له سه‌روبه‌ندی پاش شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ به‌ریتانیا پلانی هه‌یه وڵاتێك به‌ناوی عێراق دروست بكات، بانگه‌شه‌كارێكی كریستیانی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌كدا چه‌ندان راسپارده ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌و له ساڵی ١٩١٩ "گێرترود بێڵ" ده‌بینێت. له‌و كاته‌دا بێڵ خاتوونه به‌رپرسێكی باڵای به‌ریتانیا ده‌بێت و رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێ له ره‌نگڕێژكردن و دانانی سنووری وڵاتانی ئێسته‌ی ناوچه‌كه. به بێڵ ده‌ڵێت: له‌م خاكه‌دا به وریاییه‌وه بجووڵێنه‌وه و راستییه مێژووییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كان له‌بیر مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن هێڵێك به‌چوارده‌وری عێراقدا بكێشن و ناوی بنێن یه‌كه‌یه‌كی سیاسی، به‌م جۆره چوار هه‌زار ساڵ مێژووتان پشتگوێ خستووه. خه‌ڵكی ئه‌م خاكه، ته‌نانه‌ت له رابردووی دووریشدا پێكه‌وه نه‌بوونه، ئه‌م وڵاته هیچ كات یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه و هیچ تێگه‌یشتنێكیشیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی عێراقی نییه. تێكه‌ڵكردنیان زۆر ئه‌سته‌مه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش بكرێ ته‌بایی و یه‌كڕیزیی ئه‌وان كاتێكی یه‌كجار زۆری پێویسته.
به‌ریتانییه‌كان ئه‌م راستییانه‌یان نه‌خوێنده‌وه؛ به‌وپه‌ڕی لووتبه‌رزییه‌وه و به روانگه‌یه‌كی سووكه‌وه سه‌یری گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان ده‌كرد، ده‌ربه‌ستی خه‌ڵك و خواسته‌كانیان نه‌بوون، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ڵپه‌ی ئابووری و خواستی سیاسی و پێویستییه جیۆپۆلیتیكییه‌كانیان وای لێ ده‌كردن هه‌موو شتێ له بیر بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه دیپلۆماتێكی ئیتاڵی بیره‌وه‌رییه‌كی خۆی له كۆنفرانسی ئاشتی پاریس دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی ده‌گێڕێته‌وه. ئاماژه به‌وه ده‌كات: هه‌ر به‌رپرسێكی ئه‌وروپی له‌و كۆنفرانسه‌دا نه‌خشه‌یه‌كی له به‌رده‌ست بوو، به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد و ده‌ستی ده‌خسته سه‌ر ئه‌م شار و ئه‌و رووباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێ ئه‌مه ناویشی بۆ یه‌كجار بیستبێت، ده‌یگوت ئه‌مه بۆ ئێمه‌یه و ده‌بێ بخرێته سه‌رمان.
به‌م جۆره نه‌شیاوه و بێ گوێدانه راستییه‌كان، وڵاتانی رۆژئاوایی ئه‌م ناوچه‌یان دابه‌ش كرد و هه‌ر له وێستگه‌ی یه‌كه‌مدا تووشی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بوون. به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانتوانی له وێستگه‌كانی تردا هه‌ڵه به هه‌ڵه دووپات نه‌كه‌نه‌وه. له شوێنێكدا زنجیره‌ی هه‌ڵه بپسێنن، به‌ڵام وه‌ك دۆمینۆ درێژه‌یان به‌م كاره‌دا.
ده‌ستبه‌جێ دوای خوڵقاندنی به‌ناو عێراق، به‌ریتانیا هه‌ڵه‌ی دووه‌می كرد. ئه‌وان ده‌یانتوانی هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ڕووی دامه‌زراوه‌یی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و جۆری به‌ڕێوه‌بردن، فۆرمێكی هاوسه‌نگ له عێراقدا جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌جۆرێك له درێژخایه‌ندا ده‌رگای كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌بوون بكاته‌وه. كه‌چی ئه‌وان رێك پێچه‌وانه‌كه‌یان كرد، پێكهاته‌یه‌كیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا زاڵ كرد. ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش له چوارچێوه‌ی ناسیۆنالیزمێكی به‌رته‌سكدا به زمانی ئاگر و ئاسن به‌ربووه گیانی جیاوازییه‌كان.
به‌گشتی له دنیای نیشتمانسازی یا باشتره بڵێین ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌سازیدا دوو جۆر سیاسه‌ت و ستراتیجی سه‌ركه‌وتوو هه‌یه.
یه‌كه‌م ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه ره‌گیان له مێژوودا هه‌یه. وڵاتی سروشتین به جۆرێك خواكردن. به‌درێژایی مێژووییه‌كی دوور و درێژ پێكه‌وه بوونه وه‌ك وڵاتی ژاپۆن. ئه‌م نموونه‌یه بۆ نیشتمانسازی ئه‌سته‌می كه‌مه. هاوئاهه‌نگی و هاڕمۆنیای زۆری وڵاته‌كه واده‌كات زوو ئه‌م قۆناغه ببڕێت.
مۆدێلی دووه‌م بۆ ئه‌و وڵاتانه‌یه ره‌گیان له مێژوودا نییه. له‌به‌ر چه‌نه‌دان هۆكار به‌یه‌كگه‌یشتوون وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. مۆدێلی ئه‌مه‌ریكی له‌به‌ر نه‌بوونی رابردوو و مێژوو، كار له‌سه‌ر داهاتوو ده‌كات. ده‌ڵێ پێكه‌وه داهاتوویه‌كی گه‌ش مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین. بۆیه واشنتن تا پێكهاتنی هه‌ر ٥٠ ویلایه‌ته‌كه به به‌رده‌وام رای ده‌گه‌یاند فره‌یی پارێزراوه، هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بێت، ژیانێكی به‌خته‌وه‌ری بۆ دابین ده‌كه‌ین و به‌وپه‌ڕی خۆشبژێوی ده‌ژیت. له ره‌وتی گه‌وره‌بوونیدا زۆر ناوچه و ویلایه‌ت، خۆیان داخوازییان پێشكه‌ش به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به به‌شێك له‌و وڵاته. له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵنیا بوون فره‌یی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ هاڕینی جیاوازییه‌كانی ئه‌وان ناكات و ژیانێكی پێشكه‌وتووشیان پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا عێراق نموونه‌ی یه‌كه‌م نایگرێته‌وه، كاری به مۆدێلی دووه‌میش نه‌كرد، ئه‌وه بوو سه‌ری له نموونه‌ی سێیه‌م واته نموونه شكشتخواردووه‌كه ده‌رچوو. ئه‌م مۆدێله‌شی به رێنویچنیی به‌ریتانیا هه‌ڵبژارد.
ڕاستییه‌كه‌ی باشترین مۆدێل بۆ عێراق ئه‌وه‌ی دووه‌م بوو. بۆ نموونه ئه‌وان ده‌یانتوانی بۆ رازیكردنی كورد گره‌نتی پاراستنی كولتوور و ناسنامه‌كه‌ی بده‌ن و له‌ڕووی ئابوورییه‌وه دۆخێكی باش و گونجاوی بۆ بڕه‌خسێنن. عێراق رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی كرد. ناسیۆنالیزمێكی به‌رته‌سك و چاوچنۆكی هه‌ڵبژارد. له زۆر شوێندا له شۆڤینزیم و بگره فاشیزیمش نزیك بووه‌وه. كاری كرد بۆ به هاڕینی ناسنامه‌ی گه‌لی كورد و ناسنامه جیاوازه‌كانی ئه‌م وڵاته و لووشدانی سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانی و هه‌ژار و برسی كردنی خه‌ڵه‌كه‌ی.
له ١٩٢٢ تا ٢٠٠٣ ئه‌مه سه‌رچاوی ناكۆكی و به‌ریه‌ككه‌وتنی كوردستان و عێراق بووه. له‌م ساڵانه‌شدا عێراق چی نه‌ماوه به كورد كردوویه‌تی. جگه له به‌كارهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌موو چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوی دژ به كورد به‌كار هێناوه و چی رێی نامرۆڤانه‌ش بووه تاقی كردووه‌ته‌وه.
له ساڵی ٢٠٠٣ كورد سه‌ره‌ڕای ئه‌م غه‌دره گه‌وره‌یه له‌پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه، ئاماده‌بوو له عێراقی فره‌یی و دیموكراسیدا بژی و كار بكات. به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی له مێژوو فێر ببن، رێك هه‌مان هه‌ڵه‌كانی به‌ریتانیایان به خراپتریشه‌وه دووپات كرده‌وه.
تێڕوانینی عێراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌رته‌سكتر بوو له جارانی. له سه‌رده‌می پێش ئه‌مه‌ریكادا كورد كرابووه ده‌ره‌وه‌ی بازنه، شیعه تا ئاستێك ده‌چه‌وسێنرایه‌وه، به‌ڵام بۆ سوننه زۆرباش بوو. پاش هاتنی ئه‌مه‌ریكا روانگه‌یه‌كی تایفی ده‌مارگرژ ده‌ستبه‌كار بوو؛ كوردی به دژبه‌ر داده‌نا، سوننه‌ی پاكتاو و كۆمه‌ڵكوژ كرد و ته‌نیا خوێندنه‌وه‌یه‌كی بچووكی شیعه‌ی له‌لا گونجاو بوو و له‌گه‌ڵ به‌شی زۆری شیعه‌شدا كێشه‌ی هه‌بووه و هه‌یه. ئه‌م به‌رته‌سكبوونه‌وه‌یه تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.
عێراق به‌م هه‌لومه‌رجه‌وه گه‌یشته ١٠ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢١. یانزه مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه و هیچ به‌ره‌وپێشچووونێك به‌دی ناكرێ. وڵات له لێواری شه‌ڕی ناوخۆدایه هه‌رچه‌ند زۆر شاره‌زا له‌و بڕوایه‌دان شه‌ڕ ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام رانه‌گه‌یه‌نراوه.
له‌م هاوكێشه‌یدا زۆربه‌ی لایه‌نه ناوخۆیی و هه‌رێمی و به‌تایبه‌ت نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌خنه ده‌گرن كه عێراقییه‌كان پێكه‌وه كار ناكه‌ن، بۆیه دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئێره. به‌ڵام له‌م چیرۆكه دوور و درێژه‌دا ئه‌م چه‌ند راستییه له بیر ده‌كه‌ن:
١- ئه‌م زه‌لكاوه ناوی لێ نراوه عێراق، پێش هه‌موو شتێك به‌رهه‌می به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكایه و به ئێسته‌شه‌وه ئه‌وان ناهێڵن بۆ دۆخه مێژووییه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وان نه رێ ده‌ده‌ن خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بڕیاری خۆی بدات و نه رێ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵات به هاوسه‌نگی دابه‌ش بكرێ. هه‌روه‌ها رێ بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا خۆش ده‌كه‌ن ئه‌وانی تر بتوێنێته‌وه و پاكتاویان بكات. له كۆتاشدا له پشتی چه‌ندان چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی باقوبریقه‌وه خۆیان ده‌شارنه‌وه و داوای دیموكراسی و ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن و هه‌موو كێشه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی عێراقییه‌كان.
٢- ده‌سته‌بژێری عێراقی له پله‌ی دووه‌می تاوانه‌كه‌دا دێت. یه‌ك به‌رپرسی به‌غدانشین نییه به روانگه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه له مێژوویان بڕوانێت. هه‌ر هیچ نه‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه عێراقی بێ ره‌گوڕیشه، ته‌نیا یه‌ك چانسی بۆ پێكه‌وه‌بوون و سه‌ربه‌ستی و پێشكه‌وتن هه‌یه: ده‌بێ ددان به فره‌ییه‌كانیدا بنێت و باشترین بژارده‌ی ئابووری و سیاسی... بخاته به‌رده‌م پێكهاته‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بمێننه‌وه. به‌ڵام فه‌رهه‌نگی سیاسیی ئه‌وان له دوو بژارده‌دا كورت ده‌كرێته‌وه، یان ملكه‌چیان ده‌بی یان ده‌بێ بكوژرێیت، ئه‌وان هیچ له كایه‌كانی ده‌وڵه‌تداری و سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن نازانن.
له‌م دۆخه‌دا ئه‌وه‌ی روونه عێراق رێی ون كردووه و له‌وانه‌شه هه‌ر نه‌یدۆزێته‌وه، رۆژئاواش هیچ ناكات جگه له ئاڵۆزتركردنی ململانێكان، كه‌وابوو باشتر وایه كورد به كه‌مترین زیان و تێچوو و بێ ورووژاندنی عێراق و ناوچه‌كه و دنیا، پڕۆژه پیرۆزه‌كه‌ی بباته پێشه‌وه.
•زانیارییه مێژووییه‌كان له كتێبی "ئه‌و ئاشتییه‌ی هه‌موو ئاشتییه‌كانی تێكدا"، وه‌رگیراوه.
ئه‌م كتێبه نووسینی ده‌یڤید فرامكینه.