سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه له ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و دڵی جیۆگرافیای سیاسی دنیا ده‌ست پێ كرد، له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا، قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ: هه‌ر كه‌سێك كۆنترۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات، ده‌توانێ كۆنترۆڵی دنیا بكات. ئه‌و گوته‌یه هۆی ئابووری، مێژوویی و ئاینی له پشته‌وه، بۆیه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌ردانی سعوودیه، قه‌ته‌ر و ئیماراتی كرد و له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆی سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ری سووریایشی بینی كه پێشتر 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردبوو بۆ گرتن یا كوشتنی.
ئه‌م سه‌ردانه چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ هه‌موو دنیا، جگه له خاوه‌نی ناوچه‌كه، وه‌ك عه‌ره‌ب و تورك و فارس و كورد كه زیاتر په‌رته‌وازه و بێحاڵ ده‌كرێن، هه‌موویان زۆرترین شت له ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ریكا هه‌موو شتێك به ده‌ست ده‌هێنێ، با بپرسین چۆن؟
له سه‌ردانه‌كاندا بینیمان میدیا گه‌وره و بچووكه‌كان تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و پاره زه‌به‌لاحه‌ی تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكێكی بازرگان توانی بۆ وڵاته‌كه‌ی كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه جه‌وهه‌ری سه‌دانه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو به‌شێكی بوو، بۆیه به پێچه‌وانه‌ی هه‌مووان له ئاینه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م، ئه‌م سێ وڵاته ماوه‌یه‌كه ڕه‌زامه‌ندییان پێشان داوه له‌سه‌ر گۆڕینی ئاینه‌كه‌یان له ئیسلامه‌وه كه كۆتا ئاینی ئاسمانییه بۆ ئاینی ئیبراهیمی و ئه‌وه ده‌بێته ئاینی فه‌رمیی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌یش ئه‌م جه‌نگه فراوانه‌یه هه‌موو كه‌س و ئاین و ئایدۆلۆجیاییه‌ك، یه‌كیان گرتووه له دژی ئیسلام و بێگومان ئه‌وه بێ هۆ و ترس نییه، وڵاتانی ئه‌وروپا ئیسلام وه‌ك شێرێكی نوستوو وێنا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له هه‌ر كاتێكدا بێ خراپمان به‌سه‌ر دێنن و مه‌به‌ستیانه ئه‌م شێره زیاتر و خێراتر ده‌سته‌مۆ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر وه‌ك ئاینیش ببینین، ئاینی جوو زۆر به وردی و به‌رنامه‌داڕێژیی تۆكمه‌وه مه‌به‌ستیانه تۆڵه‌ی خۆیان له ئاینی ئیسلام بكه‌نه‌وه كه وای داده‌نێن له مێژووی دووردا سته‌می لێ كردوون، بۆیه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كارێكی وردی كاریگه‌ر كراوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و جگه له‌و سێ وڵاته، سووریای ئه‌مڕۆ و شامی خاوه‌ن مێژووی پرشنگداری ئیسلام، هه‌ر به ڕاكه و ڕاك سه‌رۆكه ڕاگوزه‌ره‌كه‌ی چوو بۆ دیداری تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه نوێیه قبووڵ بكات و ددانی پێدا بنێت، هه‌موو ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن تره‌مپ به‌م سه‌ردانه‌ی ده‌توانێ ئاینی ئیسلام بگۆڕێت له خاوه‌ن هێزی كۆن و نوێوه، كۆنه‌كان وه‌ك وڵاتی قیبله‌ی مسوڵمان "سعوودیه" و عێراق و شام كه خاوه‌نی هه‌موو شارستانی و پیاوانی گه‌وره‌ی ئاینی و پێغه‌مبه‌ریشن، له نوێیه‌كانیشدا وڵاتانی قه‌ته‌ر و ئیمارات، ئه‌مڕۆ وڵاتی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن و ترلیۆنان دۆلار داهاتی ساڵانه‌یانه و ده‌توانن له ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌موو كارێك بكه‌ن، به پاره‌كانیان ڕاست و چه‌پ له خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه و ڕكابه‌ری وڵاته گه‌وره‌كانی وه‌ك توركیا و ئێرانیش ده‌كه‌ن. كارێكی وا جوان كراوه به ئاینگۆڕینه‌كه، هه‌موان سوپاسگوزارن و به ده‌ستكه‌وتی گه‌وره له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
خاڵێكی تر پرسی دۆلار و پاره‌یه به ناوی وه‌به‌رهێنان، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردووه‌ته‌وه; سعوودیه 600 ملیار دۆلار، قه‌ته‌ر 1.2 ترلیون و ئیمارات 1.4 ترلیون دۆلار له ئه‌مه‌ریكا خه‌رج ده‌كه‌ن و كۆی گشتیی ده‌كاته 3.2 ترلیون دۆلار، ئه‌م پاره‌یه له‌ودیو خه‌یاڵه‌كانه‌وه‌یه و له دۆشین ئه‌ولاتره، به ڕاستی ئه‌وه ته‌نیا به سه‌رۆكێكی وه‌ك تره‌مپ ده‌كرێ كه له ساڵانی هه‌شتاكان گوتی: ده‌بێ پاره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئێمه‌یش بێت و نابێ هه‌موو سه‌روه‌ته‌كه بۆ خۆیان بخۆن، ئه‌وه‌یش به ئابووری به‌هێز ده‌كرێت و ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌یه‌وه ساڵانێكی دوور و درێژه كاری بۆ ده‌كات، به‌ڵام چین له ماوه‌ی لانی كه‌م سێ ده‌یه‌ی كۆتادا، بووه‌ته ڕكابه‌رێكی سه‌رسه‌خت بۆ ئه‌مه‌ریكا و خه‌ریكه ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنێ، ئه‌وه‌یش كاردانه‌وی ڕاسته‌وخۆی به‌دوادا هات و نرخی زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له بۆرسه‌كاندا دابه‌زی، هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك 100 دۆلار به‌هاكه‌ی له ده‌ست دا، له كاتێدا چین و ڕووسیا ده‌یانه‌وێت به زێڕ، نرخی دۆلاری سه‌رده‌ست بشكێنن.
له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه كه‌مترین قسه كرا، ئاخر پاره‌كه زۆر بوو، ئه‌مه‌ریكا ساڵانێكی زۆره كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ی هه‌بوو له ڕابردوودا كه هه‌ندێك هێزی ناوچه‌كه و ڕووسیا ته‌نیا جڵه‌وشلكردنێك بوو بۆیان، ئه‌وه‌یش وه‌ك ته‌كنیكێك تا واشنتن باشتر خۆی ئاماده بكات و ئه‌وه‌ی بینیمان هه‌موو وڵاته‌كانی پاك كرده‌وه له نه‌یاره‌كان، بۆ نموونه له سووریا و لبنان له ماوه‌ی ڕابردوو په‌ڕوباڵی هه‌مووانی كرد و ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نیا عێراقه.
ئه‌مه‌ریكا هه‌ر به وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه ناوه‌ستێ، به‌ڵكو كاری ورد و ڕژد له‌سه‌ر توركیایش ده‌كات و ده‌یه‌وێت ده‌ستی درێژی كورت بكاته‌وه وه‌ك ئێران، وایده‌بینم ئه‌نكه‌ره لاواز بكرێت و چه‌كدانانی په‌كه‌كه له‌وانه‌یه هه‌نگاوی سه‌ره‌تابێ ئاماده‌كاری بێ بۆ ڕووداوی گه‌وره، بۆیه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی لیبیا كوژرا كه هاوكاریی له ڕووسیا و توركیا وه‌رده‌گرت.
له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه له سه‌رۆكه گه‌وره‌كه‌یان وه‌رگرت، ته‌نیا كۆمه‌ڵه قسه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌تایی خۆش بوون، بۆ نموونه له سعوودیه گوتی: بن سه‌لمان چۆن نه‌خه‌وتووی، ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌ت كردووه؟ جێ‌نشین خه‌نی بوو به‌و قسه‌یه و گه‌زگه‌ز باڵای كرد، له قه‌ته‌ر ده‌یگوت: مه‌ڕمه‌ڕه‌كه‌تان جوان داناوه، میر شاگه‌شكه بوو و باسی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هه‌ر نه‌كرد كه به دیاری وه‌ریگرت و نرخی 400 ملیۆن دۆلار بوو. له ئیمارات وه‌ك كارێكی زۆر ئاسایی پێڵاوه‌كانی دانا كاتێك چووه ناو مزگه‌وته گه‌وره‌كه و ئه‌مه‌یش وه‌ك به كارێكی زۆر گرنگ باس كرا، كاتێك گوتی: مزگه‌وته‌كه زۆر جوانه.
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه، عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ند زه‌لیل بووه بۆ مانه‌وه‌ی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك، ئاماده‌ن ئاین و دۆلار بده‌ن به ئه‌مه‌ریكا، به‌رانبه‌ریش ئه‌و ستایش و قسه جوانانه وه‌ربگرن بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌وڵه‌مه‌نددا، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ماوه‌ی 100 ساڵه داڕێژراوه و وا پێده‌چێ وه‌ك خۆی به‌رده‌وامیی وه‌ربگرێت.