په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یه‌كه‌م/ قۆناغێكی تازه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه
كایه‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌وه ناسراوه كه هه‌میشه له گۆڕان و جووڵه و رووداوی تازه‌دایه. هه‌ڵگری دۆخێكی دینامیكییه نه‌ك ستاتیك و جێگر و چه‌قبه‌ستوو. ده‌كرێت پێوه‌ندی و ململانێی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، باشترین و زیندووترین نموونه بێت بۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بنه‌چه‌ی پرس و رووداوه‌كه. هه‌فته‌ی رابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه میلیشیاكان، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له ئوردن و سێ له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كوژرێن و چه‌ندانی تریش بریندار ده‌بن.
ئه‌م رووداوه له چه‌ندان لایه‌ن و ره‌هه‌نده‌وه جیاوازه و قۆناغێكی تازه‌یه له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه: یه‌كه‌م: یه‌كه‌مجاره له‌دوای كوژرانی قاسم سلێمانییه‌وه، ئێران ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات و سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ده‌كوژێت. ئێران به‌رده‌وام له دۆخی به‌رگریدایه له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا و به‌رده‌وام خۆی ده‌پارێزێت له هێرشی راسته‌وخۆ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ. به‌ڵام ئه‌مجاره راسته‌وخۆ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ده‌كوژێت و به‌مه‌ش پرۆسه‌ی كار و كاردانه‌وه دێته كایه‌وه و ململانێكانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته، ده‌باته قۆناغێكی تره‌وه و رێژه و راده‌ی گرژیه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه.
دووه‌م: هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له خاكی وڵاتێكی تره كه ئوردنه و ئوردن هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه و له‌ڕووی جیۆستراتیج و جیۆپۆله‌تیكه‌وه، پێگه‌یه‌كی هه‌ستیاری هه‌یه و كه‌وتووه‌ته نێوان عێراق و ئیسرائیل و سعودیه‌وه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ كه‌رتی خۆرئاوا كه بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ئه‌م فاكته‌رانه وایانكردووه رووداوه‌كه به ئاسانی تێنه‌په‌ڕێت و ئه‌مه‌ریكا خۆی ئاماده بكات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و هێرشكردن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك ئێران ده‌یه‌وێت زیاتر له‌هه‌موو كاتێك بكشێت و هه‌ژموون و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی فراوان بكات. ره‌گه‌زه‌كانی هێزی له ده‌ره‌وه‌ی ژینگه‌ی سیاسیی خۆی له‌ڕێی پڕۆكسییه‌كانییه‌وه په‌ره پێ بدات.
دووه‌م/ هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌عاتی سفر
سه‌عاته سفره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی هات و هێرشه‌كانیش ده‌ستیان پێ كرد. وا دیاره هێرشه‌كان هێشتا له چوارچێوه‌ی بنه‌مای ترساندن و به‌رپێگرتنی ئێران و میلیشیاكانێتی له عێراق و سووریا. هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانده‌یی و چاودێری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن خۆی ئه‌نجام دراوه بۆ سه‌ر میلیشیاكان، له هه‌ردوو پانتایی عێراق و سووریا چه‌ندان بنكه و باره‌گا و چه‌كداری ئه‌م هێزه پڕۆكسییانه پێكراون و له‌ناو براون. ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشانه ته‌نیا سه‌ره‌تای وه‌ڵامه‌كان و پرۆسه‌كه‌یه و هێشتا قۆناغه‌كانی تر ده‌ستی پێ نه‌كردووه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
وادیاره له ساده‌ترین لێكدانه‌وه‌دا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌وه ناوه‌ستن و به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته رووی داوه ته‌نیا بۆ ترساندنی میلیشیاكان و نمایشی هێزی ئه‌مه‌ریكا و رازیكردنی رای گشتیی ئه‌مه‌ریكایه، قۆناغ به قۆناغ ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی ترساندنه‌كه ده‌ست پێ بكه‌ن و فشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاتر و زیاتر بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی مه‌یدانی جه‌نگ و ململانێكان ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه و زیاتر له حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ئێرانه، به‌مه‌ش هێرشه‌كان وه‌ك میكانیزمێك ده‌بینرێن بۆ پاڵنان به ئێران و میلیشیاكانی، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت چیتر سنووره سه‌ربازی و جیۆپۆله‌تیكییه‌كانی خۆی ببه‌زێنێت له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكادا. هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش هێشتا ناوك و قووڵایی ئێرانییه‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دراوه تا ئێسته، ده‌ست و پێ و دامێن و په‌راوێزی ئێرانه نه‌ك سه‌ری جه‌سته‌كه و قووڵایی ستراتیجییه‌كه‌ی. ده‌كرێت بڵێین تا ئێسته ئێران له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بریندار ده‌كرێت نه‌ك له ناوه‌وه‌ی خۆی لاواز بكرێت و بپووكێنرێته‌وه.
سێیه‌م/ ده‌ره‌نجام و قۆناغی داهاتوو
هێشتا دیار و ئاشكرا نییه هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێره‌دا و به‌وه‌نده كۆتاییان دێت، یان هێرشی تری به‌دواوه ده‌بێت، چونكه چه‌ندان سیناریۆی جۆراوجۆر ئاماده‌ن بۆ شیكردنه‌وه‌ی جه‌نگ و ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان. ده‌كرێت سیناریۆكان به‌مشێوه‌یه پۆڵێن و ریز بكه‌ین: یه‌كه‌م: سیناریۆی ته‌نیا نینۆككردنی ئێران: ئه‌م سیناریۆیه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات و وێنه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كێشێت كه ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌نیا ده‌یه‌وێت، نینۆكی ئێران بكات له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی، له‌وانه یه‌مه‌ن و عێراق و سووریا و لبنان، وه‌ك سیمبولی جوۆگرافی و جیۆپۆله‌تیكی ئێران، به‌تایبه‌ت كاتێك ئێران و ده‌سته‌بژێری سیاسیی ئێران ده‌ڵێن، ئێمه چوار پایته‌ختی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه ده‌به‌ین و هه‌ژموونمان فراوانه و هێزێكی ناوچه‌یین، ئه‌م سیناریۆیه‌ش گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هه‌ژموونه كه‌م ده‌كاته‌وه و جووڵه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی خۆی سنووردار ده‌كات.
سیناریۆی دووه‌م: لێدانه له ئێران به رێژه و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و له هه‌ردوو رووبه‌ری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یدا. وادیاره ئه‌م سیناریۆیه به‌هۆی به‌رزیی ئاستی فشاره‌كه‌ی و سه‌ختیی پرۆسه‌یه پڕه له هه‌ڕه‌شه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌ره‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت بۆ ململانێ و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، به‌جۆرێك ململانێ و كێشمه‌كێشی ٤٠ ساڵی رابردووی نێوان ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره هه‌رێمی و جیهانییه یه‌كلا ده‌كاته‌وه و كۆتایی پێ ده‌هێنێت، لاپه‌ڕه و خاڵێكی تر له نێوانیاندا داده‌نێت و ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م سیناریۆیه هه‌ندێك به دوور ده‌زانرێت، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكرێت كه سروشتی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له گۆڕان و جووڵه‌دایه و هه‌موو جۆره سیناریۆ و ئه‌گه‌ر و پێشهاتێك كراوه‌یه، ئه‌گه‌ری روودانی هیچ جۆره سیاسه‌ت و هێرشێك مه‌حاڵ و كاری نه‌كرده نییه و زلهێزه‌كان هه‌موو كاردانه‌وه‌یه‌ك ده‌نوێنن بۆ پاراستنی سیاسه‌ت و هه‌ژموونی خۆیان.