به ڕواڵه‌ت پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق وه‌ك ساڵانی رابردوو، پڕ له كێشه و گرفت و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زۆرن. هه‌ردوولا له‌سه‌ر چه‌ندان دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێراو ناكۆكن و ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنیان ناڕوونه، ناوبه‌ناویش كێرڤی ناكۆكییه‌كان بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌كشێت و لێدوانی توند و ئاگرین ده‌بیسترێت، جارجاریش ئه‌مه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، كه‌شی لێگتێگهیشتن و زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌ر كامێرا‌كان و هیواخواستن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، زیاتر ده‌بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م راستییه كه به ئاسانی ده‌خوێنرێته‌وه و له پێش چاوه، جووڵه و هه‌ڵمه‌تێكی نائاسایی له به‌غدا به‌دی ده‌كرێ. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی به ئه‌نقه‌ست له‌ناو ده‌یان و سه‌تان هه‌واڵی تردا په‌رده‌پۆش ده‌كرێ و حه‌شار ده‌درێ. وا پێشانی ده‌ده‌ن كه هه‌ر ململانێ هه‌میشه‌ییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وردتر سه‌یر بكرێ و نه‌كه‌وینه داوی پلانی په‌رده‌پۆشكردنی به‌غداوه، ستراتیجێكی ترسناك و ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار به‌دی ده‌كرێت.
ڕاستییه‌كه‌ی به‌غدا یا باشتره بڵێین ده‌وڵه‌تی شاراوه‌ی ئه‌وێ، ده‌ستی داوه‌ته هه‌ڵمه‌تێكی چڕ‌وپڕ بۆ تێكدانی هاوسه‌نگی هێز له نێوان خۆی و هه‌رێمی كوردستاندا، كار بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقێكی ناوه‌ندی و یه‌كگرتوو و هه‌روه‌ها هه‌ڵته‌كاندنی بواره یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. كرۆكی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بریتییه له‌وه‌ی: له ساڵانی زۆر نزیكی داهاتوودا، ده‌بێ هێزی به‌غدا به‌رانبه‌ر كورد ئه‌وه‌نده هه‌ڵكشابێت، به ئاشكرا ئه‌و په‌یامه‌ی پێ بگه‌یه‌نێت، یا وه‌رنه‌وه ژێر ركێفی ئێمه یا ئاماده‌ی په‌لامارێكی سه‌رانسه‌ری بن.
به‌غدا هه‌ر له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه وه‌ك پلانێكی ستراتیجی و بێ دابڕان، به‌ڵام به خشكه‌یی و له‌سه‌رخۆ و بێ هه‌ڵای راگه‌یاندن، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كارته‌كانی به‌رده‌ستی بۆ به چۆكداهێنانی هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات، هه‌روه‌ها ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌یشی راسته. واته كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كورد ده‌ستی به هیچ چه‌كێكی ستراتیجی نه‌گات و ئه‌وه‌یشی له به‌رده‌ستیدایه، لاواز و كز بكرێ.
وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستیان بۆ سنووری 140 برد، ئه‌وان به چڕوپڕی ده‌ستیان كردووه به قووڵكردنه‌وه‌ی ره‌گی حوكمی ناوه‌ندی له‌و ناوچانه. خه‌ڵك و خاكی ئه‌و سنووره زیاتر به به‌غداوه ده‌به‌ستنه‌وه و له كوردستان دووریان ده‌خه‌نه‌وه. ده‌یانه‌وێ له‌و ناوچه‌یه بوونی كورد و ده‌سه‌ڵاتی كورد بكه‌ن به به‌شێك له مێژوو و پاشانیش له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م وه‌به‌رهێنانه‌دا و به لۆجیكی هێز، واقیعێكی تاڵ به‌سه‌ر كورددا بسه‌پێنن.
ئه‌وان ئێسته ئه‌وه‌نده له دۆسیه‌كانی تردا گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر كورد، هه‌ولێر هه‌ر فریا ناكه‌وێت باسی كه‌ركووك بكات. بهدیوكی تردا، ئه‌وان به‌م جۆره كات و ده‌رفه‌تێكی زێڕینیان بۆ پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ركووك به به‌غداوه ده‌سته‌به‌ر كردووه. ئه‌وان له جێگیركردن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م پلانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوونه.
هه‌نگاوی دووه‌م خۆی له وشككردنی سه‌رچاوه‌ی ئابووری كوردستاندا ده‌بینێته‌وه، دادگای فیدراڵی له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتدا بڕیاری دا به‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان نایاساییه. لێره وا خوێنرایه‌وه ئه‌مه به‌شێكه له گوشاری لایه‌نێكی به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی كورد ناچار بكات به بڕیاره‌كانیدا له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت بچێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو راستییه‌كه نه‌بوو. به‌شێكی تری ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌غدا ده‌ستی پێ كردووه و دڵخۆشیشه شرۆڤه‌ی وا ده‌كرێ: ئه‌مه ته‌نیا پێوه‌ندیداره به بابه‌تی پێكهێنانی كابینه‌وه.
هه‌ر له‌م پێناوه‌دا ئه‌وان ته‌نانه‌ت له به‌غدایش نه‌وه‌ستاون و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جیهانی كردووه، ده‌یانه‌وێ بابه‌تی نه‌وتی كوردستان به ناڕه‌وا و دژ به سه‌روه‌ریی عێراق پێشان بده‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نانه‌ت له دادگای فڕه‌نسا سكاڵایان تۆمار كردووه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ستراتیجییه درێژخایه‌نه له رۆژانی رابردوودا ره‌هه‌ند و دیوێكی تریشی بۆ زیاد بوو، وه‌ك هه‌نگاوی سێیه‌م سوپای عێراق به پاساوی راگرتنی داگیركاریی توركیا، ده‌یه‌وێ خۆی بگه‌یه‌نێته سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه مه‌كینه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی راگه‌یاندنیشیان خستووه‌ته گه‌ڕ و وای ده‌رده‌خه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ولێر مل نه‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌غدا بۆ سنوور، ئه‌وه رێخۆشكردنه بۆ داگیركاریی توركیا. له كاتێكدا باس له‌وه ناكه‌ن هه‌ر خۆیان رێككه‌وتنی نووسراویان هه‌یه رێ به توركیا ده‌ده‌ن بێته قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه سه‌ربازییه كاتێ ده‌خرێته پاڵ سیاسه‌تی به‌غدا بۆ پڕچه‌ككردنی سوپا، زۆر ئاو هه‌ڵده‌گرێت. نابێ ئه‌وه له بیر بكرێت كه رۆژ دوای رۆژ هاوسه‌نگی سه‌ربازی به‌غدا و هه‌ولێر زیاتر تێكده‌چێت. به‌غدا زۆر به تۆپزی كار بۆ كڕینی چه‌ك ده‌كات. رۆژانه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كه عێراق له دانوستاندایه بۆ كڕینی فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و درۆن و تانك. ئه‌وان ئێسته دانوستانی سه‌ره‌تاییان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا و رووسیا و چه‌ند وڵاتێكی تر كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه سه‌ر بگرێت، كورد له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له به‌رانبه‌ر به‌غدا شتێكی وای پێ ناكرێت.
هه‌نگاوی چواره‌م كه ته‌واوكه‌ری ئه‌م سێ هه‌نگاوه‌یه، بۆ هه‌واڵی به‌ربژێركردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌گه‌رێته‌وه. سوودانی به سێبه‌ری نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق ناسراوه. نابێ ئه‌وه له‌بیر بكرێ كه له 20 ساڵی رابردوودا مالیكی بناغه‌دانه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ حوكمی ناوه‌ندی و لاوازكردنی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و فیدراڵی هه‌رێمه‌كان بووه. هه‌ر كه‌سیش نزیكی ئه‌و بێت، ده‌توانێ پلانه‌كانی ئه‌و زیاتر به‌ره‌وپێش ببات و كورد زیاتر ته‌نگاو بكات.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سوودانی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی نییه و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتیش خاوه‌ن تێڕوانین و پلانی تایبه‌ت نییه. ئه‌و زیاتر وه‌ك شاگردێكی به ئه‌مه‌كی نووری مالیكی ده‌ناسرێته‌وه. خۆی به شوێنكه‌وتووی ئه‌و رێبازه حوكمڕانییه ده‌زانێ وا مالیكی بناغه‌ی داناوه. ئه‌وه‌ی به روونی ده‌بینرێت، هێڵێكی به‌هێزی سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی به‌غدا هه‌موو وزه‌ی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه داناوه. ئه‌گه‌ر شیاع سوودانی سه‌ر بكه‌وێت، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زۆر خێراتر و به‌هێزتر ده‌كرێت. له‌وانه‌یه ره‌هه‌ندی نوێش به خۆیه‌وه ببینێت و له چه‌ند شوێنێكدا به‌ردی تازه بگیرێته ماڵی كورد. له كاتێكدا كورد بۆ ئه‌م به‌ردانه‌ی ئێسته‌یش ئاماده نییه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوودانی سه‌رنه‌كه‌وت چی؟ ئێسته دۆخێكی نوێ له به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوه و ده‌كرێ ناوی لێ بنرێ ململانێ و پشتشكاندن له نێوان ده‌وڵه‌تی فه‌رمی و ده‌وڵه‌تی شاراوه. سه‌در به ئاشكرا و به ده‌نگێكی دلێر داوای وه‌ستاندن و ستۆپكردنی ده‌وڵه‌تی شاراوه ده‌كات و سوودانی وه‌ك بووكه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی شاراوه ره‌ت ده‌كاته‌وه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێناچێت نه‌ك سوودانی، هیچ به‌ربژێرێكی تری چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به ئاسانی ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران. بۆیه ئێسته چاودێران باس له بوونی دوو سیناریۆ ده‌كه‌ن:
سیناریۆی یه‌كه‌م، ململانێی نێوان ده‌وڵه‌تی فه‌رمی و شاراوه ده‌چێته قۆناغی به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازییه‌وه. له‌م دۆخه‌دا كورد ده‌توانێ هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵمژێ و ده‌ستی كراوه‌تر ده‌بێت له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی عێراقدا و ده‌توانێ زۆربه‌ی ئه‌م پلانانه پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
سیناریۆی دووه‌م، هه‌وڵی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌در و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی سه‌ر ده‌گرێ و چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ند ده‌دۆزرێته‌وه. له‌م دۆخه‌دا كورد ده‌بێ خۆی بۆ خراپترین حاڵه‌ت ئاماده بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی شاراوه درێژه به بوونی خۆی له به‌غدا ده‌دات و پلانی بنكۆڵكردنی كوردستان ده‌باته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه.