(به‌بۆنه‌ی هاوسه‌رگیریی چواره‌می ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری)
له ڕۆژانی پێشوودا گرته‌یه‌كی كورتی ڤیدیۆیی مامۆستا عه‌لی باپیر؛ ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بڵاو كرایه‌وه كه بۆ جاری چواره‌م هاوسه‌رگیری كردووه له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ كه 35 ساڵ له خۆی منداڵتره. ئه‌گه‌رچی تا ئێسته زۆربه‌ی كاردانه‌وه‌كان دژی ئه‌م كاره بوون و وه‌ك ته‌نز و ده‌ربڕینێكی ئایرۆنیش ده‌ڵێن، "ژماره‌ی ژنه‌كانی عه‌لی باپیر له ژماره‌ی كورسییه‌كانی حزبه‌كه‌ی زیاتره". به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌م دیارده‌یه و دیارده‌گه‌لی هاوشێوه‌ی تری وه‌ك منداڵ-هاوسه‌ری كه له وڵاتێكی وه‌ك ئێران‌دا زۆر باو و گشتگیره، له هه‌رێمی كوردستانیشدا هاوكات له‌گه‌ڵ فره‌ژنی، منداڵكارابوونی ژنه‌كانیش له ئارادایه بۆ پێكهاتی نه‌ریتی و كۆنباوی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌و تێگه‌یشتن و تێڕوانینه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌م پێكهاته هه‌ڵخێزراوه و به‌شێوه‌یه‌كی دیالیكتیكی و دانوستانكارانه ئه‌م دۆخی ئۆبژه‌بوونه‌ی ژن به‌رهه‌م ده‌هێنن.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته ئامارێك له عێراق بڵاو كرایه‌وه كه تێیدا هاتووه له ماوه‌ی سێ مانگدا، هه‌زار و 896 پیاو له عێراقدا ژنی دووه‌میان هێناوه. ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقیش ده‌ڵێت: یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئاره‌زووی پیاوانه بۆ ژنهێنان به‌تایبه‌ت له دوای باشبوونی دۆخی ئابوورییان. ئاخێزگه‌ی ئه‌م كار و كرده‌وانه یه‌ك ڕه‌هه‌ندی نییه، به‌ڵام به گشتی له ناو پێكهاتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریدا ڕوو ده‌دات كه نه‌ریت و كۆنباوه و ژن وه‌ك ئامراز و ئۆبژه پێناسه ده‌كات، ڕۆحی ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌ش له پیرۆزاندنی ئه‌و به‌هایانه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ژن خۆی هیچ ڕۆڵێكی له به‌رهه‌مهێنانیدا نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نیا له سۆنگه و ڕێی ئه‌وه‌وه خه‌رمانه و ناوه‌ندێكی قودسی و پیرۆز پێناسه كراوه، له وه‌ها هاوكێشه‌یه‌كدا ژن ده‌بێت به جۆرێك له جۆره‌كان باج و تێچووه‌كه‌ی بدات.
ڕاستییه‌كی تاڵ كه له كۆمه‌ڵگه نه‌ریتی و كۆنباوه‌كاندا هه‌یه، جۆره نه‌خوێنده‌وارییه‌كی ئاڵۆز هه‌یه جیاوازه له شاره‌زایی له نووسین و خوێندنه‌وه و خیتابدان و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین، ئه‌م نه‌خوێنده‌وارییه به‌ر له هه‌ر شتێك پێوه‌ندی به تێفكرین و تێنه‌فكرین یان بیركردنه‌وه و بیرنه‌كردنه‌وه‌وه هه‌یه، له سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه‌ی نیو و ناته‌واو و خوار و خێچی كۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، خوێنده‌واری زیاتر و به مانا گشتییه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌گرته‌وه كه بتوانێ نووسینی سه‌ر كاغه‌زێكی ئیداری یان تابلۆیه‌كی ناو شار بخوێنێته‌وه، به مانا تایبه‌تییه‌كه‌شی به‌و مه‌لا و شێخ و میرزایانه‌ش ده‌گوترا كه كاروباری ئاینی و میریی له ڕێی نووسین و خوێندنه‌وه‌وه ڕاده‌په‌ڕێنن، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی ئاستێك له خوێنده‌وارییه، به‌ڵام خوێنده‌وارییه‌كی كاربه‌ڕێكه‌ر و نابه‌رهه‌مهێنه‌ره، خوێنده‌واری كاتێك مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت كه بكه‌وێته ناو ململانێی بزۆز و به‌رهه‌مهێنی گومان و پرسیار و تێفكرینه‌وه، كه‌سی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گوزاره و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و به‌هۆی كتێبه ئاینی یان غه‌یری ئاینییه‌كانه‌وه به‌كردار ده‌كرێت، بكه‌وێته كێشمه‌كێشێكی فیكری و ده‌روونییه‌وه تا له پێگه‌ی كه‌سێكی به‌ركار و ئۆبژه ده‌ربچێت و ببێت به سووژه و بكه‌رێكی خاوه‌ن پرسیار، بتوانێت پرسیاری "بۆچی" له هه‌مبه‌ر ئه‌و بڕیار و كرده و هه‌ڵسوكه‌وتانه دا‌نێت كه پێوه‌ستن به چاره‌نووسی ئه‌وه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی بنیاتنه‌رانه و به‌رهه‌مهێنه‌رانه، بنه‌ما و ڕێڕه‌وی هۆشیاری و تێفكرین و تێگه‌یشتنه له‌و یاسا و بڕیار و حوكمانه كه به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌وانه‌ش ژناندا پراكتیزه ده‌كرێت، له قۆناغی ئێسته‌ی كۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌كان و له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، دیارده‌ی فره‌ژنی پاڵپشتییه‌كی ئاینی و شه‌رعی هه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌ر له هه‌ر شتێك خوێندنه‌وه‌یه‌كی نابه‌رهه‌مهێن دێنێته كایه‌وه، جومگه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه ئاینییه پیرۆزه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی پیاوسالارانه و كۆنباودا ده‌ڕۆن كه خواست و دنیای سه‌ربه‌خۆ و جیاواز و سایكۆلۆجیی ژن نه‌دیو ده‌گرن، به كۆمه‌ڵێك پاساوی شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌ریتییانه و مێژوویی ده‌به‌ستنه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه خودی ئه‌م پرۆسه‌ی داگیركردنه‌ی ژن و به ئامرازكردنی بۆ پیاو، به‌شێكی له ناو هاوكێشه‌یه‌كی ئابوورییه‌وه هه‌ڵده‌خێزێت.
واته ئه‌گه‌ر ژن له ناو هاوكێشه‌یه‌كی ئابووریدا بێت كه بتوانێ سه‌ربه‌خۆیی خۆی له به‌ڕێوه‌بردنی ژیاندا وه‌ربگرێت و بژارده و ڕێبازی ژیانی خۆی دیاری بكات، نابێت به ئۆبژه و ئامرازی دنیای پیاوسالارانه، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌نیا گره‌نتیكه‌ری ئه‌وه نییه كه نه‌كه‌وێته ئه‌و داوه‌ی به‌ئامرازبوونه‌وه، به‌ڵكو له پاڵ ئه‌وه‌شدا هۆشیاری و تێگه‌یشتن و خوێنده‌واری به‌رهه‌مهێنه‌رانه پێویسته، یه‌كێك له‌و ڕووبه‌ر و ده‌ق و پانتاییانه‌ی كه ده‌بێ سه‌رنجی بدرێتێ، ده‌قه پیرۆزه‌كانه كه ده‌شێت له‌م ڕێڕه‌وه‌وه بچینه ناویان، كه هه‌ڵگری ڕاڤه و ته‌فسیری جیاوازن، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌مێكی زۆر دوور له ئێسته و جیاوازتر له‌م دنیایه‌ی ئێسته ئه‌م ده‌قانه به‌رهه‌م هاتوون.
مه‌كینه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شه‌رح و ته‌فسیری ده‌قه ئاینییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و له ڕێی گوتاری توندئاژۆ و نه‌ریتی ئاینییه‌وه، وه‌ك زۆر له جومگه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و پێكهاتی كولتووریی ئێمه به ڕه‌ق و ته‌قی ئیش ده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه و بۆ سه‌رده‌می ئێسته ناشێت و گونجاو نییه، ئێمه لێره‌دا باسی خوێندنه‌وه و ته‌فسیر و ڕاڤه و شه‌رحێك ده‌كه‌ین كه هه‌ندێك تریبۆن و لایه‌ن له ناو گوتاری ئاینیدا به‌رهه‌می دێنن، جگه له‌و شه‌رح و ته‌فسیره‌ی خۆیان، باقی خوێندنه‌وه و هه‌ڵگۆسته‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، تا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و گوتاری نه‌ریتیی ئاینی كوردی نه‌گات به‌م قه‌ناعه‌ته كه دنیا ته‌نیا له یه‌ك گۆشه‌وه نابینرێت، گوڵ ته‌نیا یه‌ك ڕه‌نگ و بۆنی نییه و دڕكیش به هه‌مانشێوه، ئه‌وا ئێمه له ناو هه‌ندێ بڕیار و هه‌ڵسوكه‌وت و كرده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ژین كه به‌ر له‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامان بن، زیاتر تراجیك و كاره‌ساتبارن له‌وه‌ی كه هه‌ڵگری لایه‌نی كۆمیك و پێكه‌نیناویشن.
به‌پێی ئاماره به‌رده‌سته‌كان، ژماره و ڕێژه‌ی پیاوان له وڵاتێكی وه‌ك عێراقدا زیاتره له ژنان، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كان له ناو نه‌ریتی پیاوسالاری و خێڵه‌كیدا هه‌ریه‌كه و چه‌ند ژن بهێنن (دیاره زیاتر پیاوانی ئاینی و خێڵ و ده‌ستڕۆیشتوو ده‌گرێته‌وه) ئه‌وا به‌شێكی زۆر له گه‌نجان له ڕووی ئامار و ژماره‌وه، ژنیان بۆ نامێنێته‌وه و نۆرم و فۆرمی سروشتیی كۆمه‌ڵگه ده‌شێوێنرێت، هه‌ر ئه‌مه ده‌توانێت ئاراسته‌یه‌ك به‌ره‌و خیانه‌تی خێزانی و به‌دڕه‌وشتی بكاته‌وه و له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسییه‌وه، ئه‌مانه شتانێكی سه‌یروسه‌مه‌ره نین و وه‌ك دیارده‌ی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه چاویان لێ ده‌كرێت، كه ده‌شێت هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانیان دیاری بكرێت و پێشیان پێ بگیرێت.
دیارده‌ی فره‌ژنی پشتبه‌ستوو به خوێندنه‌وه‌یه‌كی تاكڕه‌هه‌ند و تاكجه‌مسه‌ره له ده‌قی ئاینی، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه پێوه‌ستن به‌م باسه‌وه و گوتاریی ئاینیی نه‌ریتی و پیاوسالار و كۆنباو بۆ ڕه‌واییدان به فره‌ژنی، به نیوه‌چڵ ته‌فسیر و ڕاڤه‌ی ده‌كات، ئایه‌ته‌كانی ٣ و ١٢٩ی سووڕه‌تی "ئه‌لنیسا" ن. یوونس ڕاوی وه‌ك توێژه‌ری فه‌لسه‌فه و بیری ئاینی، ئه‌مه به له‌تكردن و قرتاندنی ئایه‌ته‌كان ناو ده‌بات و ده‌ڵێت، فره‌ژنی له ئیسلامدا ڕێپێدراو نییه، ئه‌م بیرمه‌نده نوێیه‌ی ناو گوتاری مۆدێرنی ئاینی ده‌ڵێت:
قورئان ده‌فه‌رمووێت " و ان خفتم الا تقسگوا فی الیتامی فانكحوا ما گاب لكم من النسا‌و مپنی و پلاپ و رباع فان خفتم الا تعدلوا فواحده" سووڕه‌تی ئه‌لنیسا، ئایه‌تی 3. واته "ئه‌گه‌ر ترستان هه‌بوو دادپه‌روه‌ریی نه‌نوێنن له نێو هه‌تیواندا ئه‌وا ده‌توانن ژن بێنن؛ دووان و سیان و چوار، وه‌لێ ئه‌گه‌ر ترستان هه‌بوو كه دادپه‌ره‌وه‌ر نابن، ئه‌وا ته‌نیا یه‌ك ژن بهێنن". كه‌واته به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته بێت فره‌ژنیی به‌ستراوه‌ته‌وه به مه‌رج و چه‌مكێكی سه‌خت و ئاڵۆزه‌وه كه ئه‌ویش دادپه‌روه‌رییه. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا دادپه‌ره‌وه‌ریی له هه‌موو ڕوو و ڕه‌هه‌ند و ئاسته‌كانیدا به ڕاستی جێبه‌جێ ده‌كرێت؟ ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌كانی ٧ و ٨ی سووڕه‌تی "زلزال" واته " فمن یعمل مپقال ژره خیرا یره و مپقال ژره شرا یره" شمان له‌به‌رچاو بێت. ئه‌و پیاوه‌ی كه به ئاوه‌ها نیاز و پاساوێكه‌وه ژن بێنیت، ئایا له تۆزێك لادان و به‌جێهێنانی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه كه به مسقاڵ حسێبی بۆ ده‌كرێت و پێوانه ده‌كرێت ناترسێت؟!
بۆیه وه‌ك ڕاوی له شیكارییه‌كه‌یدا ده‌یڵێت، قورئان له هه‌مان سووڕه‌تی ئه‌لنیسا و له ئایه‌تی 129دا ده‌فه‌رموێت "ولن تستگیعوا ان تعدلوا بین النسا‌و و لو عرصتم" واته "قه‌ت ناتوانن دادپه‌ره‌وه‌ر بن له نێو ژناندا ئه‌گه‌ر خۆ مكوڕیش بن". كه‌وایه قورئان ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆ فره‌ژنی دایناوه پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی كه پیاو قه‌ت ناتوانێ دادپه‌روه‌ر بێت. سا گرفتی گه‌وره‌ی موفه‌سیر و موحه‌دیس و كاهینه‌كان ئه‌وه‌یه، ته‌نیا ئایه‌تی یه‌كه‌م ده‌هێننه‌وه، ئه‌ی ئایه‌تی دووه‌م چی لێ بكه‌ین؟ بۆیه له‌به‌ر شه‌هوه‌تی خۆیان و گوتاری پیاوسالارانه ته‌نیا ئایه‌ت له‌ت ده‌كه‌ن، سزای خودا بۆ ئه‌م كاره‌یان ده‌بێت چی بێت؟
ئه‌م ته‌فسیر و ڕاڤه پیاوسالار و پیرۆزته‌وه‌ر و نه‌ریتییه له ده‌قه‌كان جیاواز له به‌رهه‌مهێنانی دیارده‌ی فره‌ژنی، به‌رهه‌مهێنه‌ری دیارده‌ی كوشتنه‌كانه له‌سه‌ر شه‌ره‌ف كه به‌داخه‌وه له كوردستاندا ئامارێكی سامناكی لێ تۆمار كراوه. تا ئه‌م خوێندنه‌وه نه‌ریتی و ته‌فسیره كۆنباوه له ده‌ق و نه‌سه ئاینییه‌كان له ئارادا بن، ڕووداوی هاوشێوه و دیارده‌گه‌لی فره‌ژنی و كوشتنه‌كان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌مه‌ش ته‌نیا لایه‌نێكی هاوكێشه‌كه‌یه كه شوناس و كه‌سایه‌تیی ژن ده‌كات به ئامراز و ده‌یپلیشێنێته‌وه، لایه‌نی دژ و له هه‌مان كاتدا نه‌رێنی و ئه‌ودیوی ئه‌م دیارده كۆنباو و پیاوسالارانه‌یه، به‌كاڵاكردن و با با‌زاڕیكردنی جه‌سته‌ی ژنه كه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی سه‌رمایه‌داریدا هاتووه و دێت، ژن وه‌ك ئامرازی سێكسی و ئامێری گه‌رمكردن و تینخستنه ناو بازاڕ به‌كار ده‌هێنێت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوكێشه‌كانی سه‌رمایه و بازاڕیش له ده‌ستی پیاواندان، ژنان به ئاسانی ده‌كرێنه قوربانی و به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی جیهانی و گشتگیره، به‌ڵام له كوردستاندا گۆڕمه‌نی و لایه‌نی دژوازی خۆی هه‌یه له عه‌ینی ئه‌وه‌ی كه كوردستان به‌گشتی وڵاتێكی مسوڵمانه و ڕوانینی بۆ جه‌سته‌ی ژن به باوه‌ڕه شه‌رعی و سوننه‌تییه‌كان گه‌مارۆ دراوه.
به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی زۆر له به‌ئامرازكردن و به بازاڕكردنی جه‌سته‌ی ژن و به‌رهه‌مهێنانی خه‌یاڵه سێكسییه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ته‌ندروستیی گشتیی كۆمه‌ڵگه‌مان زیاتر پێشان ده‌ده‌ن و زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت به پلان و ئه‌ندازیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكیی كولتووری و دروستكردنی هه‌لی كار به‌شێوه‌ی ته‌ندروست بۆ ژنان، ڕێزگرتن له فه‌زای تاكه‌كه‌سی ژنان تێپه‌ڕێنرێت، ئه‌گه‌رنا كه‌سایه‌تی و بوون و سووژه‌ی ژن له ناو كایه و شه‌هوه‌تی پیاوسالارانه‌ی ئاینی و سه‌رمایه‌دارانه، به پشتبه‌ستن به ته‌فسیری كۆنباو و نه‌ریتی ده‌قه‌كان و بازرگانییه‌كی داماڵراو و مافیاییانه وردوخاش ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌چێت گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی مرۆڤه، واته كه‌سایه‌تیی ژن و خۆشه‌ویستی و ڕێز و كه‌رامه‌تی یار و دایك و كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده و نه‌وه‌كانی داهاتووه.