جاڕێكی تر خاكفرۆشییه‌كی تر له 25ی ئاب رووی دا كه تێیدا میلیشیاكانی حه‌شد به چه‌كی هه‌مه‌جۆر و به رێككه‌وتنی سیاسیی ژێربه‌ژێری له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كه‌ی بافل تاڵه‌بانی، هاتوونه‌ته گوندی (سه‌ید مدیر)ی سه‌ربه شاره‌دێی كۆكس له سنووری كۆڵه‌جۆ كه ساڵانێكی زۆره له ژیر ده‌سته‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌یه، به مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بیره نه‌وته‌كان كه ئێسته سه‌رقاڵی لێدانی سه‌نگه‌رن. ئه‌وه‌ی كراوه خیانه‌ته و یه‌كێتی كردوویه‌تی، ئه‌مه‌ش درێژه‌پێده‌ری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره.
ئه‌م خیانه‌ته‌ی یه‌كێتی له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر رێككه‌وتنی هوتێل ره‌شیدی به‌غدا تێپه‌ڕیوه كه بافڵ تاڵه‌بانی له پێناو وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، سازشی له‌سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركووك و هه‌موو مافه‌كانی كوردانی كه‌ركووك كردووه، بۆیه نازانرێت ئاخۆ چۆڵكردنی ئه‌م ناوچانه‌ی گه‌رمیان بۆ میلیشیاكان، به‌شێكه له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی كه‌ركووك، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌رانبه‌ر به پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به‌خشراوه؟، پێده‌چێت بافڵ تاڵه‌بانی به‌ڵێنی خاكفرۆشیی زیاتری به نه‌یارانی كوردستان و به‌تایبه‌ت به‌و میلیشیا و ئه‌و گرووپانه دابێت كه كه‌ركووك و نیوه‌ی خاكی كوردستانیان راده‌ست كرد، ئه‌وه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی خیانه‌تێكی زنجیره‌یی ده‌یان ساڵه كه بافڵ تاڵه‌بانی له باپیرانی بۆی ماوه‌ته‌وه .
ئه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی بافڵ ده‌یكات، په‌ڕوباڵكردنی كورده له كه‌ركووك له‌سه‌ر ده‌ستی حه‌شد، ده‌ركه‌وت خاك و نیشتمان لای ئه‌وان هیچ باخێكی نییه، ته‌نیا حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان نه‌بێ. هه‌ركات بیانه‌وێت خاك و شكۆی گه‌له‌كه‌یان راده‌ستی نه‌یارانی كوردستان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه یه‌كێتی باش ده‌زانێت له هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه چ سزایه‌كی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، بۆیه ده‌یه‌وێت بارودوخێك دروست بكات تا هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، ره‌نگه له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو، زۆر كاری تێكده‌رانه‌ی تر به پشتیوانیی میلیشیا و گرووپ و نه‌یارانی كورد دژی سه‌قامگیری و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.
ئه‌و خیانه‌ت و هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز له‌لایه‌ك یه‌كێتییه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه، ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی حه‌شد بداته‌وه به‌وه‌ی كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكیان به یه‌كێتی به‌خشی، شاراوه نییه كه به‌رده‌وام بافڵ تاڵه‌بانی له باوه‌شی قه‌یس خه‌زعه‌لی و ره‌یان كلدانی و ئاغاكانی تره، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه یه‌كێتیی به به‌كرێگیراو و جاشی خۆیان ده‌زانن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێی پێ داون تا به سه‌تان میلیشیای دژه كورد، به ئاسانی بگه‌نه كۆڵه‌جۆی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، چونكه ئه‌وان پێیان وایه هه‌ر شوێنێك یه‌كێتی لێ بێت، موڵكی حه‌شد و میلیشیاكانه .
ڕێپێدانی یه‌كێتی به ملیشیاكانی حه‌شد بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، به‌دڵنیاییه‌وه له‌سه‌ر ویستی بافڵ تاڵه‌بانییه، په‌یامێكه هه‌م بۆ پاداشتی رێككه‌وتنی پارێزگاری كه‌ركووك، هه‌روه‌ها بۆ تێكدانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاژاوه‌گێڕی و كاری تێكده‌رانه له‌و ناوچانه .
له هه‌مان كاتدا ئه‌و ترس و شڵه‌ژانه‌ی كه یه‌كێتی به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناویاندا دروست بووه، باش ده‌زانن كه شكست و هه‌ره‌سهێنانێك چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، ترسێك له‌ناویاندا دروست بووه كه ئه‌گه‌ر كێشه و ئاسته‌نگ و كاری تێكده‌رانه نه‌كه‌ن، زیانی گه‌وره له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و بافڵ ده‌یكه‌ن نه‌ك هه‌ر سیاسه‌تكردن نییه، به‌ڵكو بازرگانیكردنه به‌خاك و خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كورد كه چیتر نابێ ڕێی پێ بدرێت.