یەكەم_ناوی فه‌رمی: کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە، که هەرێمی ئۆتۆنۆمییه سه‌ربه کۆماری فیدراڵی سۆماڵە، لە وڵاتی سۆماڵی گەورە لە ناوچەی قۆچی ئەفریقی.
دووەم_ پایەته‌خت: هه‌رگیسا.
سێیەم_ ژماره‌ی دانیشتوان: 6.500.000 که‌س.
چوارەم_ رووبه‌ر: 176.120 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه.
پێنجەم_ دابه‌شی کارگێری: لە شەش پارێزگا (هەرێم) پێكهاتووە، دابەش كراوە بە سەر (18) شارۆچكە/قەزادا.
شەشەم_ شاره گرنگه‌کانی: بورکۆ، بۆرما، کیریجاپۆ، لاس ئانۆد، به‌ربه‌ره، جینیلی، باڵی، جۆبادڵه، زیلگ، ئاودوینه، بۆهۆدله، کیناپۆ، به‌دان.
نه‌ته‌وه: سۆماڵی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کییه و نه‌ته‌وه‌کانی عه‌ره‌ب و ئه‌وانیتر که‌مینه‌ن.
حەوتەم_ ناوی سەرۆكەكانی کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە:
یەك_ عەبدوڵڕەحمان ئەحمەد عەلی توور (1991_1993ز) (1) ساڵ و (11) مانگ و (12) ڕۆژ.
دوو_ محمەد حاجی ئیبراهیم ئیگال (1993_2002ز) (8) ساڵ و (11) مانگ و (18) ڕۆژ.
سێ_ داهیر ڕایال کاهین (2002_2010ز) (8) ساڵ و (2) مانگ و (21) ڕۆژ.
چوار_ ئەحمەد محمەد مەحموود (2010_2017ز) (7) ساڵ و (4) مانگ و (21) ڕۆژ.
پێنج_ موسە بیهی عەبدی (2017_2024ز) (6) ساڵ.
شەش_ عەبدولڕەحمان محمەد عەبدوڵاهی (2024 تا ئێستە لە دەسەڵاتدایە) واتا ئێستە سەرۆكی کۆماری زه‌وییه‌کانی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە.
هەشتەم_ ڕژێمی دەسەڵات: لە کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە، سیستمی دەسەڵاتداریی بریتییە لە سیستمی سەرۆكایەتی، واتا سەرۆكی وڵات و سەرۆك وەزیران یەك كەسە، لەگەڵ هەبوونی ئەنجوومەنی نیشتمانی كە لە دوو ئەنجوومەن پێكهاتووە، یەكەمیان ئەنجوومەنی نوێنەران (پەرڵەمان) و دووەمیان ئەنجوومەنی پیران، هەردوو ئەنجوومەنەكە لە (82) ئەندام پێكهاتووە.
نۆیەم_ سنووری جیۆگرافی کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە: ئه‌م هه‌رێمه واتا کۆماری زه‌وی سۆماڵ ده‌که‌وێته باکوری کۆماری فیدراڵی سۆماڵی ئێستە لە وڵاتی سۆماڵی گەورە، له باکوره‌وه به كۆماری جیبۆتی ئێستە و که‌نداوی عه‌ده‌ن، له ڕۆژئاوا و باشوورەوە بە کۆماری دیموکراتی فیدراڵی ئەسیوپیای ئێستە، و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌رێمی پونتلاندی سۆماڵی (کۆماری زه‌وی پونت) ده‌وره دراوه.
مێژووی کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە و کێشه له‌گه‌ڵ کۆماری فیدراڵی سۆماڵ
ئه‌م هه‌رێمه‌ی کۆماری فیدراڵی سۆماڵ واتا کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە كە لە وڵاتی سۆماڵی گەورە هەڵكەوتووە و یەكێكە لە هەرێمە كێشەدارەكانی قۆچی ئەفریقی، هەر لە كۆنەوە هەرێمێكی پڕ دانیشتوان بووە، واتا مرۆڤی تێدا ژیاوە، نەتەوەی سۆماڵییەكان نەتەوەیەكی سەرەكی و بنەڕەتی هەرێمەكەیە، واتا کۆماری زه‌وییه‌کانی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستەن، نەتەوەی سۆماڵی یەكێكە لی نەتەوە دێرینەكانی كیشوەری ئەفریقیا و قۆچی ئەفریقی، هەرێمەكە لە سەرەتادا بەشێك بووە لە سوڵتانیەتی ئەجورانییەكان، دواتر بووە بەشێك لە هەریەكە لە سوڵتانیەتی عەدالییەكان و دواتر سوڵتانیەتی وارسەنگالییەكان و پاشان بەشێك لە هەریەكە لە سوڵتانیەتی گوڵدیییەكان بووە، دواتر تەواوی هەرێمەكە، واتا کۆماری زه‌وییه‌کانی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە، لە نێوان ساڵانی (1749_1884ز)دا بووە بەشێك بووە لە قەڵەمڕەوی شانشینی ئیسحاقییەكان، تا ئەوكاتەی له ساڵی (1884ز)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریی دووەمی به‌ریتانیای مەزنەوە (شانشینی یەكگرتوو) داگیر کرا.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بووه به کۆڵۆنیالیزمێکی ئیمپراتۆریای دووەمی به‌ریتانیای مەزن (شانشینی یەكگرتوو)، واتا که‌وته ژێر پارێزبه‌ندی ئیمپراتۆریای دووەمی به‌ریتانیای مەزن (شانشینی یەكگرتوو)ەوه تا ڕێکه‌وتی (26 حوەزیران/یۆنیۆی 1960) چونکه له‌و ڕێکه‌وته‌دا ئه‌م هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆیی به ده‌ست هێنا، هه‌رێمه‌که‌ی تری سۆماڵ له ساڵی (1889ز)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای شانشینی ئیتاڵیاوه داگیر کراوه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بووه به کۆڵۆنیالیزمێکی شانشینی ئیتاڵیا، واته که‌وته ژێر پارێزبه‌ندی شانشینی ئیتاڵیاوه تا ساڵی (1936ز)، دواتر هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئه‌و به‌شه‌ی سۆماڵ خرایه سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیای ئیتاڵی، تا ساڵی (1941ز)، دواتر له‌و ساڵه‌دا له لایه‌ن ئیمپراتۆریای دووەمی به‌ریتانیای مەزن (شانشینی یەكگرتوو)ەوە داگیر کرایەوە، واته هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی كۆماری فیدڕاڵی سۆماڵی ئێستە که‌وته ده‌ست ئیمپراتۆریای دووەمی به‌ریتانیای مەزن (شانشینی یەكگرتوو)ەوه تا ساڵی (1949ز)، دواتر خرایه ژیر پاراستنی نێوه‌ده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
له ساڵی (1950ز)دا دووباره که‌وته‌وه ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆریای ئیتاڵیا تا ساڵی (1960ز)، له ڕۆژی یەكی تەمووز/یۆلیۆی 1960 سه‌ربه‌خۆیی خۆی به ده‌ست هێنا و کۆتایی به داگیرکاری ئیمپراتۆریای ئیتاڵیا هات. له‌م به‌شه‌ی سۆماڵ كە دواتر هه‌ر له هه‌مان ساڵدا هه‌ردوو هه‌رێمه‌که‌ی كۆماری فیدڕاڵی سۆماڵی ئێستە، له د‌وای ئه‌نجامدانی ڕاپرسی/ڕیفراندۆم، له چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات‌دا یه‌کیان گرت و له مانگی نیسان/ئەپریلی 1981دا بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی زه‌وییه‌کانی سۆماڵی (هەرێمی سۆماڵیلاند) دامه‌زرا له شاری له‌نده‌نی پایەته‌ختی ئیمپراتۆریای دووەمی به‌ریتانیای مەزن (شانشینی یەكگرتوو).
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ڕێکخراوێ‌کی سیاسی و سه‌ربازی بوو، دواتر له شەشی نیسانی 1981دا جەنگی سەربەخۆیی کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستەی دەستی پێ كرد و ده‌ستی به چالاکی سه‌ربازی له شاره‌کانی کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە له دژی هێزه‌کانی کۆماری فیدڕاڵی سۆماڵ كرد، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1991دا توانرا سه‌رجه‌م خاکی هه‌رێمه‌که رزگار بکرێت و کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی کۆماری فیدڕاڵی سۆماڵی ئێستە له‌و هه‌رێمه، واتا کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە، هەروەها دواتر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی کۆماری فیدڕاڵی سۆماڵی ئێستە شکستی هێناوه و لەو كاتەوە تا ئێستە کۆماری فیدڕاڵی سۆماڵی ئێستە که‌وته ناو جه‌نگێکی ناوخۆیی که تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.
له د‌وای رزگاربوونی کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە، ئەوەبوو له شاری بورکۆی ناوەندی پارێزگای بوركۆی سەربە كۆماری چادی ئێستە، کۆنگره‌ی "بورکۆ" بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین به ئاماده‌بوونی سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی زه‌وییه‌کانی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە و سه‌رۆك هۆزه‌کان و پیاوانی سیاسی تر و ڕۆنشبیران، به‌سترا. له ئه‌نجامی کۆبووه‌نه‌کانی کۆنگرەی بوركۆ، ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم واتا کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە، په‌سند کرا و نەوەبوو له ڕێکه‌وتی 18ی ئایار/مایۆی 1991دا کۆماری زه‌وییه‌کانی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند) ڕاگه‌یەنرا، لە پاش ئەوەی بۆ ماوەی (10) ساڵ و (1) مانگ و (12) ڕۆژ جەنگی سەربەخۆیی کۆماری زه‌وی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە، به‌ڵام تاوەكو ئێسته لەلایه‌ن کۆماری فیدڕاڵی سۆماڵی ئێستە و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه دان به سه‌ربه‌خۆیی کۆماری زه‌وییه‌کانی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستە نه‌نراوه، بەڵام لەلایەن هەریەكە لە ئیمپراتۆریای دووەمی به‌ریتانیای مەزن (شانشینی یەكگرتوو) و سی و چوار وڵاتی تری جیهانەوە دان بە سەربەخۆیی کۆماری زه‌وییه‌کانی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستەدا نراوە.
لە پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراودا، دوێنێ 26ی كانوونی یەكەم/دیسەمبەری 2025، كۆماری ئیسرائیل بە شێووەیەكی فەرمی ددانی بە سەربەخۆیی کۆماری زه‌وییه‌کانی سۆماڵ (هەرێمی سۆماڵیلاند)ی ئێستەدا نا، وەكو یەکەم دەوڵەتی جیهان كە ددانی بەو سەربەخۆییەدا نا وەک دەوڵەت هەرچەندە پێشتر 35 وڵات ددانیان بە هەرێمەکەدا نابوو و بۆیەش پیرۆزە و پێشهاتێكی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی ماف بۆ گەلە ستەملێكراوەكان.
سەرچاوەکان
1_هانی خیر و ئه‌بو غچیب: اگلس تاریخ العالم (القدیم و المحاصر)-بیروت2004ز.
2_عه‌لی که‌ندی: فه‌رهه‌نگی ڕووداوه‌کانی کوردستان ووڵاتانی جیهان-هه‌ولێر2005ز.
3_شەفیقە ئەلعریش: ئینسایكلۆپیدیای جگرافیای وڵاتانی جیهان-وە: ڕزگار فایق سەعید-كەلار2007ز.
4_یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی/بەرگی یەكەم-سلێمانی2009ز.
5_یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی/بەرگی دووەم-سلێمانی2009ز.
6_یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی/بەرگی سێیەم-سلێمانی2009ز.
7_ئەلێكس تامسۆن: سیاسەت لە ئەفریفیا-وە: هیوا مەجید خەلیل-دهۆك2010ز.
8_هاوڕێ ره‌ئووف حه‌سه‌ن: ئه‌تڵه‌سی جیهان-سلێمانی2010ز.
9_رواج حاجی: وڵات ناس-هه‌ولێر2011ز.
10_د . رەحیم مشیری: جوگرافیای كیشوەرەكان/ئەفریقیا و ئوسترالیا-وە: نەزمی قادر تەوێڵەیی-سلێمانی2013ز.
11_ویل دورانت: مێژووی شارستانییه‌ت-به‌رگی یه‌که‌م-وه: عه‌بدوڵڵا ڕه‌سوڵی-سلێمانی2014ز.
12_ویل دورانت: مێژووی شارستانییه‌ت-به‌رگی دووه‌م-وه: عه‌بدوڵڵاڕه‌سوڵی-سلێمانی2014ز.
13_جۆن ئادیسۆن: مێژووی دێرینی ئەفریقیا-وە: ئاگری ئەفشین-سلێمانی2019ز.
14_جان كلۆد و باربۆ غیوم: مێژووی تەواوی جیهان/لە پێش سەردەمی مێژووەوە تا ئێستا-وە: هۆگر ڕەحمان قادر-هەولێر2021ز.
15_جیرمی بلاك: كورتە مێژووی جیهان-وە: محەمەد سلێمان عەباس و هۆگر ڕەحمان قادر-هەولێر2021ز.
16_جۆن پاركەر و ڕیچارد ڕاسیۆن: مێژووی ئەفریقیا/پێشەكێكی زۆر كورت-وە: عەبدولكەریم عوزێری-تاران2022ز.
17_د . فاخر عالی: مێژووی نوێ و هاوچەرخی كیشوەری ئەفریقیا -تاران2023ز.
18_ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.