یه‌كه‌م/ عێراق له نیویۆرك
ئێسته رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك چه‌ترێكی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیه‌تی، راستتر بڵێین ئه‌نجوومه‌نی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات به به‌شداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی و هه‌ر ئه‌ندامێكیشی وتار و په‌یامی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت، له‌ڕێی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه جا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت بێت یان سه‌رۆك حكوومه‌ت و ستافی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وتار و په‌یامه‌كه ده‌گه‌یه‌نن.
عێراق وه‌ك ئه‌ندامێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداره له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وتاری ده‌وڵه‌تی عێراقی به ناوی گه‌لی عێراق خوێنده‌وه. كورته‌ی په‌یامه‌كه ئاماژه بوو بۆ چه‌ند پرس و كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی عێراق. پرسیاری سه‌ره‌كی بۆ ئێمه عێراق و عێراقیبوونه و ئه‌و جۆره نوێنه‌رایه‌تیكردن و وتاردانه چ مانایه‌كی سیاسی و دیپلۆماسی و كولتووری و ئابووری هه‌یه، له كاتێكدا عێراق له ناوخۆی خۆیدا پڕه له دابه‌شبوون و ململانێ و ناكۆكی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، به‌تایبه‌ت عێراق له دۆخێكدایه كه سه‌روه‌ری و پێگه‌ی خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌ت له ده‌ست داوه و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و هه‌رێمی و وڵاتانی هه‌رێمی، به ئاسانی دێنه ناوییه‌وه و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و سنوور و سه‌روه‌ری و بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كه‌ن.
عێراق ئێسته زۆر پایه و ره‌گه‌زه‌كانی ده‌وڵه‌تبوونی خۆی له ده‌ست داوه و ناتوانێ وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ته‌واو، بجووڵێت و بڕیاره‌كانی خۆی بدات و سیاسه‌ته‌كانی خۆی دابڕێژێت. ئه‌م سهربهخۆنهبوونهی عێراق له‌زۆر لایه‌نه‌وه زیانی گه‌وره و دوورمه‌ودای لێ داوه، به‌تایبه‌ت كاتێك له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی هاوشێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌یه‌وێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ربكه‌وێت و وتار بدات، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌جۆرێكی تر لێی ده‌ڕوانێت و له‌ڕووی دیپلۆماسییه‌وه، به‌شێوه‌ی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له نیویۆركی ناوه‌ندی دیپلۆماسی دنیا.
دووه‌م/ هه‌ڵه‌بجه و به‌پارێزگابوونی
هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌نی عێراق، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی و فیدراڵی كه ناوكی سیستمی فیدراڵی پێكده‌هێنێت، ده‌نگ بۆ پڕۆژه‌ی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه نه‌درا و پڕۆژه‌كه نه‌بوو به یاسا، هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ بارێكی یاسایی وه‌رنه‌گرت، به‌مه‌ش هه‌ڵه‌بجه له‌و مافه ده‌ستووری و یاساییه‌ی بێبه‌ش كرا. دیاره به‌رهه‌ڵستكاران و ئه‌وانه‌ی دژ به پڕۆژه‌كه بوون، ده‌سته‌بژێری سیاسیی عێراقی بوون به هه‌ردوو بلۆكی سوننه و شیعه‌وه. بیانووی زۆر هێنرانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌م دوو بلۆكه سیاسی و مه‌زه‌وییه بۆ بهپارێزگانهبوونی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ردوولا پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه ده‌بێت ناوچه و قه‌زاكانی سنووری سیاسی-مه‌زه‌وی، خۆیان بكرێن به پارێزگا له‌وانه فاو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر، له كاتێكدا ئه‌م ناوچه و قه‌زا پێشنیاركراوانه هیچ تایبه‌تمه‌ندی و ره‌گه‌ز و بنه‌مایه‌كی به پارێزگابوونیان تێدا نه‌بوو و نه‌ده‌بوون بخرێنه ناو پڕۆژه‌ی به پارێزگابوونهوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ڵه‌بجه قووڵاییه‌كی مێژوویی هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش و به ناوه‌ندی ئاشتی له وڵاته‌كه داده‌نرێت و خاوه‌ن كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایده به ده‌ستی رژێمی به‌عسه‌وه، له‌ڕووی پێكهاته‌ی دانیشتووان و دیمۆگرافیا و سنووری جیۆگرافییه‌وه، ده‌كرێت ببێت به پارێزگا و له‌ڕووی یاساییشه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، ئه‌وه‌ی كه كراوه به كێشه ململانێی سیاسی و مه‌زه‌وی، ئیتنیكییه و عه‌قڵی ده‌سته‌بژێری سیاسیی عێراقی، رێ نادات پارێزگایه‌كی تازه بێته كایه‌وه و به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌ژموونی خۆیانی داده‌نێن.
سێیه‌م/ فشاری رێككه‌وتن
به‌شێك له وڵاتانی گه‌وره‌ی دنیا به ئاراسته‌یه‌ك فشار له حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت و دانوستان بكات، بیر له قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری كێشه‌كان نه‌كاته‌وه. وادیاره ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه به‌غدا ئاراسته ده‌كات، پڕۆژه‌یه‌كه زیاتر ویستی به‌لای كات كوشتن و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه، نه‌ك چاره‌سه‌كردنی قه‌یران و كێشه‌كان. پێده‌چێت ئه‌م دوو ویسته (ویستی رێككه‌وتن و ویستی رێككنهكهوتن) دوو هێزی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بیجووڵێنن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت رووسیای فیدراڵیش، به رووكه‌ش هانی عێراق ده‌ده‌ن به‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانیدا زاڵ بێت و له ناوخۆی خۆیدا خۆی رێكبخاته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگاته رێككه‌وتن، له‌لایه‌كی تره‌وه وڵاتانی هه‌رێمی و به‌تایبه‌تیش كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌هۆی چه‌ندان هاوكێشه و پڕۆژه‌ی ستراتیجیی خۆیه‌وه، نایه‌وێت به‌غدا وا به‌ئاسانی بچێته ناو رێككه‌وتن و دانوستان و گفتوگۆی راسته‌وخۆ و پێكهاتنه‌وه.
دیاره ئێران زیاتر بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خۆی ده‌كاته‌وه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چۆن پڕۆژه سیاسی و جیۆسیاسییه‌كه‌ی خۆی سه‌ربخات و عێراق وه‌ك ئامراز به‌كار بهێنێت بۆ گه‌یشتن به ئامانج و خه‌ون و ستراتیجه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، له‌ناویشیدا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌یشتن به ده‌ریا و ته‌نانه‌ت فراوانكردنی سنووری پڕۆژه جیۆسیاسی و دوورمه‌وداكه‌ی و ده‌رپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه ئێران به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یان داده‌نێت بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت و سیستمی ئاسایش و دۆخی ناوخۆی خۆی، به‌تایبه‌ت ئێسته كه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆیی و فشاری ناوخۆیی بووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ عێراق بكرێت به‌بێ تێگه‌یشتن له سیاسه‌ت و ستراتیجی ئێران، خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه و ناته‌واو ده‌بێت و به‌مه‌ش فشاری سه‌ر عێراق رۆژ دوای رۆژ زیاتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت.