به وردبوونه‌وه به لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌گشتی، به‌ڵكو وه‌ك حزبێك له‌سه‌ر ئاستی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به متمانه به‌خۆبوون و جه‌ماوه‌ری كوردستان، تا ئێسته زۆرترین ژماره كۆنگره و كۆنفرانس كه له هه‌لومه‌رجه سه‌خت و جیاوازه‌كاندا ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ش واتا باوه‌ڕبوونی ته‌واوه به گۆڕانكاری و دیموكراسی له ناو ئه‌و رووداو و پێشهاته‌كان و به‌سوودوه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجه‌كانی رابردوو، هه‌میشه به‌هێزتر له رابردوو بۆ داهاتوو خۆی ئاماده ده‌كات .
پارتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان
به‌و پێیه‌ی پارتی هه‌ڵقوڵاوی ناو ناخی میله‌تێكی خولیای ئازادی و دیموكراسییه و له‌و پێناوه‌شدا هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی قورسترین سته‌مكاری و هه‌وڵی قڕكردن بووه‌ته‌وه، بۆیه پارتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان ته‌واوكاری یه‌كترن و هه‌رگیز له یه‌كتر جیا نابنه‌وه، به‌تایبه‌تی به‌درێژایی 78 ساڵی رابردوو به خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری، چه‌ندان قۆناغی سه‌خت و هه‌لومه‌رجی پڕ ئاسته‌نگی تێپه‌ڕاندووه كه ئه‌گه‌ر خۆڕاگریی جه‌ماوه‌ر و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی نه‌بووایه، ئه‌سته‌م بوو بتوانێ درێژه به خه‌بات بدات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و قۆناغانه بوونه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ و زیاتر به‌هێزبوونی كوردستان .
به‌ستنی كۆنگره و كۆنفرانس له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان، له هه‌لمه‌رجێكدایه كه ناوچه‌كه و دنیا به گۆڕانكاری ڕیشه‌یی هه‌نگاو ده‌نێت، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌نگاونانه بۆ به‌خشینی گوڕوتین بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و گله‌یی و گازنده و خاڵه لاوازانه و دانانی كه‌سانی شیاو له شوێنی گونجاو، هه‌ڵبه‌ت له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی بۆ باشترین و گونجاوترین بارودۆخ و به‌ره‌وپێشچوون و به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كان كه ده‌ریایه‌ك خوێنمان له پێناویدا به‌خشیوه، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه و مێژوویش گه‌واهیده‌ره كه هه‌ر كاتێك پارتی به‌هێز بووه، ئه‌وا راسته‌وخۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌هێز بووه و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌دی هاتووه.
پارتی و ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆنفرانس
به‌و پێیه‌ی كه پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵقوڵاوی یه‌ك ئامانجن، ئه‌ندام و كادران و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ر له زاخۆوه تا كه‌ركووك، له په‌رۆشیی پێشكه‌وتن و پێشكه‌وتنی حزبه‌كه‌یان و ئۆرگانه‌كانیانن، ساڵانێكی زۆریشه به‌هۆی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عێراقه‌وه ده‌رفه‌تی گۆڕانكاری و هه‌ڵبژاردن و كۆنفرانس نه‌بووه، بۆیه نه‌توانراوه ویست و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بێته دی كه ئه‌وه‌ش وایكردووه دڵسۆزان و كه‌سانێكی زۆر، به هیوا و ئامانجه‌كانیان له پێناو خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌ن، بۆیه سازدانی كۆنگره و كۆنفرانس له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی پارتی، ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی كه چه‌ند پارتی له په‌رۆشی جه‌ماوه‌ركه‌ی و دیموكراسیدایه و هه‌میشه باوه‌ڕی به نوێبوونه‌وه هه‌بووه كه كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو جێ بگرێت.
پارتی و قۆناغی ئێسته‌ی ناوچه‌كه و دنیا
پارتی هێزی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له رووی سه‌نگ و پێگه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، خاوه‌ن بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، له رووی دیپلۆماسی و سیاسی و پێوه‌ندییه‌كانیه‌وه، كاره‌كته‌رێكی به‌هێز بووه بۆ سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و هه‌میش بۆ ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه.
پارتی و كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كان په‌یامێكی گرنگه
به‌و پێیه‌ی كه پارتی جگه له ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی حزبه‌كه‌ی، هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ و چاره‌نووسسازێكی تری له پێشه و ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه چه‌نده باوه‌ڕی به بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی و دادپه‌وه‌ری هه‌یه، بوونی ده‌یان كادری شاره‌زا و به‌خوێنی نوێ و هه‌ڵبژاردنیان بۆ ناو ئۆرگانه‌كانی پارتی، نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هۆی خزمه‌تكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و به‌هێزی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و نوێبوونه‌وه‌یه هه‌موو نیگه‌رانی و گله‌ییه‌كان ناهێڵێت و ده‌بێته باشترین ڕێی چاره‌سه‌ر، چونكه ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ری كادر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری پارتی به گشت چین و توێژه‌كانه‌وه، له شوێنی خۆیانه، چونكه ئه‌وان خوازیارن خه‌ڵكانی خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوو سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن .
پارتی و پێشمه‌رگه و ڕابه‌رێكی كارێزما
خه‌سڵه‌ت و لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو و هۆكاره‌كانی پشت به هێزی و پێشه‌نگ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه و ڕابه‌رێكی كارێزما ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بووه‌ته سیمبول له ناو تاك به تاكی ئه‌ندام و كادرانی پارتی، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون و له‌ڕووی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و دیپلۆماسی، وایانكردووه هه‌میشه جه‌ماوه‌ری پارتی به‌متمانه‌وه ڕێزی ته‌واو له بڕیاره‌كانی بنێین، بۆیه بوونی سه‌رۆك بارزانی فاكته‌رێكی گرنگ و كاریگه‌ره بۆ به‌هێزبوونی پارتی و كوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و ئه‌نجامدانی كۆنگره و كۆنفرانس، ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و خزمه‌تكردنی باشتر به خه‌ڵكی كوردستان، وه‌ك چۆن هه‌میشه شانی داوه‌ته‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه قورسه‌كان، به‌و پێیه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبێك باوه‌ڕی ته‌واوی به گۆڕانكاری و دیموكراسی هه‌بووه و هه‌میشه له نوێبوونه‌وه و به‌هێزیدا بووه، بۆیه ده‌رفه‌تێكی گونجاوه تێڕوانینه‌كان ئاڵۆگۆر بكرێت له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسدا گۆڕانكاری به وزه‌یه‌كی باش به خوێن و فكر و جه‌سته‌ی پارتی ببه‌خشێت به‌ره‌و قۆناغێكی نوێتر.
گرنگترین هه‌نگاوه‌كان له كۆنفرانس بریتین له :
یه‌كه‌م، كه‌سی پاڵێوراو پێویسته خاوه‌ن ئه‌زموون و له رووی مێژووییه‌وه كوردپه‌وه‌ر و نشتیمانپه‌وه‌ر بێت.
دووه‌م، كه‌سێكی دڵسۆز و خاكه‌ڕێ و خزمه‌تگوزار بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز له رووی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و توانای زانستی باشی بۆ رووداو و پێشهاته‌كانی هه‌بێت.
سێیه‌م، هه‌رگیز كه‌سێك له پێناو رازیكردن و به‌ڕێی كه‌سێكی تر هه‌ڵنه‌بژێرێت، چونكه هۆكاری سه‌ره‌كی دڵشكان و زیزبوونی ئه‌ندام و كادرانی پارتیمان بووه .
چواره‌م، زۆر گرنگه كه‌سانێك متمانه‌یان پێ ببه‌خشرێت كه له رووی كاری رێكخستنی حزبی و خزمه‌تكردنیان قۆناغ به قۆناغ بڕیبیێت، كه‌سانی خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی به‌رز له رووی كاری پارتایه‌تی و ده‌ستپاكی و خزمه‌تكردنی نیشتمانه‌كه‌یان بن .
پێنجه‌م، به‌رچاوگرتنی خزمه‌ت و ماندووبوونی ئه‌ندام و كادره تێكۆشه‌ره‌كان، ئه‌وانه‌ی كه چه‌ندان ساڵه شه‌و و رۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك تا پارتی هه‌میشه پێشه‌نگ بمێنێته‌وه .
شه‌شه‌م، قۆناغی ئێسته و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی پارتی، باشترین ده‌رفه‌ته بۆ گۆڕانكاری له شێوازی كاركردنی پارتی و له پێناو زیاتر چوونه ناو خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و خوێ نوێكردنه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداوه نوێیه‌كان .
حه‌وته‌م، په‌نجه خستنه‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كان و مامه‌ڵه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی.
هه‌شته‌م، به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیان له‌ناو داوده‌زگای حزبی و حكوومه‌ت و ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وایه‌ك كه به‌پێی هه‌لومه‌رجی ئێسته‌ی پێشكه‌وتنی دنیادا بگونجێت .
نۆیه‌م، كاركردن بۆ دروستكردنی تاكێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر و دانانی پلانی ستراتیجی له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری.
هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه هۆكار ده‌بن تا بناغه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی به‌رفراونتر بێت و رۆژ به رۆژیش متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر به‌ده‌ست بێنێت، ئاستی چاوه‌ڕوانیی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕانكارییه‌كان و خزمه‌تكردن بێنێته دی.