دروسته كه مه‌قامه‌كان به زانستی حه‌وت مه‌قامی سه‌ره‌كین، هه‌ندێك بۆچوون به "به‌یات- راست- چوارگا- سێگا- نه‌هاوه‌ند- حیجاز- حوسێنی" ناویان ده‌به‌ن، هه‌ندێك بۆچوونیش گۆڕانكارییان تێدا كردوون، ئه‌گه‌ر به نموونه‌یش ئه‌وانه وه‌ربگرین، یان به‌پێی بۆچوونه جیاوازه‌كان، دواتر ده‌رده‌كه‌وێ سه‌رجه‌م له‌سه‌ر حه‌وت مه‌قامی سه‌ره‌كی جێگیر ده‌بن.
پێشتریش له وتارێكمدا باسی ئه‌وه‌م كردووه كه له‌ناو ئه‌و حه‌وت مه‌قامه سه‌ره‌كییه، زیاتر له 130 لقه مه‌قامی ده‌رده‌چن، سه‌رچاوه‌یه‌كی میسریش كه كتێبێكه، به 136 مه‌قام ناویان ده‌بات كه نووسه‌ره‌كه‌ی عه‌لی شه‌ریف نووسیویه‌تی، واته ئاماژه به‌و لقه مهقامییانه نه‌كراوه كه كوردین، یان تورك و ئازه‌ربایجان و نه‌ته‌وه‌كانی ترن، سه‌رجه‌میان به مه‌قامی عه‌ره‌بی ناو ده‌بات، له‌ناویاندا چه‌ندان لقی مه‌قامی هه‌ن كه دروست كوردین و ئێسته به‌ناوی مه‌قامی عه‌ره‌بی ناو ده‌برێن، چونكه شارهزاییهكهم ناكه‌وێته ناو نه‌ته‌وه‌كانی تر یان كه‌متر، بۆیه ته‌نیا باس له كورد ده‌كه‌م، مه‌قامه كوردییه‌كان زۆرن، له‌ناویاندا "مه‌سنه‌وی" به نموونه وه‌رده‌گرم.
مه‌سنه‌وی وه‌ك مه‌قام یان لقه مه‌قام، ده‌چێته خانه‌ی مه‌قامی سه‌ره‌كیی "حیجاز"، سۆزه‌كانی ناو مهقامهكهیش له‌گه‌ڵ لقه مه‌قامی "نیوه‌شه‌وی" ئاوێته ده‌بن، ئه‌گه‌رچی مه‌قامی "نیوه‌شه‌وی"یش به‌هه‌مانشێوه هه‌ر به ناوه‌كه‌ی دیاره ره‌سه‌نی كوردییه. وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی لقه مهقامییه ره‌سه‌نه كوردییه‌كان مێژوویه‌كی زۆر دێرینیان هه‌یه، له ناویاندا "مه‌سنه‌وی" وه‌ك له‌و سه‌رچاوه یارسانییانهی كه ئێسته زۆر به كه‌می به‌رده‌ست ده‌بن، سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می زه‌رده‌شتییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته بۆ هه‌زاران ساڵ به‌ر له ئێسته، یان به‌لای كه‌مه‌وه شه‌ش هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێسته.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ئاتهشگهكان و په‌رستگه‌كانی زه‌رده‌شتییه‌كان و له تهراتیله ئاینییه‌كاندا "مه‌سنه‌وی" به‌كار هێنراوه، دواتریش بۆ ناو تهراتیله مه‌سیحییه‌كانیشدا په‌ڕیوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری بنه‌ما جێگیرییهكهی بكرێت. خۆم گوێم لێ نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ندێك بۆچوون پێیان وایه "مه‌سنه‌وی" ته‌نانه‌ت په‌ڕیوه‌ته ناو هه‌ندێك ئاین له هیندستان و شێوه گوتنه‌كه‌ی له‌وێشدا به‌كار هێنراوه، بێگومان ئاماژه به ناوی مه‌قامه‌كه وه‌ك "مه‌سنه‌وی" نه‌كراوه.
له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر، ئه‌و مهسنهوییهیه كه عه‌ره‌ب خستوویانه‌ته ناو مه‌قامه‌كانی خۆیان و به‌كاری دێنن
له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر، ئه‌و مهسنهوییهیه كه عه‌ره‌ب خستوویانه‌ته ناو مه‌قامه‌كانی خۆیان و به‌كاری دێنن، ته‌نانه‌ت ناوی مهقامهكهیشیان نه‌گۆڕیوه وه‌ك هه‌یه "مه‌سنه‌وی"یان كردووه‌ته "مپنوی". له كاتێكدا سه‌رچاوه‌ی ناوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی "مه‌سنه‌وی"، له "یهسنهوی"یه‌وه هاتووه واتا "یه‌سنا"ی زه‌رده‌شتییه‌كان. به‌پێی تێپه‌ڕینی كات، له "یهسنهوی"یه‌وه بووه‌ته "مه‌سنه‌وی".
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی زانیاری‌یان له‌باره‌ی مه‌قام و جۆره‌كانی هه‌یه، زۆر به ئاسانی "مه‌سنه‌وی"ی كوردی له‌ناو خوێندنی بانگی ئیسلام له‌ناو عه‌ره‌بدا هه‌ست پێ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر زیاتر سه‌رنج بده‌ن، هه‌موو ئه‌و بانگانه‌ی نوێژی مسوڵمانان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر په‌یژه‌ی "حیجاز" بن، له هه‌ر شوێنێك و وڵاتێكی عه‌ره‌بی بێت، دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه به لقه مه‌قامی "مه‌سنه‌وی" ده‌خوێنرێت.
ده‌توانین بڵێین ئه‌مه نموونه‌یه‌كی زۆر زه‌ق و روونه له تاڵانكردنی مه‌قامه‌كانی ئێمه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بكه‌وینه گفتوگۆوه، پێیم وا نییه ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌كان و به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كان، ئاسته‌نگمان بێته به‌رده‌م. ئێمه له‌م بواره‌یشدا ده‌وڵه‌مه‌ندین، به‌ڵام داماوین.