دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن كرا و ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای عێراق په‌سند كرا، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن پێیان وابوو نه‌ك هه‌ڵبژاردن ناكرێ، به‌ڵكو كێشه‌ش دروست ده‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ڵبژاردنێكی ئارام و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام درا كه 72%ی خه‌ڵك به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان كرد، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی و وه‌ڵامێكی توندیش بوو بۆ ئه‌وانه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر دۆڕان و داڕمانی پارتی ده‌كرد، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ری پارتی زێده‌تر بڵند بوو.
دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڕێم كه بڕیاری دا له ١٢/٢ په‌رله‌مان یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی گرێ بدات، هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن و په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی بخۆن، بۆ ئه‌و ڕێكارانه‌ش یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان پێویستی به ٥١ په‌رله‌مانتار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نیسابی یاسایی ته‌واو بێت.
پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن، له پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ناجێگیره‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕێم بووه‌ته‌وه، خواستێكی زۆر رژد و باشی هه‌یه بۆ گرێدانی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی 10 خێراتر بكرێت، یه‌كێتیی نیشتمانی پێناچێت له خه‌می چاككردنی دۆخی هه‌رێم بێت، پێده‌چێت زۆر په‌له‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی نه‌بێت و هه‌وڵی رژدیش ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان ته‌واو نه‌بێت. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پارتی شاندی دانوستاندنی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داناوه بۆ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و هه‌ندێك سه‌ردانی ئه‌نجام داوه، ته‌نیا یه‌كێتیی نایه‌وێت پێش گرێدانی دانیشتی په‌رله‌مان، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی 10 ئه‌نجام بدات .
گومانی تێدا نییه ئێسته ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن، یه‌كێتیی وێنه‌كه بچووك ده‌بینێ و ناتوانێ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی ده‌ستكاری بكات، تا ئێسته‌ش هه‌ر له بازنه‌ی ته‌سكی حزبایه‌تی ده‌خولێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له خه‌می به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌ربچێ و درێژه‌پێدانی ئه‌م دۆخه‌ی پێ باش بێ و دوور بكه‌وێته‌وه له نه‌خشه‌ی گفتوگۆكان. بۆیه یه‌كێتیی ئێسته خه‌مساردیی پێوه دیاره و ده‌یه‌وێ پێكهێنانی كابینه‌ی 10 بكه‌وێته دوای واده‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق كه نزیكه‌ی ساڵێكی ماوه.
ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌ش هیچ كات له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و كوردستان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشهاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ناوچه‌كه، جێی دڵخۆشی نییه، چونكه ڕووداو و ئاڵنگارییه‌كان هێنده خێران، هیچ بوار و كاتی نه‌هێشتووه‌ته‌وه له به‌رده‌م كوردستان و كوردیش پێویسته بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه خۆی ئاماده بكات، بۆیه پێویسته حزب و لایه‌نه‌كان بۆ پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت خاوه خاو نه‌كه‌ن، چیتر ئه‌وه‌نده بیر له سه‌پاندنی مه‌رج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌نه‌وه، خۆ ئه‌و مه‌رجه‌ی پارتی دایناوه مه‌رج و خواستێكی نیشتمانی نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وانیش خولیای یه‌ك هه‌رێم و یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه نه‌بوون؟.
بۆیه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی گوته‌كانی وه‌ك ڕۆژی ڕووناك ڕوونه و بۆچوونی جیاواز هه‌ڵناگرێ، وه‌ك چۆن ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕوونه و ته‌نیا پابه‌ندی لایه‌نه‌كانی ده‌وێ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش پێویسته حزب و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ پشت به شایسته‌ی هه‌ڵبژاردن ببه‌ستن.