له جیهانی ئه‌مڕۆمدا که ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕۆڵی ژن له بزووتنه‌وه و چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کاندا زیاتر زه‌ق ده‌بێته‌وه، له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و پێشنهکهوتوویشدا، ئه‌م هێز و هه‌ستانه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ وشیاری و خوێنده‌واریدا، ده‌یه‌وێت ئیراده‌گه‌رانه ڕۆڵ و پێگه‌یه‌کی مه‌زن و مێژوویی له ئاڕاسته‌کردنی کۆمه‌ڵگە و حوکمڕانی و به گشتی پانتایی ژیاندا به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام هێشتا ڕێگه‌یه‌کی دوورودرێژی ماوه بیبڕێت و ده‌بێت له چه‌ندان له‌مپه‌ر و که‌ندڕ و کۆسپ بپه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ڕه‌وتی وشیاریی ژنان و بزووتنه‌وه فێمینیستییه‌کان له دنیادا و به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌ورووپادا قۆناغی دیکه و جیاوازی بڕیوه و ده‌بڕێت. ئه‌وه‌یش به‌هۆی ماهییه‌ت و چییه‌تی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی ئه‌و وڵاتانه‌وه که بێگومان هه‌ڵخێزراوی کۆی وشیاریی مێژوویی و ئاماده‌بوونی جیاوازی ئه‌وانه له پانتایی مێژووی خۆیان و ئێمهیشدایه، بەڵام بێگومان ده‌رکه‌وتنی ڕه‌وت و بزاوە فێمینیستییه‌کان چ له ئاستی بیردۆز و تیۆر و چ له ئاستی کردار و پراکتیکدا، به‌پێی پارادایمی زاڵ و یاساکان و به‌ها و نه‌ریته‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگەیه و چییه‌تی و ماهییه‌تی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانییان، دیاری ده‌کرێت، شتێک که حاشاهه‌ڵنه‌گره ئه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی له ڕۆژهه‌ڵات به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی، دوو تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵگرتووه که پێش به ده‌رکه‌وتنی خۆری وشیاری و ڕزگاری ده‌گرن.
یه‌که‌م، ئیستیبداد یان خۆڕایی یان هەمان دیکتاتۆریی ڕۆژهه‌ڵاتییانه که بچووکترین پاشه‌کشه و نه‌رمینواندن له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر ناکات. به‌داخه‌وه ئه‌مه له هه‌موو جه‌مسه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگە و پێکهاته جیاجیاکانی هه‌م کاریگه‌ریی وه‌رگرتووه و هه‌میش کاریگه‌ری له‌سه‌ر داناون و مێژوو و دیرۆکی زۆری له‌سه‌ر تۆمار کراوه.
تایبه‌تمه‌ندیی دووه‌م، پێنه‌دانی ڕۆڵی ڕاسته‌قینه و بکه‌رانه به ژن، یان ڕاستتر وایه بڵێین سه‌رکوتکردنی ژن و ژێرده‌ستخستنی و هێشتنه‌وه‌ی وه‌ک به‌رکار، چونکە ژن له تێڕوانینی میتافیزیکی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌دا پانتاییه‌کی بڤهئامێز و تابۆ بووه و زۆرتر و زیاتر یان له گۆشه‌ی ماڵ و ناو نوێن و مه‌تبه‌خدا بوون، یاخۆ له حه‌ره‌می پاشاکان، و ده‌ستی چاوی که‌م که‌س جگه له پاشا پێیان ڕاگه‌یشتووه.
پاش کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگەکان و وشیاربوونه‌وه‌ی ورده‌ورده‌ی ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ئه‌م شه‌پۆله ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ژنانی کوردستان و ئێرانیشی گرته‌وه و ده‌توانم بڵێم نێزیک سێ ده‌یه خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌رزۆک و لاوازی ژن له‌ژێر سێبه‌ری عه‌بای ده‌سه‌ڵاتدا، زه‌وینه‌ی بۆ ده‌رکه‌وتنی ڕادیکاڵی ژنان بۆ به‌دواداچوونی ماف و داواکارییه‌کانیان دروست کرد. ئێسته ژن نه‌ک ته‌نیا له ئاستی تیۆر و خوێندنه‌وه بۆ دۆخ و پێگه و چه‌مکه‌کانی پیاوسالاری و سته‌م و ناهاوسانی و جێنده‌ری و... به‌شێک پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵکوو له ئاستی کرده‌ییشدا ئیراده و قیژه و زایه‌ڵه‌ی بوێرانه‌ی شه‌قامه‌کان ده‌ته‌نێت.
نموونه‌ی ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەم چەند ساڵەی دواییدا، شایه‌ت و گه‌واهیده‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن که ئیراده‌ی ژنان به‌سته‌ڵه‌کی کوشنده‌ی ساڵانێکی شكاند که زۆر که‌س ناهومێدبووبوو له شکانی توانه‌وه‌ی ورده‌ورده‌ی ئه‌م سه‌هۆڵه جه‌هه‌نمییه. ئێسته ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران، هه‌م زانکۆکانیان ته‌نیوه و هه‌م شه‌قام، پرچ و که‌زیه‌ی ئه‌وان بووه به هێما و نیشانه دژی سته‌م و سه‌رکوتکاری نه‌ک ته‌نیا سته‌م دژی ژن، به‌ڵکوو دژی پیاو و ته‌نانه‌ت دژی هه‌موو ئه‌و جیۆگرافیایه‌ی به ناوی ئایدۆلۆجیای سیاسیی پیرۆزیشه‌وه چۆڕاوگه‌ی خوێنیان لێ به‌ستووه.
به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو بابه‌ت و دیمه‌نه‌که نییه، له‌م ڕەوت و ڕووداوه هه‌ستیار و مێژووساز و گرینگانه‌دا، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌م وه‌ک کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان (نموونەی شۆڕشی ژینا ئه‌مینی /22 ساڵ/ بە پێشڕەوی خه‌ڵکی سه‌قز)، هه‌میش وه‌ک ئاخێزگه و سه‌رچاوه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئه‌م ڕووداوه گه‌وره‌یه بوو، پاشان شاره‌كانی تری ئێران یه‌ک له دوای یه‌ک هاتنه پشتییه‌وه.
بێگومان ئێمه زۆر باسی گرینگمان هه‌یه پێوه‌ست به‌م مژارە بیخه‌ینه ڕوو، به‌ڵام ئهمەم بۆیه به گرینگ زانی، چونکه به‌شێک له کایه‌ی سیاسی و کولتووری و ڕۆشنبیریی ئێرانی، گه‌رچی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیی ئێسته‌ی کۆمار‌دا نین، به‌ڵام مه‌رجیش نییه ئه‌و خواست و داواکارییه‌ی له‌لایه‌ن کورده‌وه (فێمینیزم یان نه‌ته‌وه‌خواز...) ده‌خرێته ڕوو، به هه‌ند و ئه‌رێنی وه‌ریگرن، بۆیه پێوه‌ست به‌م ڕووداو و مژاره، فێمینیزمی کوردی ده‌شێت ڕۆڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه و کاریگه‌ریی هه‌بێت و له هه‌مبه‌ر خواستی سه‌رده‌سته‌بوونی فێمینیزمی ناوه‌ند و ئه‌و نادروستییه ئایدۆلۆجی و مێژوویییانه‌ی بینی گرتووه، بوه‌ستێته‌وه و پرسگره‌کان به ئاڕاسته‌ی واقیعی کوردی و کۆمه‌ڵگەی کوردستاندا تیۆریزه بکات.
نابێ ئه‌وه له بیر بکه‌ین که هێشتا گه‌رماوگه‌رمی خوێنڕژانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات بوو، ناوی "ژینا" له زۆربه‌ی که‌ناڵ و ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ڕه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی فارس‌دا کرا به "مه‌هسا"، ئه‌گه‌رچی مه‌هسا ناوێکی دیکه‌ی ژینا بوو، به‌ڵام ناوی "ژینا" به ته‌واوی که‌وته په‌راوێزه‌وه، ئه‌مه له ڕووی نیشانه‌ناسییه‌وه یه‌کده‌نگیی فارس (حکوومه‌ت و دژبه‌رانی حکوومه‌ت)، دژی هه‌ر ئه‌گه‌رێکی داواکاری و داخوازییه‌کانی ژنانی کورد و کۆمه‌ڵگەی کوردستانه.
پرۆژەی دەستێوەردان لە ڕەوتی گەشە و باڵاکردنی شوناسی ژنی کورد و ژنێتیی لە کوردستاندا، هەنووکەیش بەردەوامە و سەرتاپای ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیشی تەنیوە، بۆیە ژنانی فێمینیست و وشیاری کورد، ئەرکێکی قورستریان لەسەرشانە، ئەویش هەم وشیارییە لەسەر ژنێتی و هەموو ئەو بەها و مافانەی پێوەستە بە بوونیان وەکوو ژن، هەمیش دەروەستی و ئاگایی زیاترە بەرانبەر مافی نەتەوایی و مێژوویەک لە پاکتاو و کوردقڕان، بەهۆی کوردبوونەوە.
ڕەنگە بکرێت لەم ڕوانگەیەوە دەستەواژەی فێمینیزمی کوردی وەک لێکدانێک کە هەم هەڵگری ماف و دەلالەتەکانی ژنێتی و ژن بێت، هەمیش لەخۆگری ماف و شوناسی نەتەوایەتییان وەک کورد بێت، بخوێنینەوە.