51 ساڵ به‌سه‌ر له سێداره‌دانی له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و نه‌ك له په‌تی سێداره نه‌ترسا و سڵی نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو به جلی كوردی و سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه، پێشوازیی له‌و بڕیاره كرد و ئاماده نه‌بوو یه‌ك چركه له ژیانی ببه‌خشێته دوژمنانی كورد.
له ساڵیادی له‌یلا قاسمدا، جگه له‌وه‌ی ده‌بێت یادی به‌رز رابگبرێت، پێویستە بکرێتە هه‌وێنی چه‌كه‌ره‌كردنی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری و رۆحی كوردایه‌تی له ناخی هه‌ر تاكێكی كوردستاندا، تا گه‌یشتن به دوا ئاواتی گەلەکەمان.
له‌یلا قاسم، كچه كوردی جوان و شۆخوشه‌نگی نیشتمانم، له ساڵی 1952 لە گوندی "بانمیل"ی سەربە خانەقین، لە خێزانێكی نیشتمانپەروەری كورد لەدایك بووە. لەیلا قاسم بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1958 لە خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەكانی سەرەتایی و دواناوەندی لەو شارە تەواو كردووە، ساڵی 1971 لە بەشی كۆمەڵناسیی كۆلێژی ئادابی زانكۆی بەغدا وەرگیراوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و هه‌ژار بوون، به‌ڵام هیچ كاتێك سه‌ری بۆ ڕژێمی ئه‌و كاته‌ی عێراق دانه‌نواند و له‌پێناو مافی گه‌له‌كه‌ی تێكۆشا و زیاتر بیری ئازادی و خه‌باتی رزگاریخوازیی كوردستانی له دڵدا چه‌سپی، له زۆربه‌ی شانه نهێنی و رێكخستنه‌كاندا كاری كردبوو و كچێكی ئازا و چاونه‌ترس بوو، بۆیە سه‌رۆك بارزانی له وه‌سفی له‌یلای بووكی كوردستاندا ده‌ڵێت: "لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبولی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە، ئەو بە ڕووی ستەمکاراندا هاتەوە و پشتی کردە ژیان و شەهید بوو، بەڵام بندەستیی قبووڵ نەکرد."
له‌یلا قاسم مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ریی بۆ خه‌باتی ئافره‌تانی كوردستانیش نووسییه‌وه، به‌وه‌ی ئافره‌تی كورد شانبه‌شانی باوك و براكانیان له‌پێناو خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌ی قوربانی بوون، دوای له‌یه‌لا، به هه‌زاران و سه‌دان هه‌زار له‌یلای دیكه‌ی كورد هه‌یه، كه ئاماده‌ن له‌پێناوی پاراستنی خاكی كوردستان گیانی خۆیان فیدا بكه‌ن.
ئه‌وه‌یشی به‌رانبه‌ر به له‌یلا كرا، ڕژێمی بەعس مەبەستی چاوترساندنی لاو و قوتابی و ڕۆشنبیرانی كورد بوو، نه‌یزانی له‌یلا دەبێتە هه‌وێنی زیاتری جۆش و خرۆشی كوردان بۆ ڕووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت.
به‌داخه‌وه لە سەعات حەوتی بەیانیی ڕۆژی 12ی ئایاری 1974، لەیلا قاسم و ھەر چوار ھاوڕێكەی بە ناوەکانی (جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان) لەسێدارە دران.
لەیلا قاسم بە جلە کوردییەکانیەوە و بە گوتنەوەی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب"، چووە بەردەم پەتی سێدارە.
ئه‌وه‌ی تا ئێستە له‌یلای به‌زیندوویی له دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا هێشتووه‌ته‌وه، ئه‌وەیە كه پێش مه‌رگی خۆی رووبه‌ڕووی جه‌لاده‌كانی به‌عس بووه‌وه و دروشمی تێكۆشان و كۆڵنه‌دانی گوته‌وه. لەیلا مەردانە بەر لە سێدارە دەڵێ: "بەم جلە کوردییانەمەوە دەبمە بووکی کوردستان."
به‌داخه‌وه، دڕنده‌یی رژێمی پێشووی عێراق به شه‌هیدكردنی له‌یلا‌وه نه‌وه‌ستا، سەلام قاسم برای لەیلا، بە ماوەیەك دوای لەسێدارەدانی خوشکەکەی، ھەر لە بەغدا لەلایەن بەعسییەكانەوە تیرۆر کرا، تەنیا لەبەرئەوەی لە دیدی شۆڤێنییەکانەوە سەلام تاوانی ئەوە بووە وێنەی لەیلای ناردبوو بۆ قوتابییانی كورد و ئەندامانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان لە دەرەوەی وڵات.
بەدوای ئەو ڕووداوە جەرگبڕانەدا، دایك و باوكی لەیلا و سەلام قاسم، بەھۆی لەدەستدانی دوو ڕۆڵەیان، ھەرزوو بە كۆست و خەمێكی گەورەوە سەریان نایەوە و كۆچی دواییان كرد.