(به بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی كوردییه‌وه)
پێشه‌كی
ڕۆژی زمانی كوردی ڕۆژێكی پیرۆزه و به‌خته‌وه‌رانه له ڕۆژمێری كوردی، پشتبه‌ستوو به چه‌ندان ڕووداوی فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیرییه‌وه، ئه‌م ڕۆژه یادی كراوه‌ته‌وه و وه‌ك ئاڵای ئه‌ندێشه و هزر له ته‌پۆڵكه‌ی نیشتمانی زه‌ین و خه‌یاڵدانماندا ده‌شه‌كێته‌وه.
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رانبه‌ر به 15ی ئایار و 25ی گوڵان دیاری كراوه. له‌م ڕۆژه‌دا و له ساڵی 1932 یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری "هاوار" له ژێر ده‌ستی "جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان" له شاری دیمه‌شقی سووریا هاتووه‌ته وه‌شاندن. هه‌روه‌ها له ساڵی 1954 یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری "هه‌تاو" له شاری هه‌ولێر له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ركرا و بڵاو كرایه‌وه. هه‌ر له‌م ڕۆژه و له ساڵی 1963یشدا گۆڤاری "ڕۆژا نوێ" له شاری ئیستانبوڵ یه‌كه‌مین ژماره‌ی خۆی ده‌ركرد.
بێگومان ئه‌م ڕووداوه فه‌رهه‌نگییانه و ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه و یادكردنه‌وه‌یان، به مانای ئه‌وه نایه‌ت ئێمه مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر زمانی كوردیمان ره‌واندووه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌و مانایه دێت كه كاری زۆرمان ماوه و زمانی كوردی بگه‌یه‌نین به كه‌ناری ئارامی و دواتر سه‌ری بخه‌ین بۆ سه‌ر ترۆپكی هزر و ئه‌ندێشه‌ی پڕ ڕه‌شه‌بای سه‌رده‌م و داهاتوو. زمانی كوردی، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و هاوكات پێشینه‌داره و كهونینهیه، زاراوه و بنزاری زۆره و هێشتاش به ئاستی پێویست كه‌ڵكمان لێیان وه‌رنه‌گرتووه، ڕێیه‌كی پڕ دڕكوداڵمان له به‌رده‌مه كه پاكماڵی بكه‌ین و هه‌موو زاراوه‌كان وه‌ك جۆگه‌له ئاراسته‌ی ناو ده‌ریای زمانی پیرۆزی كوردی بكه‌ین. بۆیه لێره‌دا ئاوڕێك له زاراوه‌ی هه‌ورامی وه‌ك یه‌كێك له زاراوه ڕه‌سه‌ن و گرنگه كوردییه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه.
زاراوه‌ی هه‌ورامی یان هه‌ورامانی:
هه‌ورامانی یان هه‌ورامی به كوردی: هه‌ورامی یه‌كێك له زاراوه‌كانی زمانی كوردییه. له بڕێك شوێن له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له زمانی باودا به هه‌ورامان ناسراوه، قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م زمانه بوون و جیاكردنه‌وه‌ی مێینه و نێرینه‌یه له ناوه‌كاندا. محه‌مه‌دی موعین دانه‌ری یه‌كێك له وشه‌دانه گرنگه فارسییه‌كان به ناوی (وشه‌دانی موعین له شه‌ش به‌رگدا)، له پێشه‌كی ئه‌م وشه‌دانه‌دا له‌باره‌ی زمانی فارسییه‌وه ده‌نووسێ: بۆ ناسینی زیاتری زمانی په‌هله‌وی كۆن، كوردیی هه‌ورامی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه. په‌هله‌وی به كێشێكی تایبه‌ت وه‌ك گۆرانی ده‌خوێنرایه‌وه، بڕێك جار پێیان ده‌گوت په‌هله‌وی و بڕێك جاریش اورامه، اورامن و اورامنان.
ڕه‌نگه بۆ تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته كه اورمنان هه‌ر ئه‌و وشه فارسییه‌ی (هه‌ورامه‌نان)ی هه‌ورامییه و له‌گه‌ڵ وشه‌ی هه‌ورامان یه‌كێكه، پێویستی به هه‌وڵێكی ئه‌وتۆ نه‌بێت. هه‌ورامه‌نان – هورامانان = هور+امان (هاتن) + ێن = كاتی هه‌ڵاتن یان ده‌ركه‌وتنی خۆر. هه‌ر به‌و جۆره‌ی ده‌ڵێن: به‌یانیان یان ئێواران.
زاراوه‌ی كوردی هه‌ورامی به درێژایی سه‌ده‌كان زمانی ئه‌ده‌بی زاڵ له كوردستانی (له‌خۆگری پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان، ئیلام و به‌شێك له باشووری كوردستان) بووه، زۆربه‌ی شاعیرانی كورد شیعری خۆیان به‌م زمانه گوتووه. له نێوانیاندا ده‌توانین ئاماژه به شاعیرانی گه‌وره‌ی وه‌ك مه‌وله‌وی كورد (تاوگۆزی)، سه‌یدی هه‌ورامی، میرزا عه‌بدولقادری پاوه‌یی بكه‌ین. ناوی زۆربه‌ی ئه‌م شاعیرانه له كتێبی "حه‌دیقه‌ی سوڵتانی"دا هاتووه.
زۆربه‌ی كتێبه‌كانی ئاینی ئه‌هلی حه‌ق یان یارسان، به هه‌ورامی (گۆرانی) نووسراونه‌ته‌وه كه له كۆنترین كتێبه نووسراوه‌كان به زمانی كوردی بووه، هه‌روه‌ها له‌و ده‌گمه‌ن كتێبه نووسراوانه به زمانه ناعهرهبییهكان له سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای پاش هاتنی ئیسلام، هه‌ژمار ده‌كرێت. سدیقی سه‌فی زاده (بۆركهیی) له پێشه‌كی كتێبی "كولتووری ماد"- به‌رگی یه‌كه‌م، مێژوویه‌كی كورتی له‌باره‌ی ئه‌ده‌بیاتی هه‌ورامی خستووه‌ته ڕوو.
زاراوه‌ی هه‌ورامی له زمانی كوردیدا به "ماچۆ" و له توركیدا به "زازا" و له فارسی‌دا به" گۆرانی" ناو ده‌برێت. ئه‌م زمانه زمانی شیعری باره‌گای ئه‌میر ئه‌رده‌ڵان و بابانی سلێمانی بووه و به سواخدراوتر و بێگه‌ردتر له زاراوه‌كانی تری كوردی‌یان ده‌زانی. هه‌نووكه قزڵباش (كڵاوسوور)ه‌كانی توركیا و كاكه‌ییه‌كانی عێراق و خه‌ڵكی هه‌ورامانی ئێران و دانیشتووانی ناوچه‌كانی ناوه‌ندی زاگرۆس تا باشووری شاڕێی خانه‌قین – كرماشان، به‌م زمانه قسه ده‌كه‌ن.
زاراوه‌ی هه‌ورامی له زمانی كوردیدا پێشینه‌یه‌كی دوور و درێژی هه‌یه. به‌شی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م زاراوه‌یه شیعره كه له نه‌ریته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه كاریگه‌ریی وه‌رگرتووه. ئامراز و ڕێی گواستنه‌وه‌ی شیعری سه‌ر زاری خه‌ڵك، نه‌ریتی زاره‌كییه، به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتێكی نووسراویش هه‌یه كه پێشینه‌یه‌كی زۆری هه‌یه. بۆ نموونه له سه‌ده‌ی 12ی زاینی له سلێمانیدا، پێستێك دۆزرایه‌وه كه چه‌ند كۆپله شیعرێكی له‌باره‌ی هێرشی عه‌ره‌به‌كان بۆ ئێران، له‌سه‌ر نووسرابوو.
بۆ زانیاریی زیاتر ده‌توانن چاو له كتێبی "كورد و وڵاته‌كه‌ی" له نووسینی درێك كینان و وه‌رگێڕانی ئیبراهیم یونسی بكه‌ن. ده‌بێ بزانین له كتێبی زه‌رده‌شتی پێغه‌مبه‌ر كه له خۆگری 4 گاتا (یه‌سنا، یه‌شتا، وهندیدا و ورده ئاوێستا)یه، سێ به‌ش و گاتای به هه‌ورامییه.
دێرینه‌ناسی زاراوه‌ی هه‌ورامی
دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی هه‌ورامان له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستی زاینی، ده‌كرێ وه‌ك ڕووداوێكی سه‌رنجڕاكێش له‌باره‌ی مێژوو و زمانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له قه‌ڵه‌م بدرێت. به‌ده‌ستهێنانی سێ قه‌باڵه‌ی كۆنینه له ناوچه‌ی هه‌ورامان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی 1913، له‌لایه‌ن ئیلیس مینس، له گۆڤاری موتاڵاكانی چاخی هیلینی بڵاو بووه‌وه، قۆناغێكی نوێی بۆ خوێندن و توێژینه‌وه له دێرینه‌ناسی هه‌ورامان و نه‌ته‌وه‌ی كورد خسته‌ڕوو.
ده‌توانین تایبه‌تمه‌ندییه زمانییه‌كان، پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری خه‌ڵك پێكه‌وه و ئاینی دانیشتووانی ناوچه‌كه له ڕێی خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه سێیانه دۆزراوه‌كان له ناوچه‌ی هه‌ورامانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لێكبده‌ینه‌وه.
لێكۆڵێنه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌واره كۆنه‌كانی هه‌ورامان ده‌ریده‌خات، خه‌ڵكی هه‌ورامان پێش هاتنی ئیسلام له‌سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی بوون و هۆگر و پێڕه‌وكاری ئاوێستا و مه‌عریفه‌ی پیرشالیار (مه‌عریفه‌تی پیری شه‌هریار) بوون. پیرشالیار له ڕێبه‌رانی گه‌وره‌ی ئاینی زه‌رده‌شت بووه و كتێبه‌كه‌ی وه‌ك ئاوێستا به هه‌ورامی كۆن نووسراوه‌ته‌وه.
مه‌عریفه‌ی پیری شالیار دوو به‌شی هه‌یه، به‌شی یه‌كه‌می سرووت و پاڕانه‌وه‌كانی زه‌رده‌شت و به‌شی دووه‌م كه له ڕۆژگاری پیرشالیاری دووه‌مدا نووسراوه، له‌باره‌ی ڕێ و شێوازی ئاینی ئیسلام و چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌كردنی پێڕهوكارانیهتی.
له‌م كتێبه‌دا سرووتگهل و هۆنینه‌وه‌ی ئامۆژگارانه هه‌ن و ده‌توانین له نێوانیاندا وێنه‌سازیی و نهخشانهوهی ئه‌ده‌بێكی نوێ ببینین. له ناو ئه‌م سرووتانهدا داره‌كانیش وه‌ك مرۆڤ زیندوون و گه‌ڵاكان و ڕیشاڵه‌كان دڵ و گیانی ئه‌وانن، ڕۆژگارێك پڕ گه‌ڵا و زیندوون و دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڵاكانیان ده‌وه‌رێت و ده‌مرن. هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌م سرووتانهدا له‌باره‌ی زاوزێ و بووژانه‌وه‌ی هه‌ر بوونه‌وه‌رێك له هاوڕه‌گه‌زی خۆی باس كراوه.
دیمه‌نی جوان و دڵڕفێنی هه‌ورامان له‌گه‌ڵ شاخه سه‌خت و دارستانه جوان و ترۆپكه پڕ به‌فر و دۆڵه سه‌رسه‌وزه‌كان، چاوی هه‌ر بینه‌رێك تێر ده‌كات و ناوی "هه‌ورامان" مرۆڤ ده‌خاته ناو گومان و بیركردنه‌وه‌وه، ئایا ئه‌م وشه‌یه له دوو به‌شی (هور- امان) دروست بووه و له زمانی سۆرانی‌دا به مانای (هه‌ڵاتنی خۆر) و ده‌ركه‌وتن و دیاركه‌وتنی ڕۆژه؟ یا به مانای ئاسمانی هه‌ور و بارین و په‌نابه‌ری و په‌ناگه و قه‌ڵای جێگیر و پته‌وی عاسی و به‌رز و بڵنده؟ .
زمانی هه‌ورامی (گۆرانی)، زاراوه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه كه ئاخێوه‌رانی كورد ساڵانی زۆر قسه‌یان پێ كردووه.
به‌پێی پۆلێنبه‌ندی زمانی، هه‌ورامی له زاراوه سه‌ره‌كییه‌كانی گۆران و به تێكهڵنهبووترین و بێخه‌وشترین و كۆنترین زاراوه‌كانی كوردی ده‌ناسرێ كه سه‌ره‌ڕای ئاخێوهرانێكی كه‌م، به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌پێزی پێ نووسراوه و هۆنراوه‌ته‌وه.
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته له نڤیسارێكی خاتوو زه‌هرا عه‌زیمی كه به فارسی نووسراوه، كه‌ڵك وه‌رگیراوه.