ڕه‌نگه ئه‌سته‌م نه‌بێت وێنای ئه‌وه بکه‌ین که دۆخی مرۆڤ له‌ناو زیندانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرێکی پیاودا له چاوه‌ی دیکتاتۆرێکی ژن، جیاواز بێت. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه نرخ و جیاوازی دابنێم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیکتاتۆری ژن باشتره له دیکتاتۆری پیاو، نه‌خێر دیکتاتۆریی به هه‌ر باورێکدا چاوی لێ بکه‌ی، سیستمێکه تێیدا مرۆڤه‌کان له که‌رامه‌ت و مرۆڤبوون ده‌که‌ون. ئازادی و بوێری و ژیانی مرۆڤ به ته‌واوه‌تی داگیر ده‌کرێت. دیاره له هه‌ر سیستمێکی دیکتاتۆری‌دا مرۆڤه‌کان به پیاو و ژنه‌وه له‌ژێر مه‌ترسیدان و که‌مترین هیوا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤبوونیان له‌ژێر پۆستاڵی دیکتاتۆردا پارێزراو بێت.
هه‌ندێک له ده‌روونناسان ده‌ڵێن، دیکتاتۆره‌کان مرۆڤی ترسنۆکن. خۆی له بنه‌مادا که‌س یان که‌سایه‌تییه‌ک که ته‌نیا باوه‌ڕی به خۆی و به‌ها و ئاره‌زووه‌کانی بێت، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ناتوانێت فره‌ڕه‌نگی و فره‌ئاره‌زوویی و فره‌به‌هایی له جیهاندا قبووڵ بکات، پرۆسه‌ی ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌روونیی ئه‌م بابه‌ته له میکانیزمی ترسەوە پێڕه‌وی ده‌کات. واته ده‌رکه‌وتنی هه‌ر ڕه‌نگ و گۆشه‌نیگایه‌ک بۆ دیکتاتۆر و بیرکردنه‌وه له ئه‌گه‌ری دروستبوون و قبووڵکردنی، تۆقین و ترۆمایه‌ک دروست ده‌کات که دواتر خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ توندوتیژییه‌کی بێ‌سنوور و دڕندانه که ئێمه له پاشماوه‌کانی هه‌موو دیکتاتۆرانی جیهان ده‌یبینین و بینیومانه. که‌واته ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه له‌ناو دیکتاتۆره‌کاندا /به‌و وێناکردنه‌ی سه‌ره‌وه چ ژن بێت چ پیاو/، ئه‌و ترۆمایه‌یه که دڕنده‌یی دروست ده‌کات.
باسه‌که‌ی من ئه‌وه‌یه که به‌هۆی پیاوسالاریی زۆربه‌ی زۆری ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانییه‌کان له مێژوودا /ئه‌گه‌ر به ڕه‌هایی نه‌ڵێین هه‌موویان/، زیندانییه‌کی پیاو زیاتر وێنای ئه‌شکه‌نجه‌ی کردووه و باشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌شکه‌نجه ڕادێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دواوێستگه‌ی مه‌رگ له خراپترین حاڵه‌تی ئه‌شکه‌نجه و ئازاریشدا بێت، به‌ڵام دۆخه‌که بۆ ژنان جیاوازه. ژنان کاتێک ده‌که‌ونه زیندانی دیکتاتۆری پیاوه‌وه، ته‌نیا به‌ندکراو نین، به‌ڵکوو گۆشتی ئاوداری شه‌هوه‌ت و نیازه تاریکه‌کانی دیکتاتۆر و کوڕه زۆڵ و فه‌رمانبه‌ره دڕنده‌کانێتی.
هه‌میشه کاتێک بیر له زیندانه تاریکه‌کانی دیکتاتۆرەكان و سه‌ردابه نهێنی و ترسناکه‌کانیان ده‌که‌ینه‌وه، بێ سێ و دوو ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی به خه‌یاڵماندا دێت. دیاره ئه‌م ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه هه‌م پیاو ده‌گرێته‌وه و هه‌میش ژن. له کولتووری شه‌ره‌فپه‌رست و تابۆگه‌رای ڕۆژهه‌ڵاتیدا، سایکۆلۆجیای دیکتاتۆر تاریکیی به هه‌ل ده‌زانێت، ده‌ست بۆ تاریکخانه و شوێنه بڤه‌کان ده‌بات. به دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌وان بڤه‌ترین و لۆمه‌کراوترین شوێن جه‌سته و توێ نهێنی و چێژبه‌خشه‌کانی ژنه. به دڵنیاییه‌وه ناتوانین نکۆڵی له‌وه بکه‌ین که دیکتاتۆر و زۆڵه‌کوڕه‌کانی هه‌ر ئه‌م به‌ڵایه‌ش به‌سه‌ر پیاواندا دێنن، به‌ڵام ژن له ڕه‌گه‌زێكی ترە بۆ دیکتاتۆرێکی پیاو که هه‌زاران ساڵه سواری ته‌ختی ده‌سه‌ڵات بووه و شاژن/ژنه‌دیکتاتۆر! له ته‌نیشتییه‌وه ته‌نیا کورسییه‌که‌ی ئه‌وی ڕازاندووه‌ته‌وه و خزمه‌تکاره عیشوه‌کار و جوان و نارینه‌که‌ی بووه، چ له ته‌نیشت و له لای کورسییه‌که، چ له ناو کۆشک و چ له ژووری نووستن! ژن ئه‌و هه‌رێم و پانتایه‌یه که بۆ پیاو ناگیرێت.
له ده‌روونناسیی لاکانیدا جووتبوونی ژن و پیاو هیچ کات ڕوو نادات، چونکه ئاره‌زووه‌که له پیاودا که سنوور و که‌وشه‌نێکی بۆ نییه و ته‌نیا وه‌همی جه‌سته پێی ده‌ڵێت تاقیت کردووه‌ته‌وه. کاتێک سایکۆلۆجیای پیاو له‌م سۆنگه‌یه‌وه تێکه‌ڵی ئاره‌زووه بێسنووره‌کانی دیکتاتۆرێکی ده‌سه‌ڵاتدار بێت، ئیتر ژن له زیندان و سه‌ردابه‌کانیدا ده‌بێت به چ بوونه‌وه‌رێکی داماو و هه‌شبه‌سه‌ر به ده‌ست خه‌ون و ئاره‌زووه‌کانی دیکتاتۆر و زۆڵه‌کوڕەكانیەوە؟
ئایا مرۆڤ چ پیاو و چ ژن، کاتێک جه‌سته‌ی ڕووبه‌ڕووی لێدان و تابۆشکاندنێکی وەها بێته‌وه، ده‌توانێت جارێکی دیکه ڕاسته‌ڕێی ژیانی ئاسایی /ته‌نانه‌ت کوله‌مه‌رگانه‌یش!/ بدۆزێته‌وه؟ ئاخۆ جه‌سته دوا هێڵی کیان و بوونی ئێمه و پارێزگاریی به‌رهه‌ست و موته‌عه‌ین له ڕۆح و زه‌ینماندا نییه؟ که له‌ش تێکشکێنرا ئایا ڕۆح ده‌توانێت هه‌ستێته‌وه و له سه‌ردابه‌کانی ناهوشیار و دۆزه‌خی نه‌ست و دنیای پڕنهێنیی ئازار و ئه‌شکه‌نجه و ده‌سدرێژیی بێته ده‌ره‌وه؟ یان هاته ده‌ره‌وه وه‌ک مرۆڤ دێته ده‌ره‌وه یاخۆ وه‌ک دڕنده‌یه‌کی داهێنراو و نوێ که نموونه‌ی نه له سروشتدا ده‌دۆزینه‌وه نه له کۆمه‌ڵگەی مرۆیی به فۆرمه ئاساییه‌که‌یدا.
ئەو بوونه‌وه‌رێکی داهێنراوی نوێیه که ده‌توانێت ده‌یان و سه‌تان کاره‌سات ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵگە بکاته‌وه. ده‌توانێت سنوور و که‌وشه‌نی ئه‌خلاق و نۆرمه‌کان تێپه‌ڕێنێت و به ته‌واوه‌تی شتێکی نوێی سامناک بئافرێنێت که وه‌ک کاره‌کته‌ری ناو فیلمی "بێده‌نگیی کارژۆڵه‌کان" له خواردنی مێشکی مرۆڤ به زیندوویی نه‌ک سڵ نه‌کاته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌وپه‌ڕی چێژ ببینێ!
ئه‌مه هاوکات که چیرۆکی دیکتاتۆر و دڕنده‌ییه‌کانێتی، حیکایه‌تی ژنان و غه‌دارییه‌تێکی مێژوویی له مێژینه‌یه که له هه‌ناوی پیاوسالاری و نێرسالارییه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و له هه‌موو جومگه‌یه‌کی ژیار و شارستانیه‌تی مرۆڤدا، به تایبه‌تی له زیندان و تاریکخانه‌کانیدا خۆی فورمووله کردووه و ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هێناوه له که‌رامه‌تخستنی مرۆڤ به گشتی و پێشێلکردنی ئه‌به‌دیی که‌رامه‌ت و شوناسی ژن و خۆنامۆکردن و خۆدۆڕاندنی خۆشیه‌تی، بەشار ئەسەدی كەوتوو، ئەم دیمەنانەی بۆ نوێ كردینەوە!