له كاتێكدا كه خه‌ڵكی كوردستان به یه‌كڕیزی و به باوه‌ڕی ته‌واو هه‌وڵ ده‌ده‌ن نیشتمانیان بپارێزن و داهاتوویه‌كی ڕوون و به‌هێز بۆ وڵاته‌كه‌یان بنیات بنێن، ده‌ستێكی ڕه‌ش به ناوی "ئۆپۆزسیۆن”، به ئیرهابی فكری هه‌وڵ ده‌دات نرخی ڕێز و ڕه‌وایی و هاوبه‌شێتی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌مێنێت، ئه‌و پێداویستییه ڕۆحییه‌ی كه خه‌ڵك به ناوی نیشتمانپه‌روه‌ری پێی ده‌ناسرێت، كۆتایی پێ بهێنێت.
ئه‌م ڕوانگه فكرییه‌ی كه به ناوی "ئۆپۆزسیۆن” و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانیان به ناوی "ئازادی” و "سه‌ربه‌خۆیی” خۆیان ده‌رخستووه، نه‌ك له ڕێگه‌ی ڕۆشنبیری و بیركردنه‌وه‌ی ئازاد، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار خزمه‌تی ئه‌جێندای لایه‌نه نه‌یار و دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات. ئه‌م ده‌سته ڕه‌شه‌ی به‌ناو "ئۆپۆزسیۆن"، نه ڕاستگۆن و نه خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه ده‌نگێكی نه‌شازن و به سیاسه‌تی دۆگماتیك، هه‌وڵی ئیرهابی فكری و تێكشكانی باوه‌ڕی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له كێشه‌ی مووچه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كاندا، كه ڕوونه مووچه مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه و سیاسییه شۆڤێنییه‌كانی عێراق، به‌هه‌مان لۆجیكی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو سته‌م له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و وه‌ك كارتێكی فشار به‌كاری ده‌هێنن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئیرهابه فكرییه‌ی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، ده‌یان چاو‌دێر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، كه‌رامه‌تی خۆیان له‌كه‌دار كردووه و كه‌وتوونه‌ته ژێر ئه‌و ته‌وژمه ئیرهابه فكرییه‌ی نه‌یارانی دۆزی كوردی، چه‌ند كه‌س و لایه‌نی ناوخۆی خۆفرۆش كه ده‌ستپارێزی له هیچ بیروبۆچوون و پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان كار نه‌كات و له ژێر ته‌وژمی ئیرهابی فكری ئه‌واندا نه‌بێت .
كاتێك گرووپێك به ناوی "نیشتمانپه‌روه‌ری” خۆی ده‌ناسێنێت، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی دژی هه‌موو به‌ها نیشتمانی و پیرۆزییه‌كان كار ده‌كات، ئه‌وا ئێمه پێویسته به‌ڕوونی بڵێین: ئازادی به‌بێ نیشتمان، ئازادی نییه و ژێرده‌سته‌یی و كۆیلایه‌تییه.” ڕاگه‌یاندن به‌بێ ئامانجی ڕاست و بێ مه‌به‌ستی نیشتمانی، خۆفرۆشی و خیانه‌ته.
ئه‌مانه‌ی به‌ناوی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆوه كار له‌سه‌ر ئیرهابی فكریی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت دژی مه‌سروور بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌جێندای نه‌یارانی دۆزی كورد و لایه‌نه خۆفرۆشه ناوخۆكانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
گرنگه هاووڵاتییان ئه‌م ڕاستییه بزانن، ئێمه‌ی كورد دوای 100 ساڵ خه‌بات و قوربانیدان، به‌خشینی ده‌ریایه‌ك له خوێنی ڕۆڵه‌كانی میله‌تی كورد، توانراوه هه‌رێمێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی عێراقێكی شۆڤێنی و بكوژ بنیات بنرێت، سه‌رباری دژایه‌تی و به‌ربه‌ست دروستكردنی به‌رده‌وامی نه‌یارانی ده‌ره‌كی و دوژمنانی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
دڵنیابن بنیاتنانی ئه‌م هه‌رێمه كه بناغه‌كه‌ی جه‌سته‌ی ساردی ڕۆڵه‌كانی و خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانێتی، هه‌رگیز به‌هه‌وڵ و چه‌واشه و ئیرهابی فكریی خیانه‌تكار و خۆفرۆشان و ژه‌هر ڕشتنیان ناله‌رزێت، كاروانی ئاوه‌دانی و به‌ره‌وپێشچوونی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانییه‌كان و ڕۆڵه دڵسۆز و گیانفیداكانی به‌رده‌وامه، بودجه و مووچه‌ی كوردستان مافێكی ده‌ستووری و یاسایی خه‌ڵكی كوردستانه و ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌ی شۆڤێنییه‌كان، به‌رده‌وام نابێت و كۆتایی پێ ده‌هێنرێت.