به درێژایی مێژووی نیو سه‌ده‌ی رابردوو، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ته‌نیا رێبه‌ره كه به لێهاتوویی خۆی و كاریزمای باوكانی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه، هه‌ر له شێخ عه‌بدوڵای نه‌هرییه‌وه تا ده‌گاته شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و شێخ مه‌حموودی حه‌فید و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و مسته‌فا بارزانی، به هه‌مان شێواز و میتۆدی مسته‌فا بارزانی، درێژه‌پێده‌ری به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ویژدان و بیركردنه‌وه‌ی باوكانی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه بووه.
ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای كاریزمایی مسته‌فا بارزانی، له‌سه‌ر سێكوچكه‌ی نیازی پاك، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان، بڕوابوون به ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، جارێكی تر له سه‌رده‌مێكی جیاواز و له شێوازێكی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی تر، ده‌بینین ناسنامه‌ی كوردبوون و كوردستانیبوونی كردووه‌ته ناسنامه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه سه‌رۆك بارزانی زۆر به جوانی شی كردووه‌ته‌وه كه پێناسه‌ی كوردبوون و كوردستانیبوون.
ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه به‌راوردێكی ڕابردوو له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو، گه‌لێك هه‌نگاوی باشی بڕیوه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی كه هه‌ن، به‌ڵام نابێ پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به نادیده بگرین. ھه‌رێمی كوردستان له ڕووی سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیمایه‌كی جوانی پێشكه‌ش كردووه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، هه‌رێمایه‌تی، نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌زموونێكی فیدراڵی له هه‌رێمی كوردستان له شوێنێكی جیۆگرافی زۆر مه‌ترسیداردا كه به ده‌وڵه‌ته داگیركاره‌كانی كوردستان گه‌مارۆ دراوه .
فشاری سیاسی و ته‌ناهی و ئابووری و دارایی.. هتدی له‌سه‌ره له‌لایه‌ن عێراق و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ره‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ شكستپێهێنانی ئه‌م ئه‌زموونه كه چاویان پێ هه‌ڵنایه‌ت و به مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیان ده‌زانن. ئه‌گه‌ر پرسیارێكی وردبینانه له‌سه‌ر ئه‌و راستییه بكه‌ین و بپرسین ئایا دوژمنانی دوێنێی كوردستان، هه‌ر له رێككه‌وتننامه‌ی شوومی سایكس بیكۆوه تا ئێسته، هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا هاتووه؟ ئایا هه‌مان ده‌وڵه‌تانی داگیرگه‌ر و شۆڤینی و ڕه‌گه‌زپه‌رست و داگیركا‌ر نین؟ ئایا دیموكراسی به مه‌ترسی نازانن له‌سه‌ر سیستمه دیكتاتۆرییه‌كانیان؟. بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه ڕژدتره كه پێمان وابێت ته‌نیا ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی كوردستانه به عێراق، به‌ڵكو بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه‌كانێتی كه به خه‌ونیش له‌گه‌ڵ عێراق، كه خاوه‌ن سه‌روه‌تی ده‌یان ملیار دۆلارییه و كه‌س نازانێت چۆن خه‌رج ده‌كرێت، به‌راورد ناكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوژمنان و نه‌یارانی كورد، هه‌میشه به‌كرێگیراو و ئه‌وانه‌ی لاوازن له‌رووی هه‌ستی نیشتمانپه‌وه‌ری و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیاندا وێڵن به‌كار دێنن، ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ئه‌مڕۆ كوردستان له نێوان دوو به‌ره‌یه، به‌ره‌یه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه له پێناو شكۆمه‌ندی و سه‌ربه‌ستی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی، گیانی فیدا بكات و خاوه‌ن شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ته، به‌ره‌یه‌كی تریش ئه‌و به‌ره‌یه‌یه كه پێی ده‌گوترێت به‌ره‌ی خیانه‌ت و خۆفرۆشی و سه‌رشۆڕی و جاشایه‌تی. هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان ده‌بێته هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵكی بده‌ن و بیانگه‌وجێنن. ئه‌گه‌رنا واز بهێنن له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و بێنه‌وه ناو گه‌ل.
هه‌رچه‌نده دڵنیاین كه واز ناهێنن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، هه‌میشه خه‌ریكی گه‌وجاندن و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكن، هه‌میشه به‌ناوی نیشتمان و بوونی گه‌نده‌ڵی له هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵكدان كه تا ئاستێك ئه‌م كاره‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه هه‌میشه ئه‌وانه دۆڕاو بوون كه كه‌مینه بوون و ویستوویانه سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ر زۆرینه‌دا، هیوادارم هه‌مووان له‌وه بگه‌ن كوردایه‌تی و كوردبوون شانازییه كه به‌هه‌موو كه‌س لایه‌نێك نابه‌خشرێت.