تاوانەكان بەپێی هۆكار و پاڵنەر و ئامانجەكانیان، جیاوازیان هەیە، لێرەدا باسی هەندێكیان دەكەین:
1- تاوانە نێودەوڵەتییەكان: ئەو تاوانەن كە دژی ئاشتی و ئاسایشی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی، بەجۆرێك كە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەلامەتی و بەپێی یاسای نێودەوڵەتیش، تاوانەكانی دژ بە سەروەری دەوڵەت و تاوانی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین. وەك تاوانی جەنگ.
2- تاوانی سیاسی: ئەو تاوانانەیە كە بەرژەوەندیی دەوڵەت دەكاتە ئامانج و ئەگەر بگاتە حاڵەتی كوشتن و توندوتیژی، ئەو كاتە لە چوارچێوەی تاوانی سیاسیی دەچێتە دەرەوە و دەبێت بە تاوانی ئاسایی.
3- تاوانی كۆمەڵایەتی: بریتییە لە ئەنجامدانی كردەوە یان ڕەفتارێك كە پێچەوانەی بەها و پێوەرە كۆمەڵایەتییەكانی كۆمەڵگەیەك بێت و زیان بە كۆمەڵگە و تاكەكانی دەگەیەنێت، وەك دزی و بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان، خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی و زیانگەیاندن بە شیرازەی كۆمەڵایەتی. ئەم تاوانانە تەنیا پێوەندییان بە زیانەكانی مادی یان جەستەییەوە نییە، بەڵكو كاریگەرییان لەسەر پێوەندی و متمانەی نێوان ئەندامانی كۆمەڵگە هەیە.
4- تاوانی دەسەڵات و حكوومەت: ئەمانە كردەوەی نایاسایی یان گەندەڵانەن كە لەلایەن كەسایەتی یان دامەزراوەكانەوە، لە پۆستی دەسەڵات یان حكوومەتدا ئەنجام دەدرێن، ئەم تاوانانە چەندان كردەوەی نایاسایی لەخۆ دەگرن، وەك بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندیی كەسی، خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، پێشێلكردنی یاسا و چەندان تاوانی تر.
5- تاوانی دەروونی: ئەمانە ئەو تاوانانەن كە بریتین لە كردار و ڕەفتار و كردارێك، زیان بە قوربانییەكە دەگەیەنن لە ڕووی دەروونی یان سۆزدارییەوە، ئەم تاوانانە بەزۆری پێوەستن بە هەڕەشەی دەروونییەوە.
6- تاوانی ئازادیی ئاین و بیروباوەڕ: ئەمانە ئەو كارە یان ڕەفتارانەن كە پێشێلكردنی بیروباوەڕ و بەها ئاینییەكانی كەسێك یان پێكهاتەیەكی دیاریكراو، لەوانەش سووكایەتیكردن بە ئاینەكان و بێڕێزیكردنیان بەشێوەیەك كە بیروباوەڕی كەسانی تر تووڕە بكات، سووكایەتیكردن بە ئاینی هێماكان، گۆشەگیریی زانایانی ئاینی، هەڵاواردنی ئاینی لە دژی تاكەكان یان گرووپەكان لەسەر بنەمای ئاینەكەیان و توندوتیژیی ئاینی، وەك ڕووخاندنی شوێنی پەرستن و پیرۆزییەكان و دەستكاریكردنی ئاین بۆ مەبەستی سیاسی، وەك بەكارهێنانی ئاین وەك ئامراز.
7- تاوانی دەستبەسەرداگرتنی پارە: بریتییە لە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی پارە یان موڵكی كەسێك بەشێوەیەكی نایاسایی یان بە زۆر بێ پاساو.
8- تاوانی ڕاگوێزان و ئاوارەكردن: بریتییە لە پرۆسەی ناچاركردنی تاك یان كۆمەڵگە بۆ دەرچوون لە ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیان بەشێوەیەكی زۆرەملێ و بەبێ ڕەزامەندیی ئازادانەی خۆیان. ئەم تاوانە یەكێكە لە جۆرەكانی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.
9- تاوانی ژینگەیی: كارێك یان ڕێگرتن لە كارێك بە ئەنقەست یان بێ مەبەست كە لەلایەن كەسێكی سروشتی یان یاساییەوە ئەنجام دەدرێت، كە زیان بە یەكێك لە توخمە ژینگەییەكان دەگەیەنێت یان هەوڵی زیانگەیاندن بە یەكێك لە توخمە ژینگەییەكان دەدات، چ بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، وەك بڕینی دار، زیانگەیاندن بە سەوزایی و پیسكردن، وەك كار وەك ئەنجامنەدانی كاریش، نموونە؛ ڕاپۆرت نەكردنی ڕژانی نقوت لە دەریادا یان ڕاپۆرت نەكردنی بەكارهێنانی مادە مەترسیدارەكان.
-پێشێلكردنی مافی مرۆڤ: واتە هەر ڕەفتارێك یان كردارێك كە لەلایەن حكوومەتێك یان قەوارەیەكەوە ئەنجام دەدەرێ و كاریگەرە، بریتییە لە هێرشكردنە سەر ئەو مافە سەرەتاییانە و كەرامەتی مرۆیی كە هەموو مرۆڤێك لە چوارچێوەی بڕگە و بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتی، لە میساق و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤدا بەهرەمەندە، كە دەبێت لە بەردەست و پارێزراو بێت بۆ هەموو تاكێك بەبێ گوێدانە ڕەگەز، لەلایەن هەر كەس یان قەوارە یان حكوومەت ئەنجام بدرێ.