به سه‌رنجدان له مێژووی دێرینی به‌ڕێوه‌بردنی شارستانی و ئاوه‌دانی مرۆڤ له كون و قوژبنه جیاوازه‌كانی جیهاندا، میله‌تی كوردیش ڕۆڵی كاریگه‌ریی گێڕاوه. چه‌ند شاژنێكی كورد یان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد ده‌بینین كه له مێژوودا كاریگه‌رییان له دروستكردنی هه‌ره‌می ئیداریدا هه‌بووه، ئه‌گه‌ر خۆیان كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ره‌مه ئیدارییهكهش نه‌بووبن، كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌وی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رده‌می خۆیان بوون و ڕۆڵی شۆڕشگێڕانه‌یان هه‌بووه، ناویان له مێژوودا ده‌چێته لیستی شای ژنانه‌وه، جگه له‌و ژنانه‌ی كه پله‌ی سه‌ربازی یان ئیداری‌یان له سیستمی به‌ڕێوه‌بردندا هه‌بووه، وه‌ك شاژنه هێلێنای شاژنی ده‌وڵه‌تی هه‌زبانی كوردی، میر خانزادی سۆران، سووره‌یا به‌درخانی پادشای میری میرنشینی بۆتان، حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، عادیله خانم و.... چه‌ندانی تر، لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ژیانی چه‌ند ژنێك كه شاژنی دیاری سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیان بوون و مایه‌ی شانازی گه‌لی كوردن.
شاژنه نفرتینی:
نفرتینی كچه پاشایه‌كی كوردی میتانی بووه، شووی كردووه به پاشا ئه‌خناتۆنی میسر (تامون وتپی چواره‌م كه ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی (1353-1336) واته17 ساڵ بووه، هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تر ده‌ڵێن: 14 ساڵ (1338-1352). ئه‌م ژنه له بنه‌ماڵه‌ی كیشی سێیه‌مه، له وڵاتی شاری كیشی سۆمه‌ری له سه‌ده‌ی بیستی پێش زایندا ژیاوه، یه‌كێكه له شاژنه به ناوبانگه‌كانی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كانی میسر، سه‌رچاوه‌كان سه‌ره‌تای دروستبوونی پردی پێوه‌ندیی پته‌وی نێوان كورد و میسر بۆ سه‌رده‌می ئه‌م شاژنه ده‌گێڕنه‌وه له سه‌ده‌كانی پێش زایندا. ئه‌م شاژنه میتانییه كورده، كۆنترین كه‌سه كه ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی پته‌و كردووه، دواتر كورد دووجار له سه‌رده‌می محه‌مه‌د عه‌لی پاشا و سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبیدا به‌ردی بناغه‌ی دوو ده‌وڵه‌تی جیاوازی له دوو سه‌رده‌می جیاوازدا له میسردا بنیات ناوه، ده‌وڵه‌تی ئه‌یووبی و ده‌وڵه‌تی میسری تازه، چونكه هه‌ردوو بنیاتنهرهكه كورد بوون. ئه‌م ژنه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین ژنانی دنیا داده‌نرێت كه ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه له گوڕانكاریی ئیداری، ڕامیاری و ئاینیدا.
نفرتینی به مانای ژنێكی جوان، یان خانمێكی جوان دێت كه له جوانیدا كه‌موێنه بوه، ده‌ڵێن: بۆ پته‌وی پێوه‌ندی نێوان میتانی و فیرعه‌ونه‌كان، به دیاری پێشكه‌شی پاشای فیرعه‌ونه‌كان كراوه، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: له جوانیدا ده‌نگی داوه‌ته‌وه له جیهانی ئه‌و ده‌مه‌دا، وه‌ك داواكردن داوا كراوه، دواتر ڕۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه له نێوان هه‌ردوو گه‌له‌كه‌دا وه‌ك شاژنێكی فیرعه‌ونی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد، ئه‌م ژنه ڕۆڵی كاریگه‌ری گوڕانكاریی ئاینی له سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كاندا گێڕاوه كه ناڕاسته‌وخۆ جڵه‌وی سیاسه‌تی سه‌رده‌می خۆی گرتوه‌ته ده‌ست"1". له گرنگترین كاره‌كانی كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا ئه‌نجامیان داوه، گۆڕینی خواكه‌یان بو له ئاموونه‌وه بۆ خۆر، به‌مه‌ش دیارده‌ی په‌رستنیان له فرهخواییهوه گۆڕی بۆ یه‌كتاپه‌رستی كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گۆڕانكارییه‌كانی بواری ئاینی له مێژوودا، پێیان وابوو خۆر پیرۆزییه‌كی ته‌واوی هه‌یه، بێگومان ئاموون ده‌ستكردی ده‌ستی مرۆڤ بوو، به‌ڵام خۆر سروشتكرد بوو، بۆیه ههنگاونانهكه هه‌نگاوێكی گرنگ و دیاری ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، دوای خۆی دوو له كچه‌كانی بوونه شاژنی میسر، په‌یكه‌رێكی ئه‌م شاژنه له ساڵی 1912 له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسێكی ئه‌ڵمانییه‌وه دۆزرایه‌وه، ئێسته له مۆزه‌خانه‌ی بێرماگۆ له‌شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا پارێزراوه"2".
شاژنه كوبابه:
تا ئێسته‌ش شاژنه كوبابه به یه‌كێك له كۆنترین شاژن داده‌نرێت له مێژوودا كه به بنه‌چه كورده، شاژنی ده‌وڵه‌تی شاری كیشی كهیانجی سۆمه‌رییه‌كان بووه كه به‌ڕه‌گه‌ز له نه‌وه‌ی گۆتییه، گۆتییه‌كان وه‌ك باپیره‌ی كوردان پێوانه‌یان بۆ ده‌كرێت له مێژوودا، مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می گه‌لانی زاگرۆس و گۆتییه‌كان كه له خاكی ئه‌مڕۆی عێراق و كوردستانی باشووردا فه‌رمانڕه‌واییان كردووه. ده‌توانین بڵێین ئه‌م شاژنه خه‌ڵكی كه‌ركووك شاری ئارابخا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی بووه، ساڵی 3146 پێش زاین پاشا ئهنانتۆم ئێمپراتۆرێكی له‌سه‌ر خاكی كوردستان دروست كردووه، شاری ئارابخای كردووه‌ته پایته‌خت، گۆتی به مانای ناوچه‌ی به‌رز دێت، گۆتییه‌كان پێش سۆمه‌رییه‌كان ژیاون له ناوچه‌یه‌كی چوارگۆشه‌ی نێوان زێی بچوك و ڕووباری سیرواندا، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی كوردستانی ئێسته‌ی باشوور ده‌گرێته‌وه، پایته‌خته‌كه‌یان شاری كه‌ركووكی ئێسته بووه"3". ئه‌م گه‌له پاشاكانیان به هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم، شاژنه كوبابه له بنه‌ماڵه‌ی كیشی سێیه‌مه، هاوژینی ئیمپراتۆر هابیلۆن بوو (1803-2081)، وه‌ك شاژن حوكمی كردووه، توانیویه‌تی سه‌ركردایه‌تیی سوپا بكات، ده‌وڵه‌تی شاری مارێ له سووریا و پاشاكه‌ی به دیل بگرێت، دوایی مردای كوڕه‌كه‌ی بووه پاشا، خێزانه‌كه‌یان سه‌ر به ئاینی میترانی بوون"4".
میردهوڵهت خاتوون:
ئه‌م شاژنه چوارده‌مین میری میرنشینی لوڕی بچووكه كه به خورشیدییهكان ناسراون، كچی میر به‌دره‌دینی دووه‌مه، شه‌ش ساڵ (1310تا1316) شاژنی لوڕستانی بچووك بووه، ئه‌م شاژنه دوای مردنی میر عیزه‌دینی هاوسه‌ری كه 13مین میری خورشیدییهكان بووه، بوه‌ته شاژن و دوای مێرده‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، چونكه میر عیزه‌دینی مێردی كه ئامۆزاشی بووه، جێنشینی نه‌بوو. ژنێكی پاك و خاوێن بووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئیداریی زۆر بۆ دروست كراوه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له كاره‌كانیدا، له دوای شه‌ش ساڵ به هه‌وڵی مه‌غۆله‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی بۆ میر عیزه‌دینی سێیه‌می برای جێهێشتووه، ئینسكلۆپیدیای گه‌وره‌ی ئیسلامی له‌باره‌ی ئه‌م ژنه‌وه ده‌نووسێت: له هه‌موو ماڵ و موڵك و خه‌ڵكی ئاسایی بێبه‌ش كرا، بۆیه نه‌یتوانی كاروباره‌كان به‌ڕێوه ببات، تا مه‌غۆله‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كار و باره‌كانیدا گرت"5".
ئه‌م ژنه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی سیستمی ئه‌و سه‌رده‌مه فه‌رمانڕه‌وایی كردووه، شه‌ره‌فخان له شهرهفنامهكهیدا ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌ت خاتوون دوای نه‌مانی مێرده‌كه‌ی بووه‌ته شاژن و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، تا مه‌غۆله‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا گرت"6"، میر عیزه‌دینی سێیه‌میان دانا، وه‌ك 15مین پاشای خورشیدییهكان، ئه‌م ژنه له شاری شاپوورخواست (خوڕه‌م ئاوا)، ناوه‌ندی ئێسته‌ی پارێزگای لوڕی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له دایك بووه كه شاره‌كه پایته‌ختی میرنشینی لوڕی بچووك بووه، ساڵی له دایكبوون و مردنی زۆر ڕوون نییه، به‌ڵام دوای له‌سه‌ر كارلاچوونی شووی كردووه، به‌میر ئه‌تابه‌گ لوڕی گه‌وره (میری فهزڵهوییهكان). له دوای مردنی له شاری ئیزه‌ی به‌شه كوردی ئێسته‌ی پارێزگای خوزستان كه پایته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی فهزڵهوییهكان بووه نێژدراوه. هه‌ندێكیش ده‌ڵێن دوای مردنی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه شاری خوڕه‌م ئاوای پایته‌ختی میرنشینی لوڕی بچووك، مێژوونووسی كورد ئه‌مین زه‌كی له جڵدی دووه‌می تاریخی خوڵاسه‌ی كورد و كوردستاندا، هه‌روه‌ها مێژوونووسی ئێرانی موعینی نه‌ته‌نزی له كتێبی هه‌ڵبژارده‌ی تهواریخدا ئه‌م زانیارییانه‌یان له‌باره‌ی میر ده‌وڵه‌ت خاتوون و ماوه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ی و جێهێشتنی دسه‌ڵاتی بۆ میر عیزه‌دینی سێیه‌می برای پشت ڕاست كردووه‌ته‌وه"7".
شاژنه خاتوونی ئه‌یووبی
ئه‌م شازاده‌یه كچی ئه‌سه‌دین شێركۆ شادی كوڕی مه‌روانه كه ده‌كاته ئامۆزای سوڵتان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی، ئه‌سه‌دین والی شاری حمس بووه، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه عازلهدین كه دوایه‌مین و چوارده‌مین خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی فاتمییهكانه، كه دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌یووبی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتیان هات، شاژنه خاتوون كه به بابا خاتوون ناو ده‌برێ، خوشكی سوڵتان قاهیر محه‌مه‌د كودی ئهسهدینه، ئه‌م خانمه ژنێكی به‌خشنده و خێرخواز و ڕۆشنبیری سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بووه، هاوكاری هه‌ژاران و لێقه‌وماوانی كردووه، ئه‌م شاژنه قوتابخانه‌ی ئهدیلییهی دامه‌زراندووه له‌شاری دیمه‌شق، حه‌وت ئه‌وقافی تێدا دامه‌زراندووه خۆی خزمه‌تی ئه‌وقافه‌كانی كردووه، ئه‌م ژنه ڕۆڵی گه‌وره‌ی له سه‌رده‌می باوكی‌دا گێڕاوه، له‌ساڵی 1257 كۆچی كردووه و له شاری دیمه‌شق نێژراوه"8".
میان خاتوون
میان خاتوون كچی عه‌بدی به‌گی كوڕی عه‌لی به‌گه (1837-1956)" له گوندی باعهزرای سه‌ر به قه‌زای شێخان له دایك بووه، په‌روه‌رده‌ی ئاین و سیستمی ئیداری ئێزیدییهكانه له باعه‌زرا، شووی كردووه به كوڕی مامی میر عه‌لی به‌گی كوڕی حوسێن به‌گ، له كاروباری ئیداریدا ڕاوێژكاری بووه، به‌لێهاتوویی خۆی جه‌ماوه‌رێكی زۆری په‌یدا كرد، كه‌س له فه‌رمانه‌كانی ده‌رنه‌ده‌چوو، له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا له‌لایه‌ن سوپای عوسمانییه‌وه دوور خرایه‌وه سێ ساڵ، ئه‌مه بووه هۆی زیاتر ناوبانگ ده‌ركردنی خێزانه‌كه‌ی، مس بێل له ساڵی1909 سه‌ردانی خێزانه‌كه‌یانی كردووه و زۆر سه‌ر سام بووه به لێهاتوویی ئه‌م ژنه، له ساڵی 1913 مێرده‌كه‌ی ده‌كوژرێ، ده‌كه‌وێته ژێر فشارێكی زۆره‌وه، له به‌ر ته‌مه‌نی نایاسایی كوڕه‌كه‌ی ناتوانێ بیكاته جێنشینی باوكی، ناچار خۆی كاره‌كان ڕاده‌په‌ڕێنێ، حه‌زی به گه‌شه و پێشكه‌وتن بووه، هه‌وڵی داوه كاره‌با بگه‌یه‌نێته بنكه‌ی لالش و شاره‌كه‌ی، ده‌یه‌ویست قوتابخانه‌ی ژنان بكاته‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دیارده‌یه‌كی نامۆ بووه، به‌ڵام به لێهاتوویی خۆی، ئیداره له ده‌ستی خۆیدا قه‌تیس ده‌كات تا دواتر ده‌توانێ كوڕه‌كه‌ی له جێی باوكی دابنێت، ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێكه‌وه بنێن. له ساڵی 1956 كۆچی دوایی ده‌كات و پارێزگاری مووسڵی ئه‌و كاته دوو جار دێته پرسه‌كه‌ی"9".
په‌راوێزه‌كان:
1- بڕوانه كورد له سنووری ده‌وڵه‌تانی عوسمانی و سه‌فه‌وی و ڕووسیای قه‌یسه‌ریدا، برایم
محێدین عارف، لاپه‌ڕه 61 چاپخانه‌ی سه‌رده‌م 2024.
2- بڕوانه كورته وتارێكی سایتی شوێنه‌وارناسی، ڕۆژی 22-12-2021. هه‌روه‌ها بڕوانه ڕیپۆرتاجێكی وێنه‌یی، سایتی كۆك 7-11-2022.
4,3- بڕوانه كورد پیدیا، لاپه‌ڕه‌ی ئازاد، هه‌روه‌ها وتاری كوبابه كێیه؟ سایتی كوردستان، ف بوك 15-1- 2019.
6,5- بڕوانه شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی، وه‌رگێڕانی هه‌ژار 2006.
7- بڕوانه میر ده‌وڵه‌ت خاتوون، مێژووی سیاسی، سایتی باسی كورد 15-4-2023.
8_ بڕوانه ئینسكلۆپیدیا گشتی ,ئیسلامی، یاسین سابیر ساڵه‌ح، سلێمانی،2005.
9- بڕوانه میان خاتون، ویكییپدیا، صفحه حره.
سه‌رچاوه‌كان:
1- كوردستان و كورد له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، د. كه‌یوان ئازاد، تاران 2015.
2- المراه الكردیه فی التاریخ الاسلامی محمد خیر رمچان، بیروت 1992.
3- نفرتینی و محمد علی كردیان بالادله، دز محمو زاید، جامعه الازهر، سایتی
ANF arabic.com .2012.
میان خاتون، سایتی ( البیت الكردی).ف بوك.