سەردەمانێک کورد بەهۆی هەموو جۆرە داپڵۆسین و کۆلۆنیاڵیزمی جۆراوجۆرەوە، نەیدەتوانی چاو لە چاوی پلان و پیلانەکانی داگیرکەر ببڕێت و لە ڕەگوڕیشەوە دەریانبهێنێت و لێکیان بداتەوە، ئەمە دەرئەنجامی ئەو دۆخەی پێشگریی لە هەر جۆرە پێشکەوتنێک لە ئاستی خوێندەواری و پەروەردە بوو، ئەگەر تێڕانین و نووسینی خوێندەوارانەیش هەبوایە، ئەوا دەمودەست بە زەبری لێدان و لەدارەدان و ئەشکەنجە و... کپیان دەکرد. زۆر دروست وتراوە کە "زیندانەکان مەنزڵگەی شێرانە"، بەڵام سەردەمی ئەوە تێپەڕیوە ئیتر دەنگی کورد بەشێوەی جۆراوجۆر کپ بکرێت، سەردەمی ئەوە کۆتایی هات کورد تەنیا بە هەست و سۆز، شوناس و خاک و کولتووری خۆی بپارێزێت، مەعریفەی خوێندەوار و ئەکادیمییەکانی ئێمە ڕۆژ دوای ڕۆژ لایەنی تاوانکارانە و دزێوی ئەو پیلانانە دەردەخات کە لە عەقڵی ئێرانی‌دا دژی کورد كراون.
لێرەدا سەرنجی وتارێکی هاوبەشی دوو نووسەر و ئەکادیمی کورد بە ناوەکانی "د. که‌مال سوله‌یمانی و د. ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دپوور" دەدەین کە تێیدا ڕەچەڵەکی ئەو ڕوانینە کوردکوژ و ڕەتكردنەوەی ئەویتریان دیاری کردووە. ئەم دوو نووسەرە لە وتارەکەیاندا لەژێر ناوی "به ئه‌منیکردنی ژیان: ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ژێر حوکمڕانیی وڵاتی فارسی-شیعی" تێکەڵاوی و پێکەوەگرێدانی عەقڵی نەتەوەپەرستانە و باوەڕی ئاینیی ئێرانییەکان باس دەکەن و شێوازی کارکردنی ئەم ئایدۆلۆجیا نەتەوەیی-ئاینییە ڕوون دەکەنەوە. ئەوان بە دروستی پێیان وایە، له چه‌ند ده‌یه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، شایه‌تحاڵی سه‌رهه‌ڵدان و فیچقه‌کردنی شێوه جۆراوجۆره‌کانی ناسیۆنالیزمی فارسی له ئێران‌دا بووین.
ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌ندێک حاڵه‌تی ناکۆکی و جیاوازیی له نێوان ناسیۆنالیزمی مه‌زه‌وی و سیکۆلاردا ده‌بینرا، به‌ڵام هه‌ردوو ناسیۆنالیزمه‌که به‌رده‌وام هه‌وڵیان ده‌دا، گێڕانه‌وه و ڕاپۆرتی خۆیان له ڕابردووی یه‌کده‌ست و (تاقانه‌بوونی نه‌ته‌وه) بخه‌نه ڕوو. بیرمه‌ندانی فارس له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌سه‌ر ئاخێزگه‌ی زۆر کۆنی شوناسی فارسی، پێداگرییان کردووه و وه‌ك شوناسی هه‌موو ئێرانییه‌کان ناساندوویانه.
ئێرانییه‌کان له ژێر کاریگه‌ریی ڕۆژهه‌ڵاتناسه ڕۆژئاواییه‌کان و گوتاری پاتریمونیالیستیی په‌هله‌ویدا، له پله‌ی یه‌که‌مدا ئێران وه‌ک وڵاتێک وێنا ده‌که‌ن که شارستانییه‌ته‌که‌ی هه‌زاران ساڵ له شێواز و قه‌واره‌ی شوناسێکی یه‌کده‌ست و به‌رده‌وام زیندوودا، ماوه‌ته‌وه. به سه‌رهه‌ڵدانی سیلسیله‌ی په‌هله‌وی، گوتاری ناسیۆنالیزمی ئێرانی بوو به پرۆژه‌یه‌کی زاڵ که ئامانجه‌که‌ی دروستکردنی شوناسێکی بنه‌مایی و ڕه‌سه‌نی کۆنه و " له‌سه‌ر ماتریسی زمان، مێژوونووسینێکی بژارده‌کارانه و ناسیۆنالیزمێکی فارسته‌وه‌ر که که‌مینه‌کانی نر پشتگوێ ده‌خات"، بنیات نراوه. ئه‌م جۆره مێژوونووسینه نابزۆزه، به گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ندێک که‌لاوه‌ی که‌ونارا، ڕابردووی ئایدیال و خوازراوی خۆی به‌ده‌ست هێناوه و به ساخته و ده‌سکردکردنی مێژوو، گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نی فارسیی! له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده و فێرکاریی و ئامراز و داوده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کانی دیکه‌وە، ده‌رخواردی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک داوه.
هه‌روه‌ها له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ڕۆشنبیرانی ناوخۆیی دژەڕۆژئاوا /به زۆری له‌ژێر کاریگه‌ریی ئاریاییسمی ئەڵمانیدا بوون/، سه‌ریان هه‌ڵدا و قبووڵکردنی بیر و ڕه‌وته "ڕۆژئاواییه‌کان"یان تووشی گیروگرفت کرد و وه‌ک غەربزه‌ده‌گی (بە ڕۆژئاواییكراو)، ناویان هێنا. داگه‌ڕان به‌ره‌و ڕۆژئاوا به تایبه‌تی له‌لایه‌ن "جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د" له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی وشه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و ڕووخێنه‌رانه‌ی "غه‌ربزه‌ده‌گی"، تووشی گیروگرفت کرا. به‌م حاڵه‌یشه‌وه هه‌م دەستەبژێر و لایه‌نگری ڕۆژئاوا و هه‌م بیرمه‌ندانی ناوخۆخواز، له ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی فارسسازیی به نیسبه‌ت دروستکردن و پراکتیزه‌کردنی "شوناسی نه‌ته‌وه‌یی"، ده‌ر‌وه‌ست و هاوکۆک مانه‌وه.
هه‌ردوو ڕه‌وت و باڵه‌که به‌رده‌وام "نه‌ته‌وه‌ی" ئێرانی‌یان به شێوه‌یه‌کی ڕوون و فارسته‌وه‌رانه وێنا و پێناسه کرد. هه‌ر لەبەر ئەمە بیرمه‌ندانی فارسی لایه‌نگری کۆماری ئیسلامی، ده‌توانن ئاوا بێباکانه و بوێرانه! شوناسی فارسی هاوتای نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی و له هه‌مبه‌ر نافارسه‌کان دابنێنن و پێناسه‌ی بکه‌ن. بۆ نموونه، نیعمه‌توڵا فازیلی بێننه پێشچاوی خۆتان که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات ڕێکخراو و دامەزراوەكانی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌وی وه‌ک "فه‌رهه‌نگستان"، ئامانجیان ئه‌وه‌بوو زمان و ئه‌ده‌بی خه‌ڵکی فارس بۆ پاڵاوتن و په‌تیکردنه‌وه‌ی زمانی فارسی و بووژانه‌وه و به‌هێزکردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر شوناسه ئیتنیکی و ناوچه‌ییه‌کانی دیکه به‌کار بێنن. ئه‌م بانگه‌شه‌یە کاریگه‌ریی ناسیۆنالیزم له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی مۆدێڕنی ئیسلامی پێشان ده‌دات. ئه‌م کاریگه‌رییه به تایبه‌تی پاش هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامخوازه‌کان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئاشکرا بوو.
مسوڵمانانی هاوچه‌رخ (ئیسلامخوازه‌کان یا مسوڵمانانی دیکه) له چوارچێوه و قه‌واره‌ی ناسیۆنالیزمدا ده‌جووڵێنه‌وه، بۆیه گوتاری مه‌زه‌ویی خۆیان به گوتاری ناسیۆنالیستییه‌وه هه‌ڵده‌پێکن. نموونە و سه‌رچه‌شنی ناسیۆنالیستی جۆری تێگه‌یشتن و بیرکردنه‌وه‌ی مسوڵمان، له نه‌ته‌وه شکڵ ده‌دات و ئه‌و هه‌له‌یان ده‌داتێ تا جیاوازییه ئیتنیکی و نه‌ژادییه‌کانی خۆیان لۆجیکی پێشان بده‌ن. ئه‌م نموونه‌یه لێكەوتەی گرینگی ده‌بێت، چونكە وه‌ک زەوینه و به‌ستێنێک بۆ مه‌عریفه‌ناسیی ئیسلامی و ڕاڤه و ته‌فسیری مسوڵمانان بۆ ئیسلام، ئیش ده‌کات. هه‌ربۆیه له زۆر ڕووه‌وه پانتایی و سنوور‌ی ئه‌ندێشه‌ی دینیی مۆدێڕنی مسوڵمانان، له ڕێگه‌ی ئه‌م سه‌رچه‌شنه‌وه دیاری ده‌کرێت.
ئه‌م پێویستییانه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رچه‌شن و نموونه، زه‌وینه‌ی بنه‌مایی دانوستانی نێوان ئه‌ندێشه‌ی دینیی مۆدێڕنی ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌خوازیی دروست ده‌کات، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ربڕینی توندی مه‌زه‌ویی ئیسلامگه‌راکان له‌به‌رچاو نه‌گرین، تێده‌گه‌ین ئه‌وانیش له به‌ڕێوه‌بردنی دین و جۆری هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئیتنیکه‌کانی دیکه، ستراتیجی وا ده‌گرنه به‌ر که وه‌ک تێڕوانینی وڵاتانی نائیسلامییه.
کۆماری ئیسلامیی ئێران به پێچه‌وانه‌ی زنجیرەی په‌هله‌وی –به نه‌ته‌وه‌خوازییه‌کی سیکۆلاره‌وه ده‌ناسرا- ده‌شێت به ناسیۆنالیزمێکی مه‌زه‌ویی ئیرانی-شیعی بناسرێت که ڕه‌گوڕیشه‌ی له گۆڕانکارییه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌می ئێراندایه. ئیسلامخوازه‌کان له ساڵی 1979 له ئێران و شوێنه‌کانی تر، ده‌رفه‌تێکیان بۆ حوکمڕانی و خستنه‌ڕووی نموونه‌ی به‌دیل و جێگره‌وه به‌ده‌ست دێنن. شکستی حوکمڕانیی به‌رمه‌به‌ستی ئه‌وان، ناکۆکیی بنه‌مایی ئیسلامخوازه‌کان له بیرکردنه‌وه له سه‌رووی "جۆری ئایدیال"ی سیستمی حوکمڕانی، واته ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی پێشان دا.
ئیسلامخوازه‌کان کاتێک ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، هه‌وڵ ده‌ده‌ن یاساکانی وڵاتی خۆیان مه‌زه‌و‌یتر بکه‌ن. به‌م حاڵه‌یشه‌وه ئه‌وان له زاڵبوون به‌سه‌ر خواست و سنووره سه‌پێنراوه‌کان له‌لایه‌ن ئیتنیکه زاڵه‌کانەوە له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا، شکستێکی به‌رچاویان خواردووه. به‌هه‌مانشێوه کۆماری ئیسلامی نه‌ک هه‌وڵی داوه وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی یه‌کده‌ستی پارسی-شیعی بجووڵێته‌وه، به‌ڵکوو به به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ وڵاته سیکۆلاره‌کانی دراوسێدا سه‌لمێنراوه که ته‌نانه‌ت له هه‌مبه‌ر داگه‌ڕانه سیاسی، کولتووری و زمانییه‌کانی ئیتنیکه‌کانی تری خۆی، بە تایبەتی کورد، ده‌مارگرژتر و دڵڕه‌قتریشه.
ئەم دۆخەی کورد لە ناوچەکە بەشێکی زۆری دەرئەنجامی ئەم جۆرە ئایدۆلۆجیایەی ئێرانییەکانە کە لە تێکەڵاویی مەزەویی و نەتەوەپەرستیدا بەرجەستە کراوەتەوە و تا کورد ئانتی تێز و پەرچەکردارێکی مەعریفی و پلانداری بۆی نەبێت، بەردەوام لە بەردەم مەترسیی بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک فیدایی و تیرۆریستی ئایدۆلۆجیدایە کە بەهۆی ئەوەی وەک مار دەتوانن کاژ بخەن، بە ئاسانی درێژە بە ژیان دەدەن و بە ئاسانیش پێمانەوە دەدەن.