یه‌کێک له‌و شتانه‌ی جیا له جیناتی مرۆڤ و خانه بۆماوه‌ییه‌کان له‌سه‌ر منداڵ زۆر کاریگه‌ر ده‌بێت، په‌روه‌رده‌یه. پێوه‌ندی په‌روه‌رده و جیناتی مرۆڤ ئێستە شتێکی سه‌لمێنراوی زانستییه و هه‌رچه‌نده منداڵ له که‌شێکی په‌روه‌رده‌کارانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا باڵا بکات، به هه‌مان ئاست و بگره زیاتریش کارامه‌یی نۆرۆنه‌کان و ده‌ماره‌کانی مێشکی زیاتر و ئاڵۆزتر ده‌بێت.
"ئاڵۆز" له‌م واتایه‌دا چه‌مکێکی بواری ده‌مارناسیی مێشکه و ده‌لاله‌ت له پوتانسێڵ و توانسته هێزه‌کییه‌کانی مێشکه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک له ژیاندا وا له به‌رده‌مێتی. له‌م ڕووه‌وه که‌رتی په‌روه‌رده ده‌بێت بایه‌خێکی زۆری پێ بدرێت، ئه‌مه‌یش ته‌نیا ئه‌رکی داوده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ڕێکخراوه حکوومی و ناحکوومییه‌کان نییه، به‌ڵکوو له پله‌ی یه‌که‌مدا خێزان ئه‌م ئه‌رکه به‌ڕێوه ده‌بات، دایک وه‌ک یه‌که‌م ئامێز و شوێنگه‌ی منداڵ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌یه که لێیەوه له دنیا ده‌ڕوانن، ئه‌زموون کۆ ده‌که‌نه‌وه و یاده‌وه‌رییان شکڵ ده‌گرێت و پێنج هه‌سته‌که‌یان ده‌که‌ونه کار و متمانه و دڵنیایی لێوه وه‌رده‌گرن.
دایک دابینکه‌ری وزه و توانستی جه‌سته‌یی و ڕۆحیی منداڵه بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو دنیایه‌کی گه‌وره‌تر و ئاڵۆزتره‌وه، ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی دایک و منداڵ ته‌ندروست و سروشتیی نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و منداڵه هیچ کات نابێت به مرۆڤێکی ته‌ندروست له داهاتوودا و ئه‌گه‌ریش ببێت به مرۆڤێکی ته‌ندروست، یانی خۆی وه‌ک که‌سێکی ته‌ندروست له ناو کۆمه‌ڵگەدا ده‌ربخات، ئه‌وا بێگومان وه‌ک کۆمه‌ڵناسه‌کان ده‌ڵێن له یه‌کێک له‌و ده‌مامکه سروشتیانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگە که‌ڵکی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی زام و برین و ناخۆشییه‌کانی نه‌ناسرێنه‌وه. ڕه‌نگه ئاوا منداڵێکی برینلێکه‌وتوو هیچکات نه‌بێت به مرۆڤێکی زیانده‌ر بۆ کۆمه‌ڵگە، به‌ڵام بێگومان ئه‌و برینانه ده‌توانن ببن به گرێیه‌کی قووڵ و هه‌میشه‌یی و توانایی و هه‌سته مرۆییه‌کانی لاواز بکه‌ن و په‌کی بخه‌ن.
ڕه‌نگه یه‌کێک له‌و ڕێکارانه‌ی منداڵ له هه‌مبه‌ر مه‌ترسییه مومکینه‌کان بپارێزێت، جیاواز له پێوه‌ندیی سۆزادارانه و میهره‌بی خێزان و به‌تایبه‌تی دایک، دروستکردنی بیره‌وه‌ریی باشه.
بیره‌وه‌ریی باش خۆی کرۆکی په‌روه‌رده‌یه‌کی پته‌و و به‌هێزه و له کاته ته‌نگانه‌کاندا وا منداڵ به ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی دۆخێکی نه‌خوازراو ده‌بێته‌وه، زۆر یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت. ئینجا ده‌بێ بپرسین بیره‌وه‌ریی باش چییه و له چ ڕێگه یان ڕێگه‌گه‌لێکه‌وه دروست ده‌کرێت؟
یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی ده‌روونناسه‌کان داکۆکی لێ ده‌که‌ن، کاریگه‌ریی ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌تی چیرۆک و شیعره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه له په‌روه‌رده‌ی منداڵدا و هیچ شتێکیش به ڕاده‌ی ئه‌و بابه‌ته ناتوانێت بیره‌وه‌ریی له منداڵدا دروست بکات.
بیره‌وه‌ریی و ده‌رکه‌وتنی له دنیای منداڵدا دوو قۆناغی هه‌یه:
یه‌که‌م ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی منداڵ له ده‌سپێکی له‌دایکبوونییه‌وه به شێوه‌یه‌کی ناهوشیار له ده‌وروبه‌ر و دایک و جینه‌کانییه‌وه وه‌ریده‌گرێت، ئه‌مانه کۆڵه‌که‌ی سیستمی بیره‌وه‌ریی منداڵن و ڕاستییە
كەی ماده‌ی خاون بۆ به‌رهه‌مهێنانی بیره‌وه‌ریی زیاتر له داهاتوودا و ئه‌و شته‌ی که له قۆناغی دووهه‌مدا دێته ئاراوه. واته خه‌یاڵکردن.
له قۆناغی دووه‌مدا منداڵ ئاوه‌ز و فامی کردووه‌ته‌وه، هێزی خه‌یاڵی به باشی ئیش ده‌کات، ده‌توانێت وێنای باڵنده‌یه‌کی چوار چاو و کۆترێکی زه‌رد و دارێکی کاره‌بایی بکات، گه‌شه‌سه‌ندن و پاراوبوونی زه‌ینییه‌ت و ده‌روونی منداڵ له‌م قۆناغه‌دا گرێ دراوه به‌و شێوه په‌ره‌ه‌وه‌رده‌ییه‌ی بنه‌ماڵه‌وه، كام شێوه‌یه؟
به پله‌ی یه‌که‌م هه‌بوونی کولتووری گێڕانه‌وه و حه‌کایه‌تبێژی و نوکته و قسه‌ی خۆش و به‌سه‌رهاته. واته هه‌ر شتێک که ده‌شێت ناوی گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنرێت. وه‌ک ده‌زانین هه‌موو کتێبه‌کان له کتێبه پیرۆزه‌کانه‌وه بگره تا کتێبه زانستییه بێ ڕۆح و لۆجیکمه‌نده‌کانیش، لایه‌نێک له گێرانه‌وه‌یان تێدایه و هه‌ر ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی جێگیربوون و په‌سه‌ندبوونی له لایه‌ن کۆمه‌ڵگەوه. بۆیه قۆناغی پته‌وکاری په‌روه‌رده که یارمه‌تیده‌ری قۆناغی یه‌که‌م و ده‌کرێت بڵێین ته‌واوکه‌رێتی، خوێندنه‌وه‌ی کتێب یان هه‌ر ئامرازێکی ترە که خه‌یاڵی منداڵ دنه بدات و لایه‌نی گیڕانه‌وه‌ی تێدا بێت. جا ئه‌گه‌ر ئێمه به‌پێی دۆخ و ئاستی کولتووری کۆمه‌ڵگەکه‌مان بجووڵێینه‌وه، کتێبخوێندنه‌وه بۆ منداڵ کاریگه‌رییه‌کی زۆر چاره‌نووسسازی ده‌بێت له گه‌شه‌سه‌ندنی خه‌یاڵی و به‌هێزکردنی توانستی بیره‌وەری و کرده‌کی له منداڵدا.
ڕاستییەكەی کتێبخوێندنه‌وه به‌هێزکه‌ری سیستمی یاده‌وه‌ریی منداڵ و له هه‌مانکاتدا پاراوکردنی زمان یان زمانپژانێتی. زمان و خه‌یاڵکردن پێوه‌ندییه‌کی بزۆز و داهێنه‌رانه‌یان پێکه‌وه هه‌یه و دانوستانێکی باش و به‌رده‌وام له نێوان ئه‌م دوو بابه‌ته ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی توانستی داهێنه‌ریی له منداڵدا. ئەو توانستەیش ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین گه‌وره‌ترین ئامراز و چه‌کی منداڵە بۆ ژیانکردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کێشه و ته‌نگانه و گرێ ده‌روونییه‌کان، ئه‌وا ده‌بێت بڵێین گرینگترینیانه.
که باسی زمان دێته ناوەوه ده‌بێ زمان ته‌نیا وه‌ک ئامرازێک که کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی خه‌یاڵی و ناسروشتی و له هه‌مانكاتدا جوان و داهێنه‌رانه دروست ده‌کات، نه‌بینین، به‌ڵکوو زمان بێشکه‌ی په‌ره‌ورده‌کردنی منداڵ و لانکی گۆشکردنێتی و له ڕێگه‌ی دایکه‌وه فێری منداڵ ده‌کرێت.
لێره‌دا دایک جیا له کائینێکی مه‌عنه‌وی و به‌دیهێنه‌ری منداڵ وه‌ک جه‌سته، ڕه‌مزێکیشه بۆ کۆی ئه‌و پێکهاته کولتووری و سامانه مێژوویی و زاره‌کی و ئه‌فسانه‌ییه که دایک وه‌ک گوێزە‌ره‌وه‌ی زمان و زمان وه‌کوو ئامرازی پێوه‌ندی دایک به منداڵەوە، هه‌ڵگرێتی.
به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ندییه سروشتییه سۆزاداریییه قووڵه‌ی نێوان منداڵ و دایک، زمان به هه‌موو توخمه مێژوویی و پێکهاته‌کانییه‌وه پێناسه ده‌کرێت. ڕه‌نگه دایکێکی کورد بێت و له قه‌واره‌ی چیرۆکی منداڵاندا حه‌کایه‌ت یان چیرۆکێکی ئه‌فسانه‌یی وڵاتانی ئه‌سکاندەناڤی یان به‌ریتانیا یاخۆ هه‌ر وڵاتێکی تر بۆ منداڵه‌که‌ی بگێڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حاشا له سوودمه‌ندیی ئه‌م ئیشه ناکرێت، به‌ڵام هه‌مان ڕێژه له کاریگه‌ریی و په‌روه‌رده‌کردن و باڵاکردنی نابێت که گێرانه‌وه‌ی چیرۆکێکی کوردی یان حه‌کایه‌تێکی میلی یاخۆ گێرانه‌وه‌یه‌کی فۆلکلۆریی ده‌یبێت.
ماهییه‌تی ئه‌فسانه و حه‌کایه‌ته فۆلکلۆرییه‌کان له زۆربه‌ی وڵاتان و کو‌لتوورانی دنیادا ماهییه‌تێکی گشتگیر و فره‌به‌رده‌نگی هه‌یه و منداڵ و گه‌وره ده‌توانن به‌شێوه‌ی تایبه‌تی خۆیان پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بگرن، ئه‌مه لایه‌نێکی بابه‌ته‌کەیه و ئێمه ده‌توانین به چیرۆکه کۆنه‌کانمان بڕێک مێشک و زه‌ینی منداڵه‌کانمان ئاودێریی بکه‌ین و بۆ داهاتوو له ناو کۆمه‌ڵگه و جیهانێکی ئاڵۆز، ئاماده‌یان بکه‌ین.
به‌ڵام راستییه‌کی سامناک و تاڵیش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بواری ئه‌ده‌بی منداڵان له کوردستان زۆر لاواز و کرچوکاڵه، ڕه‌نگه کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م لێره و له‌وێ له‌م ساڵانه‌دا بڵاو بووبێتنه‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا په‌روه‌رده‌ی ئێمه ئه‌م بۆشاییه‌ی هه‌یه و به ئاسانی پڕ نابێته‌وه، بەڵكوو ده‌بێ دایکانی ئێمه له‌م تێڕوانین و ڕۆشنبیرییه‌وه (که باوکانیش بێگومان ده‌بێ پشتگیر و یاریده‌دەر بن) بڵاو بکه‌نه‌وه و نووسه‌ران و چالاکانی بواری ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌یش ئه‌م بابه‌ته به هه‌ند وه‌ربگرن تا بتوانین منداڵه‌کانمان له‌ناو مێژوویه‌کی ته‌ندروست و خه‌یاڵێکی بێگه‌رد و بزۆز و کولتوورێکی نه‌ته‌وه‌ییدا ڕابهێنین و په‌روه‌رده بکه‌ین.