سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له په‌یامێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن له بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان و به‌رپرسیاریه‌تیی ته‌واوه‌تی هه‌ڵبگرن بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم، چونكه له ساڵانی ڕابردوودا بینیمان هه‌ندێك حزب و لایه‌ن، حكوومه‌تی هه‌رێمیان وه‌ك بزنس سه‌یر ده‌كرد، هه‌ركاتێك ئاره‌زوویان ده‌كرد ده‌هاتن پاره و پله و ئیمتیازیان وه‌رده‌گرت، كاتێكیش مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم دروست ده‌بوو، ڕایان ده‌كرد و خۆیان داده‌ماڵی له هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئه‌خلاقی و سیاسی و ئابووری، خۆیان ده‌شارده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له‌م حكوومه‌ته نه‌بووبن.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مجاره‌یان لایه‌نه‌كان به‌ده‌م په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه بێن، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتوو كه دوور بێ ململانێی سیاسی، هه‌روه‌ها پێویسته ڕۆحی ته‌بایی و پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی كوردستان زاڵ بێ، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێت به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداریی كابینه‌ی نوێ و پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تكردنی ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان بێت و ده‌ستی ئاوه‌دانی حكوومه‌ت بگاته هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان، نه‌ك ببنه ڕێگر و ده‌ستی بگرن و ببنه به‌ربه‌ست و كۆسپ بۆ كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بێگومان ئه‌وه‌ش به پله یه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌و پێیه‌ی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه. هه‌روها سه‌نگ و پێگه‌ی پارتی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان دیار كه‌وت، بگره غه‌دریشی لێ كراوه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌ك بازنه‌یی بوایه، پارتی زیاتر له 46 كورسیی ده‌هێنا، بۆیه هه‌ر پارتیشه ده‌توانێ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه هه‌ڵبگرێ و هه‌رچه‌نده پارتی له حكوومه‌تی داهاتوودا ئه‌ركی قورس‌تر ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌یه كه پارتی حزبی دروشمبازی نییه و حزبی كرداره‌كییه، بۆیه كاره‌كانی حكوومه‌ت و ئیراده‌ی خۆڕاگری و پێداگریی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان به توانایه‌كی سنوردار و زه‌مه‌نێكی كورت له چه‌ند ساڵی ڕابردوو، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن.
بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان تاكه حزب بووه له هه‌موو كات و ساته‌كاندا، شانی داوه‌ته به‌رپرسیاریه‌تی و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كوردستان ڕاستگۆیانه خاوه‌نی په‌یامی خۆی بووه، چونكه خاوه‌نی دۆزی نیشتمانی بووه و خۆی به‌خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان زانیوه، بۆیه بۆ ساتێكیش ئاماده نییه سازشی له‌سه‌ر بكات، له‌به‌رئه‌وه بینیمان ئه‌وانی تر چۆن پارتی و حكوومه‌تیان له نیوه‌ڕێگه‌ی حوكمڕانی جێهێشت و هه‌زاران داویان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم نایه‌وه تا تووشی گرفت و قه‌یرانی بكه‌ن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی شكست به‌پارتی بێنن.
به‌ڵام داستانی پردێ له ٢٠ ئۆكتۆبه‌ر ٢٠١٧ بووه ڕه‌مزی خۆڕاگری و پاراستنی یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم، وه‌ڵامێكیش بوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پلانی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی هه‌رێمیان داڕشتبوو، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له شكست به‌ولاوه هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه.