كه‌سایه‌تییه به‌هێز و كاریگه‌ر و خۆراگڕه‌كان، له‌و قۆناغانه‌دا ده‌رده‌كه‌ون كه نیشتمان ڕووبه‌ڕووی كێشه و قه‌یران و جه‌نگ و گه‌مارۆ ده‌بێته‌وه. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی ده‌وڵه‌تداری ده‌كات، خاوه‌ن پلان و ئیراده‌ی پۆڵاین بێت بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان به لێهاتوویی و دنیابینیی خۆی.
بینیمان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نه‌خشه‌ڕێ و پلانی وردبینانه توانی كۆنترۆڵی قه‌یران و كێشه‌كان بكات و ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و بنیاتنانی ده‌یان پڕۆژه‌ی ستراتیجی له هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت، له‌لایه‌ك نه‌خۆشیی كۆرۆنا، قه‌یرانی دارایی، له‌لایه‌كی تریش گوشاری ته‌ناهی و سیاسیی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی بۆ سه‌ر كوردستان، ته‌نگی به بارودۆخه‌كه هه‌ڵچنیبوو، به‌ڵام تێكشكاندنی ئه‌و كۆسپانه ئه‌سته‌م نه‌بوو، بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن كه هونه‌ری ده‌وڵه‌تمه‌تداری و پشوودرێژی و خاكه‌ڕایی و خۆشه‌ویستی بۆ گه‌ل و نیشتمان، خه‌می هه‌میشه‌ییه‌تی.
له ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، دوو ساڵی سه‌خت و پڕ له قه‌یرانی ئابووری و كۆرۆنا و گرفتی تری نه‌خوازراو، به‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمیان گرت، به‌ڵام به‌هۆی ئیراده‌ی به‌هێزی ئه‌و و حكوومه‌ته‌كه‌ی، توانی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت و كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یش به‌ده‌ست بهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكسازی بكات و ئاستی خزمه‌تگوزاریی به‌رز كرده‌وه و فه‌رمانبه‌رانیشی به زمانێكی پیشه‌یی په‌روه‌رده كرد، كاتێك له ده‌یان بۆنه‌دا دووپاتی ده‌كرده‌وه، ئه‌وان خزمه‌تكاری خه‌ڵكن و فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه پێشوازی له هاتوچۆكه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی بكات.
له پاڵ ئه‌وانه‌یشدا، به‌رده‌وام بیری لای پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه هه‌مه‌جۆره‌كان و بنیاتنان بوو، وێڕای سه‌ختییه‌كان، به‌ڵام پێشكه‌وتن له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا به‌دی هاتووه كه هه‌موویشیان ستراتیجین و ورده ورده خه‌ریكه به‌رهه‌مه‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز سه‌رۆكایه‌تیی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كات.
بێگومان ئه‌م قه‌یرانانه باسكردنیان به‌ده‌م ئاسانه، ئه‌گه‌ر نا له كاتی خۆیدا كه‌مه‌رشكێن و پڕووكێنه‌ر بوون و خه‌ڵكیشیان زۆر هه‌راسان كرد، تۆ بیهێنه‌وه بیرت له یه‌ك كاتدا ژیان داخرا و دنیا كه‌وته پشتی ده‌رگاكانه‌وه، نه‌وت دابه‌زی بۆ كه‌مترین نرخ و جۆره‌ها بۆردمان و گوشاری دارایی‌ش كه‌وته سه‌ر كوردستان، ئه‌مه ئه‌ركێكی قورس و دژوار بوو، به‌ڵام كاتێك بووژانه‌وه‌یه‌ك له نرخی نه‌وت رووی دا و كۆرۆنا چۆكی دادا، ئه‌وه‌تا جووڵه‌ی ئومێدبه‌خش ده‌بینین و كوردستانیش به گڕوتینه‌وه خۆی ده‌خاته‌وه كار و پڕۆژه. به‌ڵام چ پڕۆژه‌یه‌ك؟ ستراتیجی و گرنگ كه بۆ ده‌یان ساڵ سوودیان ده‌بێت نه‌ك پڕۆژه‌ی سه‌رپێی.
رژدبوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی بۆ رووداو و پێشهاته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن و ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان و گۆڕینی بۆ ده‌رفه‌ت، به ئاراسته‌ی خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه‌ی زیاتر و ڕاكێشانی سه‌رنجی زیاتری كۆمپانیا پیشه‌سازییه‌كان و بواره‌كانی تر، گه‌ڕان به پێگه گرنگ و بڕیارده‌ره‌كانی دنیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ لای كوردستان رابكێشێ، هه‌ولێری نزیك كردووه‌ته‌وه له ئابوورییه پڕ جووڵه و گه‌شه‌كه‌ی كه چه‌ندان ساڵه جۆرێك له سڕبوونی به‌خۆیه‌وه ده‌بینی.
له رووی دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه، گرێدانی پێوه‌ندییه‌كان چ له ئاستی هه‌رێمیی كوردستان و به‌غدا و نێوده‌وڵه‌تی، له كاتێكدایه كه دنیای ده‌ره‌وه ده‌ستی له كوردستان به‌ردابوو، به‌ڵام ئێسته خه‌ریكه وه‌ك پێگه‌یه‌كی گه‌وره له نه‌خشه‌ی نوێی دنیادا جێگیر ده‌كرێته‌وه و زۆر چاویشی له‌سه‌ره له دابینكردنی غازدا ببێت به وڵاتێكی گه‌وره و ركابه‌ر، ئه‌مانه به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتوون به‌راورد به‌و ساڵانه‌ی رابردوو كه مرۆڤی كورد له بێهیوایدا نزیك بووه‌وه له داڕووخان. هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه ته‌نیا به كاریزما ده‌كرێت و هه‌ر كه‌س و وڵاتێكی تر ئه‌م ساڵانه‌ی كوردستانی تێپه‌ڕاندایه، خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌دا و وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌وت، به‌ڵام ئێمه راست بووینه‌وه و سه‌رده‌كه‌وین.
ئه‌وه‌تا پڕۆژه ستراتیجییه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌ر ئه‌مڕۆ كه ئه‌م وتاره ده‌نووسرێ، له دهۆك سێ پڕۆژه‌ی زۆر ستراتیجی و گرنگ ده‌ست به بنیاتنان ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له 2020دا ده‌یان كارگه و سایلۆی كشتوكاڵی به‌ردی بناغه‌یان دانرا و ئێسته گه‌یشتوونه‌ته به‌رهه‌م، وا خۆشبه‌ختانه گه‌نمی جووتیاری كوردستان ده‌كڕن و ده‌یكه‌نه‌وه به به‌رهه‌می ناوخۆ.