هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوای چه‌ندان جار له دواخستن، به‌ڵام دواجار پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه چوو، بۆ یه‌كه‌مین جاریش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌نجام درا، هه‌رێمی كوردستانیش ڕوویه‌كی تری دیموكراسیی پێشانی دنیا و ناوچه‌كه دا.
دیسانه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌مه و بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و عێراق و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه یه‌كێتی، جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌م ده‌نگدانه‌دا سه‌لماندیان كه پارتی تاكه هێزی ئارامی و ئاوه‌دانییه و به‌بێ جیاوازی، سوودی دوورمه‌ودای هه‌رێمی ده‌وێت و جگه له پارتی، كه‌س ناتوانێ قه‌واره‌ی هه‌رێم بپارێزێت.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌موو ڕێكارێكی ناته‌ندروستیان دژی پارتی گرته‌به‌ر، ته‌نانه‌ت به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و چه‌ندان بوختانی سیاسی‌یان بۆ پارتی هه‌ڵبه‌ست، ته‌نیا بۆ لێدان و بچووكردنه‌وه‌ی پارتی، هه‌ر له پروپاگه‌نده‌ی ساخته‌كردن و گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردن، له یه‌ك بازنه‌یی بۆ فره‌بازنه‌یی و په‌كخستنی په‌رله‌مان و سكاڵاكردن له دادگای فیدراڵی دژی قه‌واره‌ی هه‌رێم و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان و لابردنی كورسیی كۆتاكان... هتد.
به‌ڵام ده‌ركه‌وت هۆكار و به‌ربه‌سته‌كان هه‌رچییه‌ك بن، زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا متمانه و ئومێدی ته‌واویان به‌خشییه‌وه به پارتی، چونكه ده‌زانن پارتی هێزیكی خۆڕاگره و ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری دروست ده‌كات، ته‌نیا هه‌ر پارتییه و پشتئه‌ستوور به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، بۆ هه‌میشه وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی له گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ش ده‌مێنێته‌وه، به هه‌موو تواناكانیه‌وه كار ده‌كات بۆ كوردستانێكی به‌هێز و ئارام و پێكه‌وه‌یی.
حیكایه‌ت و سیحری هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكیش بۆ پارتی ته‌نیا خزمه‌تكردنه، بۆیه ئه‌مجاره‌ش سندووقه‌كانی ده‌نگدان بوونه سه‌نگی مه‌حه‌ك، بۆ ده‌مكوتكردنی هه‌ندێك لایه‌ن كه قۆڵ و باسكیان لێ هه‌ڵماڵیبوو، به‌قه‌ولی خۆیان پارتی بنێرنه‌وه مارێ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پارتی كێوێكه و به كه‌س ناڕووخێ و ئه‌وه‌ی بیه‌وێ پێی هه‌ڵبشاخێ، خۆی ده‌كه‌وێ، بۆیه پارتی هه‌رگیز ناكه‌وێ له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبێكی خاوه‌ن ئیراده و هه‌رده‌م له‌سه‌ر پێیه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش زۆر به‌هێمنی هه‌موویانی نارده‌وه لۆ مارێ.
بۆیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بووه‌وه كه پارتی له هه‌ڵبژاردن نه‌ترساوه، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ ساخته‌ی ویستووه، دوور له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ساخته‌كاری، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی حزبه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بێت.