ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگرتن یان سنوورداركردنی ئێران له‌و فراوانبوونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له عێراق، چ ئابووری یان سیاسی یاخۆ سه‌ربازی بێت، له كاتێكدا دوژمن و له كاتێكی تر دۆست و هاوپه‌یمان، بێگومان تێڕوانینی ئێران له دوای ڕووخانی ڕژێمه‌وه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌م وڵاته به به‌شێكی گرنگی ستراتیجیی خۆی ده‌زانێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌ك ده‌رگایه‌ك بۆ دنیای عه‌ره‌بی ده‌بینێ .
له ڕێی وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌وخۆ یان له ڕێی هه‌نارده‌كردنی گاز و كاره‌باوه بێت، توانیویه‌تی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌و ستراتیجییه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستێك، له هه‌موو سێكته‌ره‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق تێكه‌ڵ بێت، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی بۆ عێراق خۆی دروست كردووه له له‌ده‌ستدانی سه‌روه‌ریی خۆی و بوونی كێشه‌ی به‌رده‌وام و لێكدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌م وڵاته‌دا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی ئامرازی گوشاری به‌هێزه، له‌وانه سزا ئابوورییه‌كان كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراون .
بێگومان تواناكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ژموونه كه‌م نین، به‌ڵام له كرداردا به ته‌واوی هه‌نگاوه‌كان ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بنه‌وه . عێراق زۆر پشت به غازی ئێران ده‌به‌ستێت بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كانی كاره‌با، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حكوومه‌تی عێراق ئه‌و هه‌نگاوانه بنێت كه ڕه‌نگه ببێته هۆی پچڕاندنی ئه‌و پێداویستییانه به‌بێ جێگره‌وه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو .
"سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له خنكاندنی ئێران له ڕووی ئابووری له عێراق و به كشانه‌وه‌ی له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له بواری وزه‌دا، له‌م لایه‌نه‌وه ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه وه‌به‌رهێنان له پڕۆژه‌كانی وزه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران له عێراق، ههژموونێكی سنوورداری هه‌یه، چونكه به‌شێك له‌و پڕۆژانه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پشت به ژێرخانی ئێران ده‌به‌ستن.
كه‌واته هه‌ركات بیر له جێگره‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژانه بكرێته‌وه، ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پێویستیان به‌كات و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر هه‌یه، له كاتێكدا عێراق به‌ده‌ست كه‌میی وزه‌ی زۆره‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌ر هه‌نگاوێكی پێچه‌وانه و كشانه‌وه له‌و پڕۆژانه، عێراق ده‌خاته ئاسته‌نگی ئابوورییه‌وه به‌تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران وه‌به‌رهێنانی كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌شێك له زیادكردنی گرژییه‌كانی ناوخۆیی عێراق، بۆیه هه‌میشه عێراق له هه‌وڵی پاراستنی هاوسه‌نگیدایه، به‌ڵام ئه‌و هاوسه‌نگییه تا ئه‌و كاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، له خاڵێكدا كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران جیا ده‌بنه‌وه، ده‌بێ عێراقیش خۆیی به‌لایه‌كدا بخات .بێگومان عێراق له‌و ناوه‌نده و به‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه ئابوورییه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌تایبه‌ت له گۆڕه‌پانی ئابووری عێراقدا، له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدایه و ده‌كرێ سوود له به‌رهه‌مه‌كانی وزه‌ی خۆی وه‌ربگرێت و به ئامانجه ئابوورییه‌كانی بگات .
ئێران هه‌میشه هه‌وڵی داوه سنووری چالاكییه‌كانی له عێراق زیاتر بكات و ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وامی هه‌بووه، به‌ڵام به‌جۆرێك له جۆره‌كان نه‌یتوانیوه له هه‌رێم به‌و ئامانجه بگات كه عێراق پێی گه‌یشتووه، بۆیه له‌ڕێی بۆردمان و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌ولێر، فشار بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، به‌رده‌وام هێرشه‌كانی چ راسته‌وخۆ له ئێرانه‌وه بووبن یان له‌ڕێی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ربه‌خۆی بووبن، ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجام داون و له كۆتادا چه‌ند بابه‌ته‌كه فشاری سیاسی بووبێت، هێنده‌ش ئابووری بووه .
ئێران هه‌میشه له چه‌ندان ڕێوه هه‌وڵی داوه وه‌ڵامی هه‌بێت، له‌وانه قووڵكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره سیاسییه‌كانی عێراق و پاراستنی كاریگه‌ریی سه‌ربازی و سیاسی له‌و وڵاته‌دا. هه‌روه‌ها ئێران په‌نای بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئامرازه ئابووری و سیاسییه‌كان بردووه، بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له عێراق و ناوچه‌كه .
ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه له هه‌وڵدا بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره بووه‌ته‌وه له سنوورداركردنی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی ئێران له عێراق، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵانه‌ش پێوه‌سته به توانای ئه‌مه‌ریكا بۆ دابینكردنی جێگره‌وه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو بۆ عێراق له بواره‌كانی وزه و وه‌به‌رهێنان، بێگومان لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌میشه دوودڵن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران به ڕاسته‌وخۆ، له‌لایه‌كی تره‌وه ئێران به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵ ده‌دات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق، ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی هه‌موو ڕێیه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رده‌وامیی هه‌ژموونه ئابووری و سیاسییه‌كانی له عێراقدا .