كاتێك ڕووسیا شه‌ڕی دژی ئۆكراین ده‌ست پێ كرد، زۆر له شیكه‌ره‌وه و چاودێرانی سیاسی وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌زاندنی ئه‌و هێڵه ته‌ناهی و ئارامه ڕێژه‌ییه‌ی دنیا سه‌یریان كرد كه ئاسۆكه‌ی لێڵ و سامناك ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی ئه‌م تێڕوانینه كاتێك زیاتر زه‌ق بووه‌وه كه ڤلادیمێر پوتین هه‌ڕه‌شه‌ی له ناتۆ و وڵاتانی پشتیوانی ئۆكراین به به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم كرد، ڕه‌نگه تا ئێسته زۆر تاوانی جه‌نگ له ئۆكراین ڕووی دابێ و زۆر چه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره تاقی كرابنه‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی دوور له ئاوه‌ز نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین، ئه‌م بێباكییه‌ی ڕووسیا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و دووره‌ده‌ستانه هێرشی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌دوادا هات و دوا به‌دوای ئه‌وه‌یش په‌رچه‌كرداری هیسترییانه و تا سه‌ر ئێسك تۆڵه‌ئه‌ستێنانه‌ی ئیسرائیلی لێ كه‌وته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئێسته هه‌ر له وێنه‌كانیشدا چاو له ناوچه جه‌نگییه‌كان بكه‌ین، به ئاسانی تێده‌گه‌ین نه غه‌زه و نه لبنان، به 50 ساڵی تر نایه‌نه‌وه سه‌رپێی خۆیان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو پشتگیرییه‌ی ڕۆژئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیشی هه‌بێت.
دۆمینه‌ی ڕووداوه‌كان هه‌ر لێره‌دا نه‌وه‌ستاون، پووله‌كان یه‌ك دوای یه‌ك و به مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نی كورت یان درێژ، كه‌وتن! ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هاته ناو شه‌ڕی ئیسرائیل و ته‌لئه‌بیبیش بۆ یه‌كه‌مجار دوای هاتنه‌سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی، به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئاسمانی ئێرانی به‌زاند و كۆمه‌ڵێك خاڵ و بنكه‌ی سه‌ربازی و... كرده ئامانج، ئه‌گه‌رچی به‌پێی سیاسه‌تی پرۆفیشناڵی میدیایی ئێران له په‌رده‌پۆشكردندا، هێشتا به وردی نازانرێت ئیسرائیل چ گورزێكی لێ داوه، به‌ڵام گورزه‌كه هێنده كوشنده بووه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیان و قووتی خه‌ڵك و بازاڕی ئێران به ته‌واوه‌تی داناوه، له حاڵێكدا به‌رپرسانی ئێران وه‌ك ئه‌وه وایه مێش نه‌یگه‌ستبن.
له درێژه‌ی كارلێكی ڕووداوه‌كاندا، ئیسرائیل هه‌موو هه‌وڵی بۆ ڕیشه‌كێشكردنی هێڵ و تۆڕی به‌ره‌ی مقاوه‌مه چڕ كرده‌وه، تا هه‌ر جۆره ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسی له داهاتووی دوور و نزیكدا بۆ سه‌ر خۆی بنبڕ بكات. ئه‌گه‌رچی زۆرن هێرشه‌كه‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر ئیسرائیل به هه‌ڵه‌یه‌ك له خه‌مڵاندن و پێوانه‌ی هاوكێشه‌كاندا ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌شێكی زۆری دنیای ئیسلام و عه‌ره‌ب، هێشتا ڕه‌وایی له‌ناوچوونی ته‌واوی جوو‌ی وه‌ك باوه‌ڕێكی ئاینی و ئایدۆلۆجی قبووڵه، ئه‌مه سه‌رێكی هاوكێشه‌كه‌یه و هه‌ڵخێزراوی ئایدۆلۆجیایه‌كی دێرینی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان عه‌ره‌ب و جووه، به‌ر له‌وه‌ی ئیسلام و ئیسرائیل بێت. به‌ڵام هێڵی ده‌سته‌واژه و زاراوه ئایدۆلۆجییه‌كانی هه‌ردوولا، به ئاستێك تێكه‌ڵی یه‌ك بوون، شه‌ڕی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بووه به شه‌ڕی نێوان ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی مسوڵمان له‌گه‌ڵ جوو، ئاینه‌كه‌یان به ته‌حریفكراو و ده‌ستكاریكراو ده‌زانن، به خیانه‌تكارانی ڕێبازی ته‌وحیدی ئیبراهیمیان ده‌زانن و ده‌یان و سه‌تان گێڕانه‌وه‌ی تر كه هه‌م له قورئاندا زۆر په‌رژراوه‌ته سه‌ری و هه‌میش له سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا.
سه‌رێكی تری هاوكێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئیسرائیلیش به هه‌مان لۆجیكی ئاینی، واته ڕه‌تكردنه‌وه و له‌ناوبردن چاو له دۆخه‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌رچی نه‌ك له هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا، به‌ڵام له قۆناغی شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ دنیای عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌تیش هێرشی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌م لۆجیكه‌ی كردووه به نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سیاسه‌ت و جووڵانه‌وه‌كانی.
بێ هۆ نییه نه‌ته‌نیاهۆ باسی له پراكتیزه‌كردنی خه‌ونه‌كانی ئه‌شعیای نه‌بی كرد له دامه‌زراندن و مسۆگه‌ركردنی هه‌رێمێكی پان و به‌رین له نیله‌وه تا فورات. شێلگیربوونی ئیسرائیل له قه‌ڵاچۆكردنی حزبوڵا و حه‌ماس و له‌توپه‌تكردنی یه‌ك له دوای یه‌كی سه‌رۆك و فه‌رمانده‌كانیان، گورزێكی كوشنده‌ی وه‌ها بوو كه به دڵنیاییه‌وه به ئاسانی ئازاره‌كه‌ی له جه‌سته‌ی حه‌ماس و حزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌رناچێت، به‌ڵام ئیسرائیل باش ده‌زانێت حه‌ماس و حزبوڵا كوڕی كام باوك و په‌روه‌رده‌ی كام ڕێبازن. ئه‌و پێی وایه به‌شی خۆی ڕچه‌ی ئه‌و ڕێگه نه‌پێواوه‌ی شكاندووه كه ئیتر پێویست ناكات سه‌ربازه‌كانی به پۆستاڵ بیپێون، بۆیه گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له قاوی گرووپگه‌لی توندڕه‌و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ له سووریا شل كردبێت، به‌هێزه و چه‌ند هێزی جیهادیی سوننه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی به‌ره‌وی مقاوه‌مه و یه‌كانگیریی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و به‌ره‌كه تێكبشكێنێت.
جووڵه‌ی هێزه‌كانی ته‌حریر شام یا هه‌مان به‌ره‌ی نوسره‌ی تیرۆریستی پێشتر كه باڵێكی نیوه‌یاخی ناو داعش بوو، پێشڤه‌چوونی خێرایان، هه‌مان وێنه و سیناریۆی داعشیان له زه‌ینی ئێمه‌دا زیندوو كردووه، سیناریۆیه‌كی كوشنده و جه‌رگبڕ (به‌تایبه‌تی بۆ كوردانی ئێزیدی) كه هه‌موو دنیا له ئاستیدا حه‌په‌سا، مۆڵه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی بۆ چه‌ندان وڵاتی زلهێزی جیهانی و ناوچه‌كه فه‌راهه‌م كرد، تا شوێنێك به ئاسانی ده‌توانین بڵێین شتێك به ناوی سووریا هه‌ر له ئارادا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به هێزی ئاسمانیی ڕووسیا و هێزی زه‌وینیی به‌ره‌ی مقاوه‌مه پارێزراوه.
ئێسته كه به‌ره‌ی مقاوه‌مه له‌وپه‌ڕی شكان و په‌رتبووندایه و ده‌ركه‌وتنی ته‌حریر شام به‌م شێوه ڕاچڵه‌كێنه‌ر و حه‌په‌سێنه‌ره، دڕی به هێزه‌كانی سوپای سووریا داوه و كوردی ڕۆژئاوایش به‌داخه‌وه وا پێده‌چیت ئاماده‌ی وه‌ها ڕووداوێك نه‌بووبن و چاوه‌ڕوانكراویش نه‌بووه، دوو سیناریۆ و ئه‌گه‌ر له سووریادا ده‌خه‌مڵێنرێت.
سیناریۆی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی ئه‌و هێز یا ده‌وڵه‌تانه‌ی له پشتی هێزێكی وا تۆقێنه‌ردان، په‌لكێش بكرێن بۆ جۆره ڕێككه‌وتنێك له‌لایه‌ن زلهێزانه‌وه و له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه ڕووسیا، سه‌ردانه كتوپڕ و شڵه‌ژاوه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دوای هاتنی ته‌حریر شام بۆ حه‌له‌ب و جووڵه‌كانی كوده‌تا دژی خۆی، بۆ لای پوتین، ئه‌م گریمانه‌یه به‌هێز ده‌كات، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هاوكێشه‌كانی ئێسته هی سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی داعشن و مومكینه دووباره‌ی ئه‌سه‌د به ناو خوێنی ده‌یان هه‌زار كه‌سدا بچێته‌وه كۆشكه‌كه‌ی؟
سیناریۆی دووه‌م، دابه‌شبوونی سووریایه بۆ سێ هه‌رێمی كورد، شیعه و سوننه، ئه‌مه‌یشیان ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زۆری له به‌رده‌مدایه، چونكه به پله‌ی یه‌كه‌م ئێران و توركیا به پاساوی دۆخی ته‌ناهیی وڵاتی خۆیان به ته‌واوه‌تی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م گریمانه‌یه پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر زلهێزه‌كان هه‌ر بیانه‌وێت سووریا دابه‌ش بێت و قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ پشتگیریی كورد و درووزه‌كان له سووریا پراكتیزه بكرێت، هیچ بژارده‌یه‌كی تر ده‌مێنێته‌وه؟ ڕه‌نگه ڕۆژانی داهاتوو زیاتر هاوكێشه‌كان ڕوون بكه‌نه‌وه.