نووری بێخاڵی
جاران، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی ئۆتۆمبێلی به‌ڕازیلی هه‌بوو، وا باو بوو، هه‌ر كێ هه‌واڵی ڕووداوێكی هاتوچۆی ببیسنایه، ده‌یپرسی: به‌ڕازیلی و چ ئۆتۆمبێلیك تامپۆنیان كردووه؟ یان دیسان به‌ڕازیلی خۆی كێشاوه به چی و كێدا؟
له دوای ڕاپه‌ڕین و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش، كه یه‌كێتی ئه‌نجامی 51 به 49ی به عه‌نته‌ری قبووڵ نه‌كرد، ناچار حوكمڕانییه‌كه بوو به 50 به 50، ئیتر هاوكێشه‌ی سیاسی به‌و لۆجیكه‌وه هات، تا گه‌یشتینه ئه‌مڕۆ و ئه‌م نازكێشانه‌یان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌نگ و ئیراده‌ی دیموكراسییانه‌ی 45 كورسی نه‌چێته ژێرباری میزاجی عه‌نته‌ریانه‌ی 21 كورسی، دووباره و به ئاشكرا ئه‌و حزبه هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی بكات!
ئه‌وه‌ی هه‌نووكه یه‌كێتی له پێوه‌ست به پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت و به مه‌رجی یه‌ك پاكێجیی هه‌ولێر و كه‌ركووك و به‌غدا ده‌یكات و پێی له‌سه‌ر داده‌گرێ، له دوو مه‌به‌ست و ئامانج به‌ده‌ر نییه. یه‌كێكیان له بیربردنه‌وه‌ی دۆڕاندنی كه‌ركووك و خورماتوو، كوێركردنی هۆشیاریی خه‌ڵك و به‌لاڕێدابردنی بابه‌ته‌كانه. دووه‌میشیان، ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاسه‌نگی ناوخۆی حزب، ده‌ستگرتن به فره‌كوێخایی و ڕازیكردنی دڵی باڵه‌كان، تا هه‌ریه‌كه‌یان به‌شی خۆی له كێكی ده‌سه‌ڵات ببات.
له‌وه زیاتر، ئه‌م بێنه و به‌رده‌یه‌ی ئه‌و حزبه، هیچ پێوه‌ندیه‌كی به خه‌مخۆریی بۆ كه‌ركووك و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه و خه‌می گشتییه‌وه نییه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه نییه، ئه‌ی مانای چییه بۆ خۆت كه‌ركووك بدۆڕێنیت و بیخه‌یته قوڕگی عه‌زیا، هاوكات له به‌غدا و بابه‌تی سه‌ركۆماردا، جڕت بۆ سازان و یه‌كڕیزیی ناوماڵ و گوتاری كوردی بكێشیت، كه‌چی هه‌نووكه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمدا بیانكه‌یت به یه‌ك پاكێج؟
به‌هه‌رحاڵ، هه‌تا ئه‌گه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك هی ئێوه‌ش بێت، وه‌لێ كاتێ بۆ خۆتان شاره‌كه و هه‌موو شتتان ڕاده‌ستی حه‌شد كرد و (دكتۆر نه‌جمه‌دین)ی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌تان و پاڕێزگاری یاسایی و شه‌رعیی كه‌ركووكتان ڕاونا، هه‌روه‌ها به پۆزه‌وه له‌سه‌ر دۆمینه‌كردن گوتتان "ناوی پارێزگاری نوێی كه‌ركووك له گیرفانماندایه"، ئیتر ئه‌وه كه‌ی كێشه‌ی پارتییه، پۆسته‌كه وه‌رده‌گرنه‌وه، یان نا؟
به‌ڕاست، مه‌گه‌ر هه‌ر ئێوه نه‌بوون له به‌غدا و بابه‌تی سه‌ركۆماردا گوتتان، ئه‌وه پرسی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه و پارتیتان قه‌رزبار كرده‌وه، ئیتر كه حكوومه‌تی عێراق خۆی هێز و هاوپه‌یمانێتییه عه‌ره‌بییه‌كان له‌ناو په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تێكتان پێ ڕه‌وا نابینن (ئه‌وه‌ی بۆ خۆتان به به‌غداتان گوت له‌م هاوكێشه‌یه‌دا باجی عێراقیبوون و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌ده‌ن!)، ئه‌وه كه‌ی كێشه‌ی پارتییه؟
له كورده‌واری ده‌گوترێت "فێرنه‌كردووان فێر مه‌كه، كه فێریشت كردن له بیریان مه‌كه"، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی 1992 حزبه‌كانی به‌ره به گشتی، ملیان بۆ ئه‌م عه‌نته‌ریاته‌ی یه‌كێتی نه‌دایه، ئه‌گه‌ر بواریان بۆ ئه‌و میزاجییاته خۆش نه‌كردایه و ڕێیان له‌م كه‌ڵه‌گاییه بگرتایه، هه‌نووكه دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی تر ده‌بوو و نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه هه‌مدیس هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدان و په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی بكرێت.
چش له لێدوانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی هه‌ندێك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه (كه زۆر كه‌ش و فش به دیموكراسییه‌ت و قبووڵكردنی جیاوازی ده‌كه‌ن)، كه به ئاشكرایی گوتیان "ئه‌گه‌ر پارتی به بابه‌تی یه‌ك پاكێجیی به‌غدا و كه‌ركووك و هه‌ولێر ڕازی نه‌بێت، ئه‌وا كوردستان ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی نه‌خوازراو ده‌بێته‌وه". هه‌روه‌ها دوا لێدوانی (فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد)ی مونه‌زیری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی كه ده‌ڵێ: "ئەگەر پارتى دیموکراتى کوردستان رێککەوتنەکەى نێوانمان واژوو بکات، بەشدارى کۆبوونەوەکەى پەرلەمان دەکەین، ئەگەریش واژووى نەکات، بەدڵنیاییەوە بەشداریی ناکەین و کۆبوونەوەکەى پەرلەمانیش بەبێ یەکێتى، هیچ بەهایەکى نامێنێت و ئەوکاتە یەکێتى ئازادە لەو بڕیارەى دەیدات و لێپرسراوێتیش لەسەر یەکێتى نامێنێت و دەکەوێتە ئەستۆى پارتى دیموکراتى کوردستان".
له‌لایه‌كی تره‌وه، میدیای سێبه‌ری ئه‌و حزبه، كه خاوه‌نه‌كانیان ئه‌ندازیاری دۆڕاندنی كه‌ركووك بوون و خاوه‌ن بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ن، به ئاشكرا و ڕاشكاوی نووسیویانه "به‌بێ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هیچ حزبێكی كوردستانی كه باره‌گای سه‌ره‌كی و بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییان له ناوچه‌ی سه‌وز هه‌یه، به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ناكه‌ن" وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ دوو ئیداره‌یی، كه ساڵانێكه له هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی و درێغیان نه‌كردووه، بێ په‌رده و ڕوون ده‌ڵێن "یه‌كێتیی بێ ئه‌وه‌ی زه‌مانه‌تی راسته‌قینه له پارتی وه‌ربگرێت، به‌شداری هیچ دانیشتن و دانوستاندنێكی نوێ نا‌كات و هیچ ئیعترافێكیش نا‌كات به هه‌ر بڕیارێك كه به‌بێ یه‌كێتیی بدرێت".
16ی ئۆكتۆبه‌رتان له‌بیره؟ ڕۆژی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و خورماتوو ده‌وروبه‌ری به حه‌شدی شه‌عبی. شه‌وی 12ی ئایاری 2018تان له یاده، ئه‌و شه‌وه‌ی هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته؟
له ڕاستیدا هیچ كام له ده‌نگۆی ته‌قه‌كردن له ماڵی (ئارام قادر – سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی) له سلێمانی.. مقۆمقۆی ده‌وروخولی شه‌وانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆری سلێمانی، به ده‌وری گردی زه‌رگه‌ته له دوای رێككه‌وتنی نێوان (پارتی و گۆڕان).. هه‌ڕه‌شه‌كردنی ئاشكرا به تێكدانی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌پاندنی دوو ئیداره‌یی له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه.. چاوسووركردنه‌وه له‌و حزبانه‌ی له سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌ویی سه‌وز باره‌گا و جه‌ماوه‌ریان هه‌یه، له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا، هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر و موژده‌به‌خش نین و به‌داخه‌وه ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ئه‌و میزاجگه‌رایی و عه‌نته‌ریاته سه‌ر نه‌گرێت، ئه‌وا دوور نییه ئه‌و عه‌قڵیه‌تییه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و 12ی ئایاری داهێنا، نه‌ك هه‌ر دوو ئیداره‌یی، به‌ڵكو سیناریۆی ترسناكتر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر دووباره بكاته‌وه.
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، پێویست ده‌كات لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، ئه‌وانه‌ی دێنه ناو حكوومه‌ت، یان نا، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی حزبه سۆسیال دیموكراته‌كه به هه‌ند وه‌ربگرن، به‌یه‌كه‌وه مشووری ڕێگاچاره و میكانیزمێك بخۆن، كه به‌م میزاجه‌یه‌وه، به‌م ده‌ستگرتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی فره‌كوێخاییه‌ی ناوخۆیه‌وه، كوردستان نه‌باته‌وه سه‌ر خه‌ره‌ند و هه‌ڵدێر، یان ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه فره‌باڵه به ئاشكرایی له میدیاكاندا ده‌ڵێن "ئه‌گه‌ر پارتی به مه‌رجی یه‌كێتی ڕازی نه‌بێت، كوردستان ڕووبه‌ڕووی دۆخیكی نه‌خوازراو ده‌بێته‌وه". ئینجا عوزر له قه‌باحه‌ت قۆڕتریش ئه‌وه‌یه، ئۆباڵه‌كه ده‌خه‌نه‌وه ئه‌ستۆی به‌رانبه‌ر و ده‌ڵێن "لێپرسراوێتی لەسەر یەکێتى نامێنێت و دەکەوێتە ئەستۆى پارتى".
سه‌یره، حزبێك سه‌روبنی زمانی دیموكراسییه‌ت و مه‌ده‌نییه‌ت و ئه‌و شتانه بێت، كه‌چی نه به‌وه قایل بێت، به قه‌د ژماره‌ی كورسییه‌كانی (خۆیان گوته‌نی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ.. نه بڕوای به‌وه بێت ببێت به ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگه‌ر.. له سه‌رووی ئه‌مه‌یشه‌وه، هه‌ڕه‌شه له هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی بكات، كه نابێت به‌بێ ئه‌و بچنه كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و به‌شداری حكوومه‌ت بكه‌ن، ئه‌ڕی ئه‌وه سۆسیال دیموكراته، یان سۆسیال عه‌نته‌ر؟