یەكێك لە دەستكەوت و پڕۆژە ستراتیجییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت كابینەی نۆیەم، بریتییە لە پڕۆژەی ڕووناكی كە بیرۆكەی سەرۆكی حكوومەت خۆیەتی، بە هاوتەریبی لەگەڵ چەندان پڕۆژەی تری ستراتیجی و پلانی درێژخایەنی حكوومەت، وەك پڕۆژەكانی ئاو، ڕێگەوبان و پڕۆژە كشتوكاڵییەكان، هەروەها پەرەپێدان لە بواری پیشەسازی و وەبەرهێنان لە گشت سێكتەرەكان، ئەمانە شۆڕشێك بوون بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و خۆشگوزەرانی هەرێم، دەكرێت بڵێین ڕێنسانسێك بوون لە پەرەپێدان و بووژانەوەی هەرێمدا .
ئێستە پڕۆژەی ڕووناكی (واتا كارەبای ٢٤ سەعاتی) ڕێژەی تەواوبوونی گەیشتووەتە 75٪، ڕۆژانەیش ئەم ڕێژەیە لە زیادبووندایە لە گشت پارێزگا و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان .
سوود و بەهای ئابووری پڕۆژەی ڕووناكی، بەم شێوەیە پۆلێن دەكەین:
- بەهۆی جێبەجێكردنی ڕێژەیەكی بەرچاو لەو پڕۆژەیە، زیاتر لە سێ هەزار و 400 موەلیدەی گاز كوژراونەتەوە، ئەوەیش بووەتە هۆی ئەوەی ژینگەی گەڕەك و ناوچەكان زیاتر پاك و تەندروست بێت، بەهۆی كەمكردنەوەی گازی (CO2) لە هەوادا.
- ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی درێژبوونی تەمەنی ئامێرە كارەباییەكانی هاوبەشە جیاوازەكان، بە تایبەتی ماڵان، هەروەها تەمەنی تۆڕەكانی كارەبا و وێستگەكانی دابەشكردن درێژ دەبێت، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر جێگیربوونی (ڤۆڵتیەی كارەبا و هێرتز) لەسەر ئامێرەكان.
-دواجار دەبێتە هۆی ڕێكخستنەوە و كەمبوونەوەی ڕێژەی بەكارهێنانی كارەبا و كرێی مانگانەی.
- جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی، واتا بوونی كارەبای 24 سەعاتی، فاكتەرێكی یەكلاكەرەوە بوو لە دڵەڕاوكێی پچڕانی كارەبا و هاوكات بۆ زیادكردنی بەرهەمی پڕۆژەكانی ئاو و بیرەكان، هەروەها باشتر پڕبوونی تۆڕەكانی ئاو و كەمكردنەوەی ڕێژەی بەكارهێنان لەئاو لای هاوبەشەكان.
- تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، دەبێتە هۆی زیاتر كەمبوونەوەی كێشەی دابەزینی ڤۆڵتییە لە سەرانسەری هەرێم، بە تایبەت تۆڕەكانی پاڵەپەستۆی بەرز كە چەندان ساڵە هەرێم بە دەستیەوە دەناڵێنێ.
- دەبێتە هۆی زیاتر دابەشكردنی كارەبا لەسەر گشت هاوبەشان و پۆلەكانی هاوبەشان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە.
- كەمبوونەوەی سەعاتەكانی چاككردنەوەی تۆڕەكانی كارەبا بەهۆی نەمانی (Overload) و (Short) زیاتر دروستبوونی (Reliability) لەسەر تۆڕەكان.
- كەمبوونەوەی خەرجیی كارپێكردنی وەزارەتی كارەبا و هەروەها بودجەكان بە گشتی.
- زیاتر پەرەپێدان لە بوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و وەبەرهێنانی زیاتر تێیاندا.
ئەندازیاری شارەزا