به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 20 ئۆكتۆبه‌ر، پارتی براوه‌ی یه‌كه‌م بووه، وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌میش زۆرترین چاوی له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی ده‌یه‌م پێكبهێنێت.
هه‌ڵوێستی پارتی هه‌میشه خاك و خه‌ڵكی كوردستانی له خۆی خۆشتر ویستووه و له هه‌موو گفتوگۆ و دانوستاندێكدا، نیشتمان له سه‌رووی هه‌موو پرسه‌كانه‌وه بووه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ده‌یه‌وێ حكوومه‌تێكی به‌هێزی نیشتمانی یه‌كگرتوومان هه‌بێت تا به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو كوردستان بكات، هه‌روه‌ها حكوومه‌تێك بێ پێكه‌وه‌ژیانی سیاسیی تێدا ڕه‌چاو بكات و ڕێزی پێكهاته و كه‌مینه‌كان بگرێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پارتیش نوێ نییه و له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی پێوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه هه‌بێت، سیاسه‌تی خۆپه‌رستن نانوێنێت، چونكه سیاسه‌ت و ناوه‌ڕۆكی هه‌ر گفتوگۆیه‌ك بۆ گۆڕانكارییه له جه‌وهه‌ری پرسه چه‌قبه‌ستووه‌كان.
پێویسته حزب و لایه‌نه‌كان كه‌ڵك له سیاسه‌تی پارتی وه‌ربگرن. له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر له حزب و لایه‌نه‌كانی تر به‌رپرسیاریه‌تی پاراستن و مانه‌وه‌ی كوردستانی له ئه‌ستۆ گرتووه، هه‌ر ئه‌وه‌شه به‌رده‌وامبوونی قه‌واره‌یه‌كی به‌هێز له هه‌رێمدا، بووه‌ته خاڵێكی جه‌وهه‌ری لای پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆیه له ڕابردوو و ئێسته‌شدا به‌رده‌وام به‌رگریی له‌م قه‌واره و حكوومه‌ته كردووه.
هه‌ندێك حزب و لایه‌ن به‌زۆر خۆیان وه‌رداوه‌ته ناو كاری سیاسه‌ت، بۆیه زۆر جار گرفت و كێشه تێكه‌ڵی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارتی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان، هه‌میشه سیاسه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانی نیشتمانخوازیی هه‌یه بۆ تاك و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كردووه‌ته پرسێكی سه‌نته‌ر و قابیلی گۆڕان و سازشكردن نه‌بووه لای پارتی.
پارتی له ڕابردوودا زۆر ده‌ستكراوه بووه له به‌خشینی پۆسته‌كانی حكوومه‌ت و له مافه‌كانی خۆی خۆش بووه، به ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كان نه‌كردووه، به هیچ جۆرێك بڕوای به‌زۆرینه و كه‌مینه نه‌بووه، پارتی له دانوستاندنه‌كاندا به‌رده‌وام دووپاتی له‌سه‌ر هاوكاریی لایه‌نه‌كان كردووه‌ته‌وه، هه‌میشه بڕوای وابووه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتمان، كاری له پێشینه‌ی بووه و مامه‌ڵه‌ی كوردستانییانه بووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ش دوودڵ نه‌بووه له هاوكاریی لایه‌نه‌كان و ئه‌و هه‌نگاوه دروسته‌ی ناوه كه خواستی هه‌مووانی له‌سه‌ر بووه.