ئێمه هه‌ر کاتێک له‌سه‌ر دیکتاتۆرێکی کوردکوژ و خوێنمژی وه‌ک سه‌دام حسێن بنووسین، یادکرنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌مزی و ماناداره. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یە یادکردنه‌وه‌ی سه‌دام حسێنی فاشیست پێویستی به ساڵوه‌گه‌ڕی کرده‌وه کاره‌ساتخولقێنه‌کانی یان له‌سێداره‌دانی ناکات، به‌ڵکوو هه‌ر کاتێک سوێی برینێکی کورد به‌هۆی گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی تر، له هه‌ر کام له ڕۆژانی هه‌فته و له هه‌موو ساڵه‌کانی داهاتوودا کولایه‌وه، ئێمه ده‌بێت بێینه‌وه سه‌ر دنیای دڕ و مه‌رگدۆستی ئه‌م ئه‌هریمه‌نه مه‌رگدۆسته.
a
له‌م ساڵانه‌ی دوایی و پاش له داره‌دانی ئه‌م کوردکوژه خوێنمژه، وێنه‌یه‌کی لێ بڵاو بووه‌وه له چه‌ندان لایه‌نه‌وه شایسته‌ی سه‌رنج و لێ وربوونه‌وه‌یه. وێنه‌که ئه‌وه‌یه دیکتاتۆر قورئانێک له ئامێزدایە و له هه‌مبه‌ر دادوه‌ر یان به‌رپرسێکی دادگا به چاودێری چه‌ند پاسه‌وانێک وەستاوە. ئه‌گه‌رچی سه‌خته ئێمه به ئه‌گه‌ر و مه‌زه‌نده و به زایه‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ها بڵێین دیکتاتۆر هه‌ستی چۆن بووه له‌و ساته‌دا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له ئامێزگرتنی کتێبێکی پیرۆزی وه‌ک قورئان بۆ که‌سێکی خوێن‌ڕێژ که بڕیاری کوشتنی ده‌یان هه‌زار که‌سی ده‌رکردووه، به‌ر له‌وه‌ی نیشانه‌ی ئیمان بێت، ترس و تۆقینێکی ده‌روونییه له هه‌مبه‌ر دادگا گه‌وره‌که‌ی پاش مه‌رگ و دادوه‌ریی ڕۆژی په‌سڵان.
واته ئه‌گه‌رچی دیکتاتۆری خوێنمژ له ناو قه‌فه‌سی دادگادا ده‌ینه‌ڕاند که ئه‌و کرده‌وه‌کانی یاسایی و ڕه‌وا بوونه و هێشتایش سه‌رۆکی عێراقه و دژی داگیرکاری ئه‌مەریکا و پلانی سه‌هیۆنی جووڵاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناخی خۆیدا باوه‌ڕی به‌وه هێناوه ئه‌گه‌ر لێره‌ش به نه‌ڕه‌نه‌ڕ و له ئاستی زمان و ده‌ربڕیندا و بێ گوێدانه ئه‌نجام، بێگوناهی خۆی جاڕ بدات، به‌ڵام هه‌ر هێزێکی باڵا و کامڵ هه‌یه له‌ودنیا ڕۆح و گیان و جه‌سته‌ی به قه‌ناره ده‌کێشێت، له تاوانی ئه‌و هه‌موو کوردکوژی و شیعه‌کوژییه‌ی به زۆری منداڵ و ژن بوون.
ئه‌گه‌رجی به هه‌ر بارێک‌دا ته‌ماشای بکه‌ین قوربانیی زۆر و چه‌ندجار کوژراو هه‌ر کورده، کوردی سوننه، کوردی شیعه، کوردی فه‌یلی، کوردی شۆڕشگێڕ، کوردی جووتیار و گوندی و... واته هه‌ر شتێک کورد بووبێت ئه‌و له قڕانکردنی ده‌ستی نه‌پاراستووه. که‌واته ده‌شێت له ئامێزگرتنی قورئان وه‌ک ترسێکی قووڵی سەدام هه‌م له خۆی و هه‌م له خودای خۆی (دواتر دێمه سه‌ر ئه‌وه‌ی خودا له ڕوانگه‌ی سه‌دامه‌وه ده‌شێت چی بووبێت!)، بخوێنینه‌وه و هاوکات دانپێدانانێکی ڕه‌مزییه به‌وه‌ی چ جه‌للاد و گوناهبارێک بووه، چونکه ئێمه ده‌زانین ئه‌م ئه‌هریمه‌نه هیچ کات دانی به بڕیاره‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کان له هه‌مبه‌ر کرده‌وه تاونکارانه‌کانیدا نه‌نا.
له سه‌ره‌تادا وتم له ئامێزگرتنی قورئانی پیرۆز، به‌ر له‌وه‌ی ئیمان بێت ترس بووه، که‌واته به‌و مانایه نییه که ئه‌م که‌سایه‌تییه ناته‌ندروست و ده‌روونشێواوه بێ ئیمان بووه، به پێچه‌وانه مێژووی خوێنمژ و تاونباره‌کان پێمان ده‌ڵێت که زۆرینە‌ی زۆریان ئیماندار و باوه‌ڕمه‌ند بوون. هه‌ر کامه‌یان به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆیان و به‌پێی کتێبی پیرۆزی خۆیان. باوه‌ڕمه‌ندیی سه‌دام حسێن به قورئان هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک دژوازی و ده‌کرێت بڵێن کوفر و ئیلحادیش بووه، بابه‌تێک که به‌داخه‌وه نه مه‌لاکانی کوردستان و نه شاره‌زایانی شه‌رع و توێژه‌رانی بواری ئه‌نفال و هە‌ڵه‌بجه هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر نه‌کردووه.
ئه‌و مانا و تێگه‌یشتنه‌ی سه‌دام بۆ قورئان هه‌یبوو، تێکه‌ڵکارییه‌کی فه‌ردیی خۆی بوو له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی توندئاژۆ و فاشییی عه‌ره‌بی، واته سه‌دام ئه‌و ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆز که ته‌نیا فه‌زیله‌تی مرۆڤه‌کان به ته‌قوا ده‌زانێت نه‌ک نه‌ژاد، هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاویدا ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه، ئه‌و به چاویلکه‌یه‌کی بژارده‌کارانه و له زه‌ینییه‌تێکی نه‌خۆشی ده‌روونییەوە، هه‌رچییه‌ک له بەرژەوەندی خۆی و حکوومەكەی و به‌عس و ماڵباتەكەی بوو، به قسه‌ی خوا لێک ده‌دایه‌وه و هه‌رچییه‌کیش پێچه‌وانه‌ی بوایە، ئه‌وا پشتگوێی ده‌خست. واته خودا له ڕوانگه‌ی سه‌دام حسێنه‌وه ئافرێنه‌ری که‌ون و کائینات نه‌بووه، به‌ڵکوو وشه‌یه‌ک بووه له پێناوی حه‌ز و خواسته‌کانی خۆیدا به‌کاری هێناوه و له هه‌ر کوێشدا به‌پێی ئه‌و حه‌ز و خواستانه نه‌بوایه، ئه‌وا خودایه‌ک له ئارادا نه‌بوو! بۆیه ده‌توانین بڵێین خودای سه‌دام حسێن خودایه‌کی عه‌ره‌بی، عێراقی-تکریتی بوو! نه‌ک خودای ئینسان و به‌نی ئاده‌م!
وه‌ک له سه‌ره‌وه وتم، ئه‌گه‌ر پشکنینێکی سه‌رپێیی بکه‌ین له مێژووی ژیان و دنیای ده‌روونیی بکوژ و تاوانباره‌کان (ئیدی چ که‌سانی ئاسایی، به‌ڵام ئاڵۆز و ترسناکی ناو کۆمه‌ڵگە بووبن یان که‌سانی وه‌ک سه‌دام یان قه‌زافی یا ئه‌سه‌د که له پێگه‌ی باڵای حوکمڕانیدا بوون)، به ئاسانی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مانه بێ باوه‌ڕ نه‌بوون، به‌ڵکوو جۆرێک له باوه‌ڕدارییان پێڕه‌و کردووه که ئاره‌زوو و خواسته تاریکه‌کانیان به‌شێویه‌کی ئاڵۆز تێر بكات، ئه‌مانه له‌ناو تۆڕێک له په‌شیمانی و تاوان و چێژدا له ڕووی ده‌روونییه‌وه له ململانێدا بوونه، ده‌توانین لانیکه‌م بۆ ئه‌م سێ دیکتاتۆره‌ی ناوم هێنان و هه‌ر سێکیان عه‌ره‌ب و به‌ناو مسوڵمان بوون و گوایه پێڕه‌کاری قورئانی پیرۆز و شه‌ریعه‌ت بوون، چه‌ندان گریمانه دابنێین که چۆنچۆنی له خودا و پیرۆزی تێگه‌یشتوون و له‌ناو ئه‌و تۆڕه‌دا فێڵیان له خۆیان و خودا کردووه.
یه‌کێک له گریمانه‌کان ئه‌وه‌یه ئه‌مانه له قووڵایی ناخی خۆیاندا ڕه‌نگه وا لێکیان دابێته‌وه که له ژێر چه‌مک و زاراوه‌ی شه‌رعیی "تۆبه"دا دواجار خۆیان ده‌رباز بکه‌ن، یان چه‌ندان فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی شه‌رعی دیکه که ئه‌گه‌ر تۆبه دادی نه‌دان، به‌پێی بڕگه‌کانی شه‌رع که پێوه‌ستن به گیان و مافی خه‌ڵکه‌وه، حوکمی موحاره‌به و موخه‌ڕیب و دژه وڵات و حکوومه‌تی ئیسلامی و... بکه‌ن، به بیانوو و دۆخی ده‌روونیی خۆیان.
بێگومان ئه‌مانه گریمانه‌کانی منن که که‌مترین شاره‌زاییم له شه‌رعدا هه‌یه، به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ر دنیای ده‌روونیی ئه‌م خوێنمژانه و شێوازی پێوه‌ندیی خواروخێچ و هه‌لپه‌ر‌ستانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌قی پیرۆزی قورئان و یاساکانی شه‌رعدا لێک بده‌ینه‌وه، ده‌زانین لایه‌نی تر هه‌ن له شیکاریی سایکۆلۆجیای دیکتاتۆر و یاریی به کتێبی پیرۆز! هه‌ر له‌م ئاراسته‌یه‌شدا ده‌توانین وه‌ڵامێکی ڕوون به ئه‌شهه‌دگوتنه‌که‌ی سەدامی خوێنمژ له کاتی له‌داره‌دانیدا بدۆزینه‌وه! وه‌ڵامێک که به‌ر له‌وه‌ی ته‌عبیر بێت (به قسه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌شۆک و ساویلکه!) له ئیمان، به‌ڵکوو نیشانه‌یه‌کی ئاشکرا و قووڵ بێت له تاوانباربوون و خوێنمژبوونی خۆی!