له بنه‌ڕه‌تدا ژینگه‌پارێزی بیركردنه‌وه‌یه‌كی یۆنیڤێرساڵه، واته بێ‌سنوور و به‌ربه‌ست گۆی زه‌وی و ته‌نانه‌ت كۆی گه‌ردوون به هوموو نه‌دۆزراوه و دۆزراوهكانیهوه به ماڵی خۆی ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر باشتر ڕوونی بكه‌مه‌وه، ده‌بێت ئاوا بڵێم كه له دیدی ژینگهپارێزێكهوه گه‌ردوون هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌شتییه‌یه كه هه‌موومانی تێداین و ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك (ده‌ره‌كی و ناوخۆیی) كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌م كه‌شتییه بێته ئاراوه، ئه‌وا به‌ر له‌وه‌ی تاكێك تاوانبار بێت، هه‌ر هه‌مووان تاوانبارن، به‌ڵام هه‌ر كه‌سه و به ئاست و به‌گوێره‌ی پێگه و كاریگه‌ریی خۆی. ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ژینگه‌پارێزییه له هه‌موو دنیادا و له شكڵه تیۆری و ئۆبستراكتهكهی، به‌ڵام بابه‌ته‌كه هه‌ر لێره‌وه كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو له دوو قۆڵه‌وه ئه‌م فه‌لسه‌فه و تێگه‌یشتنه به لاڕێدا براوه و دهشبرێت.
ژینگه‌پارێزی ئه‌گه‌رچی زیاتر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ بزووتنه‌وه چه‌په‌كان وه‌ك ئه‌كتێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام هه‌ر له مێژه خه‌ون و خولیای مرۆڤ بووه كه ژینگه به جوانی و خاوێنی بپارێزێت و سروشتپه‌رستی و دارپهرستی و ته‌نانه‌ت ئاژهڵپهرستیش، كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی ئوستووره‌یی و میتافیزیایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن كه پێمان ده‌ڵێن، سروشت له چاخ و سه‌رده‌مانی پێش مۆدێرن واتای خودای هه‌بووه. واته هێزێكی نه‌ناسراو و ڕازاوه و هاوكات پیرۆز و به‌ده‌سه‌ڵات كه هه‌م به‌خشینی هه‌یه وه‌ك باران و با و گوڵ و گه‌ڵا و.. هه‌م تووڕه‌ییشی هه‌یه وه‌ك تۆفان و ڕه‌شه‌بای به‌هێز و بوومه‌له‌رزه و.. هه‌میش میهره‌بانه هه‌م تۆڵه‌ستێنه.
ژینگه‌پارێزی له سه‌رده‌می مۆدێرندا و به دیاریكراوی له بزووتنه‌وه‌ی كهسهكهكاندا، وه‌ك ئه‌كتێك دژی ئه‌و كۆمپانیا و جه‌نگ و هێز و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ژینگه و سروشت وه‌ك ئامرازی ده‌ستیان ده‌بینن و بۆ ئامانجه سیاسی و تهرفیهییهكانی خۆیان و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه هه‌ر به‌ڵا و موسیبه‌تێك به‌سه‌ر ژینگه‌دا دێنن. خۆی یه‌كێك له بنه‌ما و مه‌به‌سته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرن پاش شۆڕشی پیشه‌سازیی، له ئینگلته‌را له سه‌ده‌ی چوارده و پانزه‌ی زاینی، زاڵبوون به‌سه‌ر سروشت یان باشتره بڵێین كه‌ویكردنی سروشت بۆ به‌خزمه‌تگرتنی به ئینسان. ئێسته به‌هۆی ئه‌م تێڕوانینه‌وه نه‌ك ته‌نیا سروشت و ژینگه‌ی ڕۆژئاوا، به‌ڵكو كۆی گۆی زه‌وی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ساده‌ترین وه‌ڵامیش ئه‌مه‌یه كه ئه‌وان به‌هۆی ئه‌و دنیابینییه‌وه گه‌وره‌ترین سیستمی پیشه‌سازییان دروست كرد كه به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی پیسكردنی ژینگه و سروشته له هه‌موو دنیا.
پیسبوونی ژینگه له ڕۆژئاوا ڕاسته هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زۆری دراوه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه و كۆی ئه‌م كه‌شتییه‌ی گه‌ردوونی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه وڵاتانی پێشنهكهوتووی ڕۆژهه‌ڵات له‌م پیسكارییه بێبه‌شن، به‌ڵام ده‌بێت بزانین كۆی پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه ستارتی لێ دراوه و چونكه فه‌لسه‌فه‌كه‌شی هه‌ر هی خۆی بووه و هاورده‌ی دنیای ڕۆژهه‌ڵات كراوه، زیانه‌كانی سه‌ر ژینگه چه‌ند قات بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه ئێسته به‌غدا و تاران دوو نموونه‌ن له پیسترین شاره‌كانی دنیا. ئه‌گه‌رچی ئه‌م شارانه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیای به‌سه‌رچوو و پیشه‌سازیی نیوه‌گیان و ده‌ڵه‌مه و دۆخی ئابووریی داڕماو ئاوایان لێ هاتووه، به‌ڵام دوو ڕه‌هه‌ندی بازرگانی و سیاسیش هه‌م له پیسكردنی ژینگه‌ی ئه‌م جۆره شارانه و هه‌میش كۆی ژینگه‌ی گۆی زه‌وی كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه.
ئێسته له به‌شێك له وڵاتانی رۆژئاوا كۆمه‌ڵێك مه‌كینه‌ی زه‌به‌لاح له كۆمه‌ڵێك شوێنی دیاریكراو دانراون كه دی ئۆكسیدی كاربۆن هه‌ڵده‌مژێت و ده‌یكات به ئۆكسجین و دیسانه‌وه ده‌یداته‌وه به سروشت، ئه‌مه له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا هه‌یه و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای زه‌به‌لاح كه خۆیان پیسكهرانی ژینگه‌ن، له‌ڕووی مادییه‌وه پاڵپشت ده‌كرێن، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه به ئاستی زیانه‌كانیان سوودبه‌خش بن بۆ ئه‌م گۆی زه‌وییه برینداره. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بێگومان ئه‌گه‌رچی پیشه‌سازییه‌كی ئۆرگانیك نییه، به‌ڵام پیسبوونه‌كه چه‌ند قات زیاتره له پاڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵیش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه هه‌ر له ئارادا نییه، به‌ڵام رۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات له كۆی دۆخه‌كه به‌رپرسن، ئه‌ویان به‌هۆی پیشه‌سازیی ڕه‌شۆداماڵراو و ئه‌میان به‌هۆی پیشه‌سازیی پڕ له ته‌قه و ته‌قه‌ڵ، هاوكات كه هه‌ردووكیشیان ڕه‌هه‌ندی سیاسی و بازرگانییان تێكهه‌ڵكێشی هاوكێشه پیسه‌كه كردووه.
نموونه‌ی دیاری ئه‌م پیسكاری و ئیكۆسایده هاوبه‌شه كوردستانی گه‌وره‌یه، كه له هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا به‌تایبه‌ت دوای ڕۆژگاری مۆدێرن، گۆڕه‌پانی شه‌ڕی هه‌موو هێزه‌كان له ئینگلیزه‌وه بگره تا به‌عس و سوپای پاسداران یان له‌شكری تورك بووه. ژینگه و سروشتی كوردستان بۆ ئه‌مانه ڕێك به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌و دۆخه كۆلۆنیالیستییهن كه مرۆڤی كوردیان تیا له قه‌فه‌س كردووه، ژینگه‌ی كوردستان بۆ ئه‌مان ئه‌و جه‌سته‌یه‌یه كه ده‌بێت بیدۆشن، زامداری بكه‌ن، هه‌ڵیدڕن و به‌پێی ئاره‌زووه‌كانی خۆیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، كاتێكش مرد و تلایه‌وه، خۆ له‌وان نه‌چووه! بۆیه ژینگه‌ی كوردستان و ژینگه‌پارێزی له كوردستان، بابه‌تێكه ته‌نیا له ناو خوێندنه‌وه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كه‌سك و چه‌په‌كاندا نابینرێته‌وه، به‌ڵكو به خه‌ستی له ناو هاوكێشه لهخۆنامۆكردنی مرۆڤ له خۆی و دۆشینی جه‌سته‌ی زیندووی سروشتی كوردستاندا خۆی ده‌بینێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه بۆ چركه‌یه‌ك بهێنینه پێش چاوی خۆمان، به تاك و به كۆ پشتگیریی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین كه پارێزه‌ری ژینگه‌ی كوردستان هه‌م وه‌ك شوێنی ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو به ناوی كورد، هه‌میش وه‌ك پارچه‌یه‌ك له ژینگه‌ی جیهانی ده‌بین. من كاتێك له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا پێداگریی سه‌رۆكی حكوومه‌تم له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ژینگه پیس ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی كه مه‌كینه پاڵاوگه‌ی ئیگزۆزی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌رده‌هێنن و ژینگه پیس ده‌كه‌ن، كۆڵێك گه‌شامه‌وه كه به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ی له‌م ڕووه‌وه هه‌یه و به‌گوێره‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان نییه، به‌ڵام هه‌ر ئیراده و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وای تاریك و ئیراده‌ی ڕه‌ش هه‌یه، تا له‌مه زیاتر ماڵ و هه‌ناسه‌دانمان كوێر و قه‌تیس نه‌كه‌نه‌وه.