ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت كه وڵاتانی ناوچه‌كه و عێراق، به ره‌وشێكی زۆر هه‌ستیار و ئاڵۆزدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته چه‌قی ئه‌و ململانێ و نائارامییه، به‌تایبه‌ت جه‌نگێكی به‌رفراوانی جه‌مسه‌ره‌كان، هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ڤه‌رییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین له ناو ئه‌و كێشمه‌كێشانه به هه‌موو توانا و ده‌رفه‌ته سیاسی، ئابووری، دیپلۆماسی و ته‌ناهییه‌كانیانه‌وه، هه‌ر كامه‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دابین بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و قه‌واره و حوكمڕانییه‌كه‌ی كه ئه‌ركی قورسه و به‌هوشیاری و وردبینییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ناوده‌وڵه‌تی، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستانه كه هه‌موو توانا سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه له پێناو پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و به‌هێزبوونی مسۆگه‌ر بكات ؛.
هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌ره‌نگاریی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و كێشه ببێته‌وه، بێگومان له‌ناو ئه‌و ناوچه گه‌رمه‌دا، هێزی نه‌رم واتا دیپلۆماسیی كارا و ژیرانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بینێت ،بۆیه دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، كاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، به‌تایبه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له ناو هاوكێشه‌كانی ناوچه‌یی و جیهانی كه به‌ڕێی دیپلۆماسی و گفتوگۆوه تا ئه‌و شوێنه‌ی كه گونجاوه، توانایی و لێهاتوویی و هێز بڕ ده‌كات، دابین بكرێت.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌شێكی پێوه‌ندیی به كاروباری ناوخۆوه هه‌یه، به‌شێكیشی گرێدراوی باردۆخی ناوچه و دنیایه، هه‌روه‌ها به ڕێی چالاكیی دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ده‌كرێت داخوازی و به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی وڵاتان بناسرێن. هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و هێزه نه‌رمه له ماوه‌ی رابردووی سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانكاری و چه‌ندان رووداوی گرنگ له ناوچه‌كه و عێراق و ده‌وروبه‌رمان، هه‌ر له ساڵی 2003 له كاتی شه‌ڕی ئازادیی عێراق، دواتر له ساڵی 2014 هێرش و په‌لاماردانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئینجا له كاتی رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 و ئه‌وه‌ی ئێسته دوای رووداوه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، به پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا، بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداو و پێشهاتێكدا، ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرای كاریگه‌ریی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزی نه‌رمی هه‌رێمی كوردستانه. هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جه‌نگ و پاراستنی خه‌ڵكی سڤیل (له جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس)دا، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش، پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها له دیداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سێباستیان لوكۆرنو وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نساش، هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای "ئه‌وله‌وییه‌ت” باس له پرسه گرنگه‌كانی دوو لایه‌ن و ناوچه‌كه كرا، وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نساش ڕاشكاوانه " دووپاتی له پابه‌ندی و به‌رده‌وامیی پشتگیریی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیجیی عێراق و فڕه‌نسا له بواری سه‌ربازی و ته‌ناهیدا دووپات كرده‌وه.” ئه‌م سه‌ردانه فه‌رمییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فڕه‌نسا، هه‌وڵدانێكی پێشوه‌خته‌یشه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووداو و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه له داهاتوودا ڕوو ده‌ده‌ن.
هێزی نه‌رمی هه‌رێمی كوردستان، توانیویه‌تی نه‌ك ته‌نیا له ناو ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی پڕكێشه‌دا هاوسه‌نگییه‌كان بپارێزێت، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێكه‌وه ده‌چنه خانه‌ی دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه نه‌رمه دیپلۆماسییه، هونه‌رێكی گه‌وره‌ی سیاسه‌تكردنی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی ده‌رگه‌یه‌كی تره بۆ دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه چۆن بتوانێت له‌و مه‌یدانه‌یشدا خۆی ڕێكبخات و یاریی خۆی تێدا بكات؛ هه‌روه‌ها وه‌بیر به‌غدا دێنێته‌وه كه پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌و دوو ڕێككه‌وتنه ستراتیجییه بكات.
هه‌روه‌ها هێزی نه‌رمی هه‌رێمی كوردستان، تێكشكاندنی كۆسپ و به‌ربه‌سته‌كانه له ناو ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ئاڵۆزی عێراق و ناوچه‌كه، ده‌ربازبوونه له‌و جه‌نگ و كێشمه‌كێشانه له پێناو پارێزگاریكردن له قه‌واره و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان، گرنگه گشت حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان به ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه پاراستن و به‌هێزیی هه‌رێمی كوردستان، پێوه‌ندیی به خاڵه هاوبه‌شه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه هه‌یه، بۆیه مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیش هه‌ر له‌و كۆڵانه‌وه ده‌رباز ده‌بێت.
ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه هه‌موو ئه‌م هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییانه، له پێناو پاراستن و به‌هێزیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه له دۆخه هه‌ستیار و ئاڵۆز و پڕ له هاوكێشه‌كاندا، پرسی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه له ئارادایه، بۆیه هێزی نه‌رم له ناوچه‌یه‌كی گه‌رمدا له پێناو پاراستن و به‌هێزیی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، له یه‌كڕیزی و ته‌باییدایه و شك له‌وه‌یشدا نییه كه ئه‌مه پرسی هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌وه‌ره.