سیستمی جیهانی ئه‌و نۆرمانه دروست ده‌كات كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵیدا جێگیر ده‌بێ. سیستمی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌وڵه‌تان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییه‌كان پێكهاتووه، ڕۆڵی چاره‌نووسساز ده‌گێڕێت له په‌ره‌پێدانی نۆرم و ستاندارده یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
زۆرجار ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دانوستان و كۆد ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و به‌هاكانی ئه‌كته‌ره جیاوازه‌كانه. وه‌ك گۆڕانی سیستمی جیهانی له دووجه‌مسه‌رییه‌وه بۆ تاكجه‌مسه‌ریی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی ١٩٩٠ـه‌وه و دوای ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت ڕووی دا، به‌و شێوه‌یه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكا بوون به باڵاترین. ئێسته‌یش دنیا له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی تردایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سیستمی جیهانی میكانیزمی جێبه‌جێكردن بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دابین ده‌كات، زۆرجار یاسای نێوده‌وڵه‌تی پشت به سیستمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستێت بۆ جێبه‌جێكردن. دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دادگاكانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ نموونه دادگای نێوده‌وڵه‌تی، دادگای تاوانكاریی نێوده‌وڵه‌تی، میكانیزم بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكان و چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان دابین ده‌كه‌ن. كاریگه‌ریی ئه‌م میكانیزمانه پێوه‌سته به هاوكاری و ویستی ده‌وڵه‌تان له سیستمی نێوده‌وڵه‌تیدا.
سیستمی جیهانی داینامیكی ده‌سه‌ڵات دیاری ده‌كات، یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕه‌نگڕێژ ده‌كات، پێوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ناو سیستمی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌توانن یاساكان له قاڵب بده‌ن. ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان له‌وانه‌یه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نۆرمه‌كانی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی لایه‌نگریی له هه‌ندێك یاسا یان ڕێككه‌وتننامه.
ئه‌م داینامیكه ده‌توانێت ببێته هۆی مامه‌ڵه‌ی نایه‌كسان یان ناهاوسه‌نگی له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و به‌هۆیه‌وه هێزێك یان چه‌ند هێزێك كاریگه‌ریی زیاتریان هه‌بێ.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان دیاری ده‌كات، جیهانیبوون و وابه‌سته‌یی به یه‌كتره‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه، په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی ده‌وڵه‌تان له ڕێگه‌ی بازرگانی و پێوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیاوه، بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بواره نوێیه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك ئه‌وانه‌ی دنیا ئه‌لیكترۆنی و پاراستنی ژینگه و مافی مرۆڤ به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
هاوكات سیستمی نێوده‌وڵه‌تی ئاسانكاری بۆ هاوكاریی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان ده‌كات و ده‌بێته هۆی چوارچێوه‌ی یاسایی گشتگیرتر.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت، دڵی یاسا و سیستمی نێوده‌وڵه‌تییه، سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت به‌رانبه‌ر به ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیاری كراوه. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و پێویستی پابه‌ندبوون به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پرسێكی گرنگه. ده‌وڵه‌تان له سیستمی نێوده‌وڵه‌تیدا زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان له پێشینه‌ی پابه‌ندبوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داده‌نێن، هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی پابه‌ندنه‌بوون به پابه‌ندبوونه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
به‌مدواییانه ڕۆڵی ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییه‌كانیش له یاسای بێوده‌وڵه‌تی و سیستمی جیهانیدا، بووه به ڕووخسارێكی جیهانی هه‌ره نوێ. له‌وانه ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان، كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان و تاكه‌كان، زیاتر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت، به‌شداریكردنیان له سیستمی نێوده‌وڵه‌تیدا، ده‌توانێت ببێته هۆی دروستكردنی چوارچێوه‌ی یاسایی نوێ و پێشخستنی پابه‌ندبوون به نۆرمه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌م ڕۆڵه هه‌ر بۆ كاتی ئاسایی و ئاشتی نییه، له ته‌نگژه و ململانێشدا ده‌رده‌كه‌وێت، له كاتی قه‌یرانه‌كاندا وه‌ك جه‌نگ یان كاره‌ساتی مرۆیی، ڕه‌نگه سیستمی نێوده‌وڵه‌تی به خێرایی په‌ره بسێنێت، ئه‌مه‌یش ببێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی یاسای نوێ، هاوشێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی ململانێی چه‌كداری (jus in bello) و یاسای مرۆیی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
وه‌ڵامی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت دیمه‌نی یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له قاڵب بداته‌وه، بۆ نموونه، ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له دنیادا بوونه پابه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی.
به كورتی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ك هه‌ر به یاسای نێوده‌وڵه‌تی له قاڵب ده‌درێت، به‌ڵكو كاریگه‌رییه‌كی چالاكی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و لێكدانه‌وه و جێبه‌جێكردنی هه‌یه. كارلێكی دینامیكی نێوان ئه‌م توخمانه بۆ تێگه‌یشتن له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه هاوچه‌رخه‌كان و یاساكان، زۆر گرنگه.