شار، یه‌كه‌یه‌كی جیۆگرافی و دیموگرافی گه‌وره‌یه و ناتوانی له ژێر یه‌ك ناسنامه‌ی ئیتیكی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا پۆلێنی بكه‌ی، به‌ڵكو هه‌موویان دواجار له‌و شوناسه ژیاری و شارستانییه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه پێی ده‌گوترێت شار. هه‌ڵبه‌ته شار وێڕای پێشكه‌وتنه ژیاری و مرۆیی و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش، به‌ده‌ر نییه له كێشه و گرفتی گه‌وره، وێڕای ئه‌مه، له شاردا به ته‌نیا شوناسێك و ڕه‌گه‌زێك بوونی نییه، به‌ڵكو هارمۆنییه‌تێك هه‌یه هه‌مووان كۆ ده‌كاته‌وه. بێگومان مه‌وداكانی ئازادی و ژیانكردن، تێكه‌ڵاوبوونه كولتووری و فه‌رهه‌نگییه‌كان، به‌شێكن له خاسیه‌ته‌كانی شار كه جیایان ده‌كاته‌وه له گوند. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه شار ئه‌و چه‌تره‌یه كه ده‌شێ هه‌مووان به جیاوازییه‌كانیانه‌وه له ڕووی ئاینی و ئه‌تنیكی و ڕه‌گه‌زییه‌وه له ژێریدا ژیان بكه‌ن.
ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین، نه‌ك هه‌ر ناتوانین شار له وێنه‌یه‌كدا رەنگڕێژ بكه‌ین و له بۆته‌ی بده‌ین، به‌ڵكو ناتوانین به‌ر به‌و پێشكه‌وتنه ژیاری و جیهانگهراییهش بگرین كه به خێراییه‌كی وه‌ك بروسكه ژیانمان ده‌ته‌نێته‌وه و ده‌بێته به‌شێك له بوون و ژیانمان. بۆیه بیركردنه‌وه له‌وه‌ی شارێك هه‌بێت پێویستی به شه‌قام و پارك نه‌بێت، ڕاستییه‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتن و دركنهكردنه به‌و گۆڕانكارییه خێرا و دراماتیكی و ژیاریی و شارسازییهی، كه به‌شێكه له‌و گۆڕانكاری و فۆرمۆلهبوونه كۆمه‌ڵایه‌تی و بیناسازییه‌ی كه شار به درێژایی قۆناغه‌كانی ڕه‌وتی مرۆڤایه‌تی ده‌یگرێته‌وه.
ئازادی پێویستییه‌كی سروشتی و مافی هه‌موو تاكێكه، به‌ڵام ئازادی به ته‌نیا ناتوانێت مانایه‌ك به بوون و ژیانی تاكه‌كان بدات له شاردا، ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌كانی خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانی له‌گه‌ڵ نه‌بێت. نابێ بڕوامان وابێت با پارك و شه‌قام و سینه‌ما و كافێ و چه‌ندان سیمای پێشكه‌وتنانه‌ی تریش له شار بوونیان نه‌بێت، به‌ڵكو ئازادی به ته‌نیا به‌سه! مه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بكه‌وێت، ئازادی به هانایه‌وه دێت یان نه‌خۆشخانه؟ ئه‌گه‌ر برسی بێت، نان كۆمه‌كی ده‌كات یان ئازادی؟ هه‌ڵبه‌ته ئازادی وه‌ك هه‌ناسه بۆ ژیانی مرۆڤه‌كان پێویسته، به‌ڵام به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌كی ژیان ته‌نیا به ئازادی، ناتوانێت ژیانێكی پێوه‌ریی و شارییانه بۆ تاكه‌كان دابین بكات، چونكه شار ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیاری و شارستانی و مرۆییه و ئازادی هه‌بێت یان نا، ده‌بێ له‌و شاره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و شه‌قام یاریگه و داوده‌زگای كارگێڕیی و خزمه‌تگوزاری هه‌بێت.
بۆیه كه‌سی سیاسی نابێت شار نادیده بگرێت و پێشكه‌وتنه‌كانی شارێك، به تێڕوانینی سیاسی و ئایدۆلۆجییانه ببینێت و ڕه‌ت بكاته‌وه، له په‌راوێزی هه‌بوونی دیدگه‌ی جیاوازی سیاسی و ئایدۆلۆجییانه كه شار داده‌بڕێت له بوونی شارییانه‌ی خۆی، به مانا ژیارییه‌كه‌ی. یه‌كێك له سیما ژیارییه‌كانی شار، ئه‌و هارمۆنییهتهیه كه ڕێگه ده‌دات هه‌موو كه‌سێك ژیانی ئازادانه‌ی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر ئه‌ویتر بژیت. ده‌بێ هه‌موومان ئه‌و ڕاستییه له به‌رچاو بگرین و بزانین كه هه‌رێمی كوردستان، تازه له‌وه ده‌رچووه به‌ر به كرانه‌وه و پێشكه‌وتن و ئازادییه كه‌سی و گشتییه‌كانی بگیرێت. ئێسته هه‌ولێر له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له ئاستی شاره پێشكه‌وتووه‌كانی دنیایه، ئه‌م گۆڕانكارییه هه‌ر ته‌نیا شه‌قام و باڵه‌خانه و سیمای ژیاری و سه‌رخانی شار ناگرێته‌وه، به‌ڵكو له ئاستی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی و كرانه‌وه‌ی هزریشدا ده‌گرێته‌وه. به جۆرێك كه جیاوازی ڕه‌گه‌زی، ئازادییه‌كانی ژن، ئازادییه كه‌سی و گشتییه‌كان، گه‌شه‌ی زۆریان به خۆوه دیوه.
بێگومان ئه‌و پێشكه‌وتنانه، ده‌ره‌نجامی گه‌شه‌ی ژیاری و شارستانی كۆمه‌ڵگه‌ن و به‌شێكن له پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه شار به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن ده‌بێت و ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ش جۆره هارمۆنییه‌تێك دروست ده‌كات، كه جێگه‌ی هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگ و ئایدیا و ئاینه جیاوازه‌كان بگرێته‌وه، ئه‌مه سروشت و خه‌سڵه‌تی شارستانی و ژیاریی شاره و كه‌س ناتوانێت پێشی لێ بگرێت. هه‌ولێری ئه‌مڕۆ، هه‌مان هه‌ولێری 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نییه، شاره‌كانی تریش به‌هه‌مانشێوه و وێنه‌ن. شار به‌و خه‌سڵه‌ته شارییانه جیا ده‌كرێته‌وه كه هه‌یه‌تی كه تێیدا سیمای شارییانه وه‌رده‌گرێت.
بێگومان شه‌قام و باڵه‌خانه و پێشكه‌وتنه هونه‌ری و بیناسازییهكانیش، ئاماژه‌یه‌كی گرنگ و دیاری هه‌بوونی ئه‌و ڕه‌هه‌نده شارییهن، بۆیه ده‌بێت بزانین شار واتا پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی و پارك و شه‌قام و ئازادیش، چونكه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه مانا و ده‌لاله‌تی شار ده‌گه‌یه‌نن و یه‌كیان ئه‌ویتریان ته‌واو ده‌كات.