كێشه‌یه‌ك كه له ڕۆژانی بوریدا بۆ جووتیارانی كورد له كه‌ركووك له چه‌ند گوند و ناوچه دروست كرا، كێشه‌یه‌كی نوێ نییه ئه‌گه‌رچی ژانێكی نوێی دروست كرده‌وه و توێی برینه‌كانی هه‌ڵدایه‌وه. ڕیشه‌ی ئه‌م كێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قووڵاییه‌كانی مێژووی دوور، واته سه‌رده‌می هاتنی ئیسلام و هه‌روه‌ها ئاسۆكانی مێژووی نزیك، واته سه‌رده‌می قیمومییه‌تی ئینگلیز به‌سه‌ر عێراق و دوا هه‌ناسه‌كانی پیاوی نه‌خۆشی ئه‌وروپا له پاش جه‌نگه جیهانییه‌كان، واته ئیمپراتۆریی عوسمانی.
به ده‌یان هۆكاری ده‌ره‌كی و ناوخۆیی، كێشه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ و دیاریكردنی نه‌خشه‌ی كوردستان پشتگوێ خرا و چاره‌نووسی كوردی خسته گێژه‌نێكه‌وه كه تا ئێسته‌ش ئێمه تێیدا سووڕ ده‌خۆین. خه‌باتی سیاسی و چه‌كداریی كورد له پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر و به‌ستنی په‌یمانی لۆزان، تا ئێسته نه‌یتوانیوه ڕزگاریی یه‌كجاره‌كی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیی به‌دواوه بێت، له‌م ڕه‌وته دوور و درێژ و پڕ كه‌ند و كۆسپه‌دا، له پاڵ هێرش و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هێزی چه‌كدار و خه‌باتكار و سیاسیی كورد، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕێكخراویشیان بۆ داگیركاریی كولتووری و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی موڵكدارێتی و به‌گشتی شێواندنی باری دیمۆگرافی و ژینگه‌ی كوردستان پراكتیزه كردووه.
كوێركردنی چه‌ندان هه‌زار كانی و بڕینی دارستانه‌كان و قڕكردنی ده‌یان هه‌زار ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر به جۆره‌ها چه‌كی كیمیایی و... له هه‌شتاكاندا ته‌نیا به‌شێكی بچووك و دیاری ئه‌م شێواندن و له ژیانخستنی ژینگه و جیۆگرافیای كوردستان بووه. به‌ڵام ئه‌مه تاقه ڕووی كاره‌ساتاویی ئه‌م پڕۆژه‌یه كه به حه‌ق و دروست ناوی "ته‌عریب"ی لێ نراوه نییه، به‌ڵكو له پاڵ ئه‌مانه، تێكدانی باری دیمۆگرافیی شوێنه هه‌ستیاره‌كانی كوردستان كه له ڕووی سه‌رچاوه‌ی ژێرزه‌وینییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن، گۆشه‌یه‌كی تری ئه‌م وێنه ته‌ڵخ و دڵهه‌ژێنه‌یه.
ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی كه‌ركووك و دووبز و چه‌مچه‌ماڵ و دواتر خانه‌قین، به‌گشتی گه‌وره‌ترین پشكی ئه‌نفال و پاكتاوكردن و دواتر ته‌عریبیان به‌ركه‌وتووه و مه‌به‌سته‌كه‌ش سه‌ره‌ڕای نیازی ئابووری، ئه‌و رۆحه فاشیستییه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بووه كه هه‌ر ئه‌ویدییه‌كی تری به‌لاوه نه‌گریس و دزێو بووه و له هیچ جۆره پاكتاوكردنێك به نیسبه‌تی كورده‌وه سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه. كێشه‌كه‌ی ئه‌م ڕۆژانه ڕاسته به پله‌ی یه‌كه‌م كێشه‌ی خاكه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی كێشه‌ی مان و نه‌مانی كورده له‌سه‌ر زه‌وینێك كه چه‌ند هه‌زار ساڵه له‌سه‌ری نیشته‌جێیه. بۆیه ڕه‌گوڕیشه‌كانی ئه‌م داگیركارییه و هاوكات سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م به‌رخۆدان و به‌رگرییه‌ی كوردیش، هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م مێژووه دوور و نزیكه‌ی كه باسم كرد.
جا مه‌به‌ستم له‌م باسه ئه‌مه‌یه كه كێشه‌كه لێڵ و پێڵی له جێبه‌جێكردنی یاسایه‌ك یان سه‌ره‌ڕۆیی سوپای عێراق، یان ده‌سته‌وه‌ستان و خه‌مساردیی پارێزگار یان به‌رپرسێكی كورد له كه‌ركووك نییه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو زۆرانبازی و ململانێی نێوان دوو كولتوور و شارستانییه‌ته، كولتوورێك كه به داگیركاری و شمشێره‌وه هاتووه و ئێسته هه‌مه‌ری ئه‌مه‌ریكی پێیه، كولتوورێك كه له قووڵایی زایه‌ڵه كه‌ونینه‌كانی مێژووی مێزۆپۆتامیاوه ده‌نگی خۆی گه‌یاندووه‌ته نه‌مری و ئێسته جووتیاریی به ڕه‌مزی مانه‌وه و ئابووریی سه‌رده‌مییانه‌ی خۆی ده‌زانێت. له‌م شانۆ تاڵه‌ی مێژوودا ئه‌وه‌ی دوای سه‌تان ساڵ به‌دی نه‌هاتووه، پاشه‌كشێی داگیركه‌ره له دڕنده‌یی و سته‌مكارییه‌كانی، نه‌هاتنه‌ئارای په‌شیمانی و ئاخ و ئۆفی مرۆڤه‌كه‌ی ناخیانه، له پاڵ ئه‌مه‌شدا كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راده‌ست نه‌بوو، وه‌كو ده‌ڵێن كورد ده‌كوژرێت، به‌ڵام سه‌ری نه‌وی ناكات و راده‌ست نابێت.
بۆیه پێویسته سه‌رنجی سایكۆلۆجیای داگیركه‌ر بده‌ین، داگیركه‌ر ده‌شێت كۆن یان نوێ بێت، جله‌كانی ئه‌ستێره‌ی كه‌م یان زۆر یان به شێوازی جیاوازی له‌سه‌ر بێت، ئۆتۆمبێل و چه‌كه‌كانیان جیاواز بێت و جگه‌ره بكێشن به دیار ته‌رمی داگیركراو یان جه‌سته‌ی پێوه‌نكراوی داگیركراوه‌وه، به‌ڵام زه‌ینییه‌ت و ڕۆحیان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه سته‌م بكات به پیشه، بۆچی ئاوه‌هایه؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره باسوخواسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ده‌توانم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رپێیی بڵێم، به‌زۆری ئێمه وه‌ك چه‌شنی مرۆڤ ده‌كرێت هاوسان بین له پله‌ی بوون و وجوودماندا به هه‌ندێك جیاوازیی لاوه‌كییه‌وه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی ماهییه‌ت و چییه‌تیدا، ئایدۆلۆجییه‌كان ده‌توانن بمانكه‌ن به دڕنده و دژه مرۆڤ وه‌ك ئه‌و ئایدۆلۆجیا ئه‌فله‌قییه‌ی كه به‌عس و سه‌دامی به‌رهه‌م هێنا، كاتێك وڵاتی عوجاج و لم هاتن و كوردستانیان داگیر كرد، داپیر و خوشكان و دایكانی ئێمه‌یان به كه‌نیزه‌ك برد، یاده‌وه‌ریی خۆشی داگیركاری و غه‌نیمه‌وه‌رگرتنیان له‌گه‌ڵ خۆیان تا ئێسته‌ش هه‌ڵگرتووه، مه‌گه‌ر ئێمه فه‌وج و لیواكانی به‌عس و مسته‌شاره‌كانیانمان نه‌بینی و دواتر نه‌مانخوێنده‌وه كه جیا له دژایه‌تیی شۆڕشی كوردی، هانده‌رێكی سه‌ره‌كییه‌كان به‌كه‌نیزه‌كردنی ژنان و كچانی كورد و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵ و مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵك بووه له گونده‌كان؟!
سایكۆلۆجیای داگیركه‌ر به چێژی به‌موڵككردنی كوردستان و تاسووقی خاوه‌نداریكردنی هه‌ر دیارده و ده‌ركه‌وته‌یه‌كی كوردستانییه‌وه هاتووه، هێنده‌شی چێژ وه‌رگرتووه كه ئێسته‌ش مرخخۆشانه وه‌ك كه‌ری به‌هار جووته ده‌هاوێت، ئه‌گه‌رچی هیچ كات كورد نه‌یهێشتووه ئه‌م پرۆسه‌یه به ئاسانی بۆی بچێته سه‌ر و جۆرێك له ناكامی و به قوزه‌ڵقورتكردنی له ناو پرۆسه دڕنده‌كه‌یدا دروست كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌بێ داگیركه‌ر به‌شانێك له پڕۆژه‌كه‌ی بۆ نه‌چووبێته سه‌ر، بۆیه گرنگ و چاره‌نووسسازه له‌سه‌ر ئه‌م ڕابوونه‌ی جووتیارانی كورد له كه‌ركووكی دڵی كوردستان به‌رده‌وام بین، هه‌م ڕووماڵی بكه‌ین و هه‌م تیۆریزه‌ی بكه‌ین، ئه‌و ڕووداوه‌ی دوێنێ ویستی په‌لكێشكردنی كوردێكی ئازا و جوامێر به‌هۆی ئاماده‌یی كامێرا و میدیاكان بۆیان نه‌چووه سه‌ر، ئه‌گه‌ر نوگره‌سه‌لمان یان ئه‌منه‌سووره‌كه بوایه، نه‌ك یه‌ك كه‌س به‌ڵكو 50 كه‌س په‌لاماری ئه‌و جووتیاره‌یان ده‌دا و له خوێنی خۆی ده‌یانگه‌وزاند، دواتر له‌سه‌ر لاشه‌كه‌یشی جگه‌ره‌یه‌كی كامڕه‌واییان ده‌كێشا و ده‌تریقانه‌وه.