له دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ جگه له پارتی و یه‌كێتی، به‌دیاریكراوی دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق و له دوای ٢٠٠٩ه تا ئێسته، چه‌ندان حزب و لایه‌ن و قه‌واره‌ی سیاسی سه‌ریان هه‌ڵدا، ئه‌و فه‌زا ئازادییه‌ی له هه‌رێمی كورستان هه‌یه به‌هه‌ڵه قۆستیانه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك "دارێكیان له‌سه‌ر به‌ردێك دانابێ" بۆ كوردستان، ئۆپۆزسیۆنێك دروست بوو زیهنیه‌تی پڕ بوو له ڕق و قینه، هه‌رچی پایه‌كانی ئه‌خلاقی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو، هه‌موویان وێران كرد و هاووڵاتییه‌كی خۆپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندخوازی به‌رهه‌م هێنا كه ته‌نیا له خه‌می گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا بوو، له‌وه تێنه‌ده‌گه‌یشت بۆچی سیاسه‌ت ده‌كات.
هه‌موو حزبه‌كان له‌و ساته‌وه‌ی كه دامه‌زراون، به‌هه‌وراز و نشێوا تێپه‌ڕیون، واته له قه‌باره و ڕێژه‌ی خۆیاندا نه‌ماون و گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، یا بچووك بوونه‌ته‌وه یا بچووكتر بوونه‌ته‌وه، چونكه هه‌رحزبێك له ئایدیا و دنیابینیی نیشتمانی ده‌رچوو، ته‌نیا سواری سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوو یان وه‌ك حزبێكی لۆكاڵی و ناوچه‌یی بیری كردووه‌ته‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه بچووكبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌بینێ.
پارتی و یه‌كێتیش به‌ده‌ر نین له‌و گۆڕانه سروشتییه‌ی كه حزبه‌كانی پێدا تێده‌په‌ڕێ، ده‌بینین یه‌كێتی له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه پێگه و سه‌نگی خۆی له ده‌ست داوه، له 49 كورسی بوو به ٢٣ كورسی، واته له نێوان شه‌ش خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا یه‌كێتی 26 كورسی له ده‌ست داوه، گۆڕان له نێوان چوار خول ٢٤ كورسیی له ده‌ست داوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی پارتی بكه‌ین به‌هه‌موو لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنه‌كان، ده‌بینین ڕێژه‌یه‌كی زۆری كه‌م ده‌نگه‌كانی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، بگره له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا غه‌دریشی لێ كراوه به‌هۆی گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردن له یه‌ك بازنه‌یی بۆ چوار بازنه‌یی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆچوونی ده‌نگده‌رانی پارتی، پارتی ئه‌مڕۆ بووه‌ته حزبی ملیۆنی، واته هه‌ڵبژاردن یه‌ك بازنه‌یی بوایه، زیاتر له 46 كورسی له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ده‌ست ده‌هێنا، ئه‌وه‌ی پارتی هێشتووه‌ته‌وه هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كانێتی، واته پارتی خه‌ڵكه و خه‌ڵكیش پارتین.
پارتی حزبێكی پراگماتیكی و حزبێكی كردارییه بۆ چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، چونكه دید و هزرێكی به‌رفراوانی وڵاتپارێزیی هه‌یه، بۆیه له حزبێكی سیاسی بووه‌ته بزاڤێكی نه‌ته‌وایه‌تیی دیموكراسیی پێشه‌كه‌وتنخواز، خۆی به‌خاوه‌نی دۆزی كوردایه‌تی ده‌زانێ، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێ و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه به‌ئاسانی سازش له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ناكات، پارتی نایه‌وێت دۆزی ڕه‌وای كورد به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار بڕوات، بۆیه له هه‌نگاوه‌كانی كاری سیاسی پێچه‌وانه‌ی حزبه‌كانی تر حیسابی ورد بۆ مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌كات.
پراكتیزه‌كردنی مافی هاووڵاتییان ته‌نیا دروشمێك نییه لای پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵكو ئه‌و حزبه به‌رده‌وام ڕۆڵی بووه له فراوانكردنی ئازادی و ڕای هاووڵاتییانی به هه‌ند وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها زه‌وینه‌سازی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی ئارام فه‌راهه‌م بكات، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن له باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك له ڕێگه‌ی به‌شدارییه‌كی كارای مه‌ده‌نییانه، بۆ هێنانه‌دی حوكمڕانییه‌كی باش و پاراستنی به‌ها دیموكراسی و كولتوورییه‌كان.
پارتی له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبێكی ژیاندۆسته، پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵكه كوردستانیشی به‌جۆرێك ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه كه هیچ حكوومه‌تێك نییه له قه‌یراندا بێت و ده‌ستی ئاوه‌دانی هێنده دڕێژ و به‌هێز بێت، ئه‌وه ته‌نیا له شانی پارتی وه‌شاوه‌ته‌وه كه كوردستان ئاوه‌دان بكاته‌وه، هه‌ركاتێكیش كوردستان بكه‌وێته ته‌نگژه‌وه، پارتی خورت بووه و له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن بووه، له هیچ هێز و دو‌ژمنێك سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ به‌رگریكردن له خاك و نیشتمانی كوردستان.
ده‌بینین هه‌مووان ده‌نووكیان له‌سه‌ر پارتییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماكینه‌ی راگه‌یاندنی لایه‌نه‌كان دژی پارتی خراوه‌ته گه‌ڕ بۆ هێرشكردن، به‌ناحه‌ق به‌ربوونه‌ته گیانی پارتی، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه هۆشیاره و ئه‌وه هاووڵاتییانه بڕیار ده‌ده‌ن كێ حوكمڕانییان بكات، وێڕای بوونی گله‌یی و گازه‌نده‌كانی هاووڵاتییان، ده‌ركه‌وت بۆ بچووكردنه‌وه‌ی پارتی نییه و به‌هیچ جۆرێك پارتی ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌كان بنیاتنه‌رن و بۆ به هێزبوونی پارتییه، ته‌نیا پارتییه قسه‌ی رژدی هه‌یه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، بۆیه خه‌ڵك ویژدانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ئاسووده كرد و پارتی كرده‌وه به حوكمڕان و ده‌مڕاستی كوردستان.
پارتی دێرینترین حزبه و سێ چاره‌گه سه‌ده‌یه به‌رده‌وامه له مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشان، به هه‌ندێك حزبی له‌رزۆك نایه‌ته ڕووخان، چونكه زه‌وینه‌ی پارتی به‌رده‌وامبوونه و هێزێكی ڕه‌سه‌نی له‌بن نه‌هاتووی جه‌ماوه‌ری كوردستانه، خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌روه‌ها دنیابینییه‌كی شه‌فاف و دیدێكی گشتگیری هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی له سه‌رانسه‌ری كوردستان، به‌رده‌وام به‌رنامه‌ی نوێی پێشكه‌ش به گۆمه‌ڵگه كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌شه پارتی بووه‌ته نیشتمانێك له‌ناو نیشتیمانی دایكدا، بۆیه له كوردستان به‌ئازادانه جێی هه‌مووان بووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه پارتی دنیابینییه‌كی جیاوازی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و دابینكردنی كه‌شێكی له‌بارتر و ئارامتر بۆ هه‌رێمی كوردستان.