروشمی دیموكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، له‌و پێناوه‌شدا تێكۆشانه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان. له كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتیدا ناوی بووه پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه كه پارتی تاكه حزبه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه، به باوه‌ڕی ته‌واوه‌وه دروشمی دیموكراسی به‌رز كردووه‌ته‌وه له پێناو فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی دیموكراسی له پێناو مافی هه‌موو پێكهاته‌كان و وڵاتی پێكه‌وه‌ژیان، هه‌ر له‌و روانگه‌یشه‌وه درێژه‌ی به‌خه‌بات دا و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ و دڕنده‌ییه‌كانی ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌رانبه‌ر به كوردستان، به‌ڵام پارتی چۆكی دانه‌نا .
پارتی خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و شانازییه و به 78 ساڵ ته‌مه‌نیه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و پیلانگێڕیی ده‌ره‌كی و ناوخۆییانه، توانیویه‌تی به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت و به پێشه‌نگی و به‌هێزی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق بمێنێته‌وه و خاوه‌ن سه‌نگ و و پێگه‌ی خۆی بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه. پارتی خاوه‌ن ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار، ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین كه خۆی له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، سیستمی فیدراڵی و شكست پێهێنانی دڕنده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی، به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له هێرشی میلیشیاكان و چه‌ندان داستان و سه‌ركه‌وتنی سیاسی و دیپلۆماسی و پێشكه‌وتنی ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری كه هه‌موو ئه‌مانه له سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان و قاره‌مانیی پێشمه‌رگه و پارتی و بارزانییه هاتوونه‌ته دی.
ئه‌ركی پارتی له‌م قۆناغه‌دا سه‌خت و هه‌ستیاردا، به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی رێبازی پیرۆزی بارزانی و هه‌روه‌ها سه‌رۆك مهسعوزد بارزانییه كه درێژه به‌خه‌بات ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك لایه‌ن نابه‌رپرسانه و كار بۆ لێكترازان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكرد پارتی به ڕۆحێكی به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی هه‌میشه پێشه‌نگ بوو له ته‌بایی و یه‌كده‌نگی و هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی زاڵ كردووه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبی، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان له پێناو پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی بووه كه پارتی و سه‌رۆك بارزانی هه‌رده‌م پێشه‌نگ بوون له كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌وه‌ری. به‌تایبه‌ت كه ناوچه‌كه و دنیا به‌ره‌و گۆڕانكاری هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌وه وایكردووه پارتی ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی قورس‌تر بێت، به‌ڵام له تێكۆشان و هه‌دان به‌رده‌وام ده‌بێت.