بانگەشەی نەمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان خەیاڵ و ڕسواییدا.‏

PM:03:08:26/06/2026 ‌
وروژاندنی قسەی نابەرپرسیارانەی نەمانی هەرێمی کوردستان، جگە لە نەمان و ڕسوابوونی جووڵانەوەکەی هیچی دیکەی لێ سەوز نابێت،
‏‎ڕوونە شاسوار هێشتا ترس و دڵەڕاوکێی زیندانی لەسەر ماوە و وەک مۆتەکە بەدوایەوەن، بۆیە باکی نییە بەوەی لێدوانەکانی پێشووی خۆیشی بەدرۆ بخاتەوە، بۆیە ئـەوەی دەیانەوێت بگوترێت، لەڕێگەی ئـەو بازرگانە سیاسییەوە دەوروژێنرێت و باس دەکرێت، بەڵام لە ڕاستی و لەژێر پەردەدا هەوڵی کەس و خەڵکی دیکەن.

‏‎پارتی باش دڵنیایە ئـەوان ئـەگەر 50 کورسیشیان هەبێت، ناوێرن دانیشتنی پەرلەمان ڕێک بخەن، چونکە 15 کورسییەکانی نەوەی نوێ بوونەتە ڕابردووی کۆی ئـەو دەنگانەی لە هەڵبژاردن هێناویەتی، ئـەگینا لە ڕووی پڕاکتیکەوە و لە واقیعدا ئـەو ژمارەیە باتڵە و نەماوە. دەرکەوتنی ڕاستییەکانی ئـەو قسەیەم کات و دانیشتنی پەرلەمان دەیسەلمێنێت.

‏‎نەوەی نوێ بەرچاویان ڕوونە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو چی چاوەڕوانیان دەکات، لە ئـێستەوە ئـەو جووڵانەوەیە ئـیفلیج و شەلە، یەک کەس قسە دەکات، لە ماڵەکەی خۆی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی دەبەستێت، بڕیار دەدات، کوبوونەوە دەکات و ئەوە دەرکەوت ڕێککەوتنی ناچاریشی پێ دەکرێت، ئـەویش بازرگانێکی هەڵتۆقیوە کە لەگەڵ مەترسی خستنەسەر بەرژەوەندییە ئـابوورییەکانی، شتێک نامێنێ بەناوی حزب و جووڵانەوە و بڕیاری دەستەجەمعی وەک ئـەوەی لە زیندان لەگەڵی کرا، موژدانەی نەمانی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی ناچاری نێو زیندانیش بە نموونە.

‏‎بزووتنەوەی گۆڕان لانی کەم گردێکیان ماوە بۆ یادگاری زەمانی زوو، یەکێک پێم بڵێت نەوەی نوێ چ شتێک لە دوای خۆی جێدەهێڵی وەک یادگاری؟.