ئه‌م په‌یمانامه‌یه زۆر گرنگه و پێوه‌ندیی به زۆربه‌ی خه‌ڵكی دنیاوه هه‌یه، نه‌مدیوه به كوردیی باس كرابێ، بۆیه پێم خۆش بوو چ وه‌ك پره‌نسیپ و چ وه‌ك په‌یماننامه‌ش باسی بكه‌م.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌زاره‌یه‌وه شاره‌زایانی كاروباری دنیا، هه‌ستیان به‌وه كرد كه به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی هه‌موو دنیا ڕووه و ژیانه له شاره‌كان. به جۆرێك پێشبینی ده‌كرێ تا ٢٠٥٠، ٦٦٪ دانیشتوانی دنیا ته‌نیا له شاره‌كان بژین. ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی سروشتی ژیانی له شاره‌كان گۆڕیوه و مه‌رجی قورسی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دیمۆگرافی و پرسی قورسی پێوه‌ند به خزمه‌تگوزاریی و هۆیه‌كانی ژیان دروست كردووه؛ له‌وانه‌یه زۆربه‌ی كێشه‌كانی ڕۆژانه كه خه‌ڵكی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌وه‌بێ كه خه‌ڵكی به‌گشتی ڕوویان له شار كردووه، شاریش ئه‌و ڕێكخستنه پێكهاته‌یی و ژێرخانی و یاساییه‌ی نییه كه بتوانێ ژیانی شایسته بۆ هه‌مووان دابین بكات. بۆیه ده‌كرێ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێویست بوو دنیا ئه‌نجامیان بدات بۆ ئه‌و ڕێكخستنه و به‌تایبه‌تی كارگێڕیی شاره‌كان كرچوكاڵن .
مافی ژیان له شار، دووپات له‌سه‌ر مافی یه‌كسان ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی و به‌رده‌وامی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
"مافی ژیان له شار" چه‌مكێكه كه دووپات له‌سه‌ر مافی دانیشتووانی شاره‌كان ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ستگه‌یشتن به شوێنی شیاوی نیشته‌جێبوون و نه‌خشه‌كێشانی شاره‌كه به‌پێی پێویستی سه‌رده‌م. پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو دانیشتووان ده‌بێ قسه‌یان هه‌بێت له په‌ره‌پێدان و به‌ڕێوه‌بردنی فه‌زای شاره‌كاندا، دڵنیابن له‌وه‌ی شاره‌كان هه‌مووگر و دادپه‌روه‌رانه‌ن. له كاتێكدا كه ئه‌م بیرۆكه‌یه له ساڵی ٢٠٠٤ ه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند ڕێكخراوێكه‌وه خرایه به‌رباس، به‌شێوه‌ی جۆراوجۆریش له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه باس كراوه.
بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی زۆرجار پێوه‌ستن به مافی ژیان له شاره‌وه بریتین له:
-ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كان: دڵنیابوون له‌وه‌ی كه هه‌موو دانیشتووان ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك خانووبه‌ره، چاودێری ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و گواستنه‌وه‌ی گشتی ده‌گات، بۆ نموونه؛ شار نابێ سیستمی گواستنه‌وه‌ی گشتیی نه‌بێ.
-به‌شداریكردن: داكۆكیكردن له به‌شداریكردنی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه له پرۆسه‌كانی بڕیاردان كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیان و شوێنی نیشته‌جێبوون و گه‌ڕه‌كه‌كانیان هه‌یه؛ نابێ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ته‌نیا بۆ قازانج و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی كه‌سانێك بن كه بیانه‌وێ له ڕێی شاره‌وه ببن به سه‌رمایه‌دار؛ له‌سه‌ر حسێبی موڵكوماڵی گشتی.
-دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی: چاره‌سه‌ركردنی نایه‌كسانی له فه‌زای شاره‌كاندا و پێشخستنی مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه بۆ گرووپه په‌راوێزخراوه‌كان.
-به‌رده‌وامی: په‌روه‌رده‌كردنی پراكتیزه‌كردنی به‌رده‌وام له ڕووی ژینگه‌ییه‌وه له گه‌شه‌پێدانی شاره‌كاندا بۆ دڵنیابوون له داهاتوویه‌كی گونجاو بۆ ژیان بۆ هه‌مووان.
- ئاماده‌كردنی هزری و بیركردنه‌وه‌ی هه‌مووان بۆ ژیان له شاره‌كان و دروستكردنی ژێرخان و سه‌رخان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته؛ چه‌ندان پێویستی تر.
ڕێكخستنی ئه‌مانه هه‌موو له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی مرۆیی دیموكراتی، هه‌ر خۆی یاسا بناغه‌ی شار و شارستانییه.
له ئاینده‌دا، هه‌وڵ ده‌ده‌م چه‌ند ئه‌زموونێكی شاره‌داریی گرنگی شاره‌كانی دنیا باس بكه‌م.