تاوانی ژینگه‌یی بریتییه له هێرشكردنه سه‌ر پێكهاته و سه‌رچاوه و توخمه جیاوازه‌كانی ژینگه، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیستمی هاوسه‌نگی توخمه جیاوازه‌كانی سروشته‌وه هه‌یه. تاوانی ژینگه‌یی به‌پێی جۆری ئه‌و شته‌ی كه تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر روو ده‌دات، دابه‌ش ده‌بیته سه‌ر چه‌ند جۆرێك كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1-تاوانی هێرشكردنه سه‌ر ژینگه‌ی هه‌وا:
پیسبوونی هه‌وا له رێگه‌ی چالاكییه‌كانی مرۆڤه‌وه روو ده‌دات كه به‌شدارن له گۆڕینی رێژه‌ی پێكهاته‌كانی هه‌وا، ده‌توانرێت له رێگه‌ی ئه‌و گازانه‌ی كه پێوه‌ستن به سووتاندنی پاشماوه و زبڵ و خاشاكه‌وه ده‌ربكه‌ون، یان ئه‌و گازانه‌ی له ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌رده‌چن، یان پاشماوه و غازی پیشه‌سازی یان ئه‌و ماده تیشكده‌رانه‌ی له ئه‌نجامی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن، یان ده‌ردانی دووكه‌ڵ و گاز و هه‌ڵم، یاخۆ ته‌نۆڵكه‌كانی ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، یان سووتاندنی سووته‌مه‌نی یاخۆ ده‌رهێنان و گه‌ڕان به دوای نه‌وت و غازی سروشتی، هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن بۆ پیسبوونی ژینگه.
شایانی باسه كه هێرشكردنه سه‌ر ژینگه‌ی هه‌وا، شتێكی حه‌تمییه، بۆیه بنبڕكردنی ئه‌سته‌مه، له‌به‌رئه‌وه یاسادانه‌ران ئامانجیان بریتی نییه له بنبڕكردنی تاوانه‌كه، به‌ڵكو بریتییه له رێكخستن و سنوورداركردنی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م كاره یان ئه‌م تاوانه، وه‌ك كارگه و تاقیگه و ئه‌وانی تر كه سه‌رچاوه‌ن بۆ پیسبوونی ژینگه، له رێگه‌ی پابه‌ندكردنیان به‌و رێگه و شێوازانه‌ی یاسا بۆیانی دیاری كردووه بۆ رێگریكردن له پیسبوونی ژینگه.
2-تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژینگه‌ی زه‌وینی:
چه‌ندان جۆری تاوان هه‌یه كه دژی ژینگه‌ی زه‌وینی ئه‌نجام ده‌درێن به‌هۆی فره‌یی توخمه‌كانی ئه‌م ژینگه‌یه كه بابه‌تی تاوانی ژینگه‌یین، بۆیه ناكرێت ئه‌م جۆره تاوانانه سنووردار بكرێن به‌و پێیه‌ی كه فره و هه‌مه‌چه‌شن و ئاڵۆزن، بۆ نموونه تاوانه ژینگه‌ییه‌كان ده‌توانرێت به‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك به بیابانبوون، هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی سه‌وزایی، هێرشكردنه سه‌ر دارستانه‌كان و له‌ناوبردن و سووتاندنیان كه وایان لێ ده‌كات، ورده ورده له بارودۆخی بیابانبوون نزیكیان بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی جۆراوجۆری بایۆلۆجی و جۆره‌كانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵ و له‌ده‌ستدانی خۆراك، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی ئیكۆسیستم، جگه له زیان و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌می كشتوكاڵی و شوانكاری.
زیادبوونی ئه‌و پاشماوانه‌ی كه له ئه‌نجامی چالاكیی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی دروست ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و ناڕێكخراو فڕێ ده‌درێن، ئه‌م پاشماوانه ماده‌ی ئۆرگانیكیان تێدایه كه به‌هۆی میكرۆبه‌كانه‌وه شی ده‌بنه‌وه، ماده‌ی ژه‌هراوی به‌رهه‌م ده‌هێنن كه خاكی سه‌ر رووی زه‌وی پیس ده‌كه‌ن و وای لێ ده‌كه‌ن توانای رواندنی نه‌بێت، هه‌روه‌ها تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر شوێنه‌واره مێژووییه‌كان كه موڵكی ده‌وڵه‌ته‌كان خۆیانن.
3-تاوانی دژی ژینگه‌ی ده‌ریایی و رووباره‌كان:
ده‌سته‌واژه‌ی ژینگه‌ی ده‌ریایی، به یه‌كێك له ده‌سته‌واژه تا ئاستێك مۆدێرنه‌كان داده‌نرێت له بواری فقهی نێوده‌وڵه‌تیدا كه له نیویۆرك له ساڵی 1978 هاته ئاراوه، ئه‌م چه‌مكه بووه‌ته هێمایه‌كی گرنگ له فقهی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا، شایانی باسه ژینگه‌ی ده‌ریایی گرنگییه‌كی زۆری ئابووری هه‌یه بۆ مرۆڤ، به‌و پێیه‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆراك و چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی كانزاییه، هه‌روه‌ها ئامرازێكی پێوه‌ندییه له نێوان كیشوه‌ره‌كاندا، بۆیه ژینگه‌ی ده‌ریایی له ژێر پاراستنی یاسای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا جێگیر كراوه، چه‌ندان شێوه‌ی هه‌یه وه‌ك پاشماوه كیمیایی و پیشه‌سازییه‌كان كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سامانی كشتوكاڵی و ماسی و .. هتد ده‌بێت .
4-تاوانه ژینگه‌ییه‌كانی پێوه‌ست به ژاوه‌ژاو (التلوث السمعی):
له ماده‌ی یه‌كه‌م له یاسای كۆنترۆڵی ژاوه‌ژاوی عێراقی ژماره 41 ساڵی 2015، به‌م شێوه‌یه پێناسه كراوه، ده‌نگێكی نه‌خوازراوه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ئاسووده‌یی كه‌سانی دیاریكراو یان خه‌ڵكی گشتی ده‌بێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه. هاوكات ژاوه‌ژاوی ده‌نگ یان كۆمه‌ڵێك ده‌نگی نه‌خوازراو یاخۆ هه‌ر ده‌نگێكی تری بێ كه‌ڵك جا ده‌نگی سروشتی بێت یان ده‌نگی ئامێره‌كانی ناو كارگه‌كان، یان ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه و پێوه‌ندیكردن له شه‌قامه‌كان، یان ده‌نگی ئامێره‌كانی وه‌ك رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن، یاخۆ قسه و هاواركردنی خه‌ڵك.
ژاوه‌ژاو هێرشكردنه سه‌ر ژیان پێكده‌هێنێت، له هه‌مان كاتدا نوێنه‌رایه‌تیی كاریگه‌رترین سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات له ژینگه‌ی سروشتی‌دا بۆ مرۆڤ، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی مرۆڤدایه كه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانێت رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕێت له تێكدانی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان، هه‌ر مرۆڤه كه ئه‌و بارگرانییه هه‌ڵده‌گرێت و كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی له ئاشتی و ئارامیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه. نموونه‌ی تاوانه‌كانی ژاوه‌ژاو زۆرن، بۆ نموونه ده‌نگی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و زه‌نگی ئۆتۆمبێل و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكه، هه‌روه‌ها ژاوه‌ژاوی چالاكییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان و ژاوه‌ژاوی ئاهه‌نگه‌كان و سه‌ما و گۆرانی و ده‌نگی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی ماڵی.
یاسادانه‌ر به‌شداریی كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه و سنوورداركردنی ئه‌م تاوانه، ئه‌ویش له رێگه‌ی رێكخستنی ئه‌م چالاكییانه به‌پێی یاسا تایبه‌تیه‌كان.